حکومەتی هەرێم رێگای نەدا تەرمی شەهید ریس بە رێگای کوردستانەوە بچێتەوە بۆ ئوسترالیا!
Friday, 17/07/2015, 16:25
حکومەتی هەرێم، حکومەتی بنکە فرەوانی نەوت فڕۆشان/تاوانباران/ بێ رەوشتان، دووبارە میللەتی کورد تووشی شەرمەزاری دەکەن، بەرامبەر بە کۆمەڵگای نیو نەتەوەیی و ