کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

پیاوە پیرەکان هەڵگری چ خەمێکن؟

Sunday, 13/06/2021, 0:30

1234 بینراوە


 که‌ ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ نیشتمان و به‌و شه‌قامه‌ قه‌ره‌باڵغ و چڵکنانه‌دا به‌یادی جارانه‌وه‌ پیاسه‌یه‌ک ده‌که‌یت ، هه‌موو شتێ سه‌رنجت ڕاده‌کێشێ . داشقه‌ی پڕ له‌ته‌زبێح ، منداڵی ده‌ست فرۆش ،خۆڵ ومقه‌بای ڕژاو، هۆڕنی ئۆتۆمۆبێل، هێلکه‌ی به‌رهه‌تاو، به‌یه‌ک هه‌ڵشاخانی شۆفێره‌کان و پەلەپەلیان بۆ هیچ .
ڕاکە ڕاکەی ڕێبوارەکان بەدوای هیچ دا ،  ژنانی عه‌با به‌سه‌ر ، کچانی موحاجەبەو ڕەنگ کردنی ڕووخساریان . ره‌وه‌ عه‌ره‌بی تراکسود له‌پێ و دزداشەلەبەر ،  پینه‌دۆزی سه‌فه‌ری  ، بازاڕی سه‌که‌ندهاند ، جوجکی ڕه‌ند کراو ، سێدێی گۆرانی فرۆش ، بەرماڵێ قیبلەنما لەسەر ، دەنگی بەرزی قسەکەران ،   مۆبایلی ناو که‌واکه‌ی دایکم و ده‌یان شتی سه‌مه‌ره‌ی تر.
 له‌هه‌مووی مه‌رگه‌سات تر ئه‌و پیرانه‌ی که‌ ده‌ست فرۆشن و زه‌مه‌ن و هه‌ژاری بواریان پێ نادات که‌ له‌جێگه‌یه‌ک ئارام بگرن و ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ته‌مه‌نیان که‌ماویانە به‌ئارامی بگوزه‌رێنن ، من لەژیانمدا هەمیشە پیرو منداڵ خەمەکانیان داگیرم دەکەن.
 له‌نزیکه‌وه‌ چه‌ند له‌م مامه‌ پیرانه‌م دوواند، ئه‌گه‌ر چی ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ژنانی پیرشدا هه‌یه‌، لێ کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ تۆسقاڵیک مڕاڵی  کۆمه‌ڵایه‌تیمان تێدا ماوه‌، بۆیه‌ ژنه‌ به‌ساڵاچوه‌کانمان که‌متر ده‌رده‌که‌ون ، ڕەنگە داپیرەکانمان ئێستا کەمتر بژین ؟
 خاڵۆ گیان ئه‌م ته‌زبێحانه‌ت لێ ده‌کڕن ؟
 ناوه‌ڵا کوڕی خۆم  .
 ئه‌ی ده‌ستت ماندوو نابێت ئاوا ڕاتگرتوە هەمووڕۆژەکە ؟
ماندووش بێت چی بکه‌م کوڕم ...!؟
له‌جێ ی خۆم هه‌موو شتمان هه‌بوو، وابوینه‌ په‌ندی زه‌مانه‌ ، سه‌به‌ب کاری ئه‌م وه‌زعه‌ به‌په‌ند بێت وه‌ک بوو.
 من ئاره‌زووم بوو خاڵۆی پیره‌ بدوێنم به‌ڵام فرمێسکه‌کانی ڕێگه‌ی پێ نه‌دام زیاتر پرسیاری لێ بکه‌م .
مامه‌گیان گوێزان به‌چه‌نده‌، داخۆ بژێوت باش ده‌کات ئه‌م ده‌سته گوێزانە بفرۆشی؟‌
بژێو، بژێو به‌ده‌ست خوا یه‌  کوڕی خۆم ، خوابۆیه‌ ڕیشی له‌خه‌ڵک ڕوانوه‌ تامنیش گوێزانی پێ بفرۆشم ، دیاره‌ به‌شم هه‌رئه‌وه‌نده‌یه‌ جاران گله‌یمان له‌و زاڵمه‌ هه‌بوو، خۆ ئێستاکه‌ خۆمانین ، هه‌ژار هه‌ر هه‌ژاره‌و ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند تر ده‌بێت.
من له‌ناو ئاپوره‌ی خه‌ڵکه‌که‌دا ده‌سوڕامه‌وه‌ ، هه‌زاران خۆزگه‌م ده‌خواست و لەناخەوە لەخۆم دەپرسی ، ده‌شێ منیش ده‌سه‌ڵات دار بومایه‌ ئاوا به‌رخوردم بکردایه‌ ؟
 پاش کەمێک کابرایه‌کی پیر داوای لێ کردم که‌پێڵاوه‌کانم بۆ بۆ بۆیاخ بکات .... من باوکی خۆم هاته‌ به‌رچاو.... شه‌رم و توڕەیی دایگرتم من له‌ته‌مه‌نمدا بۆیاخی پێڵاوم نه‌کردوه‌ ، نەخۆم نەبەکەسم  بۆیاخکردوە ... ئێستا لالۆگیان به‌تۆی چۆن ده‌که‌م ...
 
خۆزگه‌ ئێمه‌ش یاسایه‌کمان ده‌بوو، کاره‌کان به‌پێ ی ته‌مه‌ن دابه‌ش ده‌کران ، به‌ڵام ئه‌ی چی، له‌هه‌ژاری ده‌که‌یت ؟
 خاڵۆ گیان ئه‌م باره‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ به‌پشته‌وه‌یه‌، خەریک بوو  پیبڵێم بریا بەدووجار بتگواستایەتوە ...! 
داخۆ کوڕت یان کەسێکت  نی یه‌، یارمەتیت بدات ئەوکارەنەکەیت، چه‌نی پرسیارێکی منداڵانه‌م کرد  ؟
 کوڕم جارێک به‌ حوشترێک دەڵێن :  حوشتر مژدەمان بەرێ کوڕێکت بوو...!
له‌وه‌ڵامدا ووتی: به‌من چی...! من باری خۆم هه‌ر له‌سه‌ر پشتمه‌ .
 زۆر پیری ترم دواند ، من تێناگه‌م له‌و سیاسی یه‌ داماوانه‌ی ئێمه‌ داخۆ سبه‌ینی پیر نابن و جارێک له‌جاران روداوێ مرۆڤێکی به‌ساڵاچوو ویژدانی نه‌هه‌ژاندوون ...!؟  یان هێنده‌ سه‌ر قاڵی نیشتمان فرۆشتنن ، ئه‌م بابه‌تانه‌یان لاگرنگ نی یه‌ .
 بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ گه‌ر قه‌ده‌ر ڕێگر نه‌بێت، هه‌موومان  به‌و ڕیگه‌دا ده‌ڕۆین ، پیربوون  پرۆسەیەکی ژیانە .. بەڵام پیرەکانی نیشتمانی  ئێمە ...لەدواساتەکانی تەمەنیاندا تێک دەشکێن ... ئەوان هەژای و نەهامەتی و نائاگای ئەیان هاڕێت .. هەرئەوەنا  بەڵکو ئەو کەناڵە زۆڵانەی کە دەچن خوێ دەکەن بەبرینەکانیاندا .. یان ئەو حیزب وڕێخراوە کەبەرگی ئاینیان لەبەرکردوەو  دێن ئەم خەڵکە بەتەمان و هەژارانە نمایش دەکەن ... سێ ڕووداو بودای  شازادەی بەئاگاهێنایەوە ... پیری ، نەخۆشی ، مردن ...  شازادەکانی ئێمە  پیری و نەخۆشی ،  مردن ، نەک بەئاگایان ناهێنێتەوە ...بەڵکو  چێژ لەوە دەبینین کە کۆمەڵگاکەمان ئاوا بەزەلیلی ببینین .... نازانم کامە بیرمەند بوو ووتی :
"داواکردنی دادپەروەری لەستەمکار ...وەک داواکردنی عەقڵ وایە لەشێت "

پەیامی رۆژی ئەمجارە لەلایەن (رزگار رانگور) نووسراوە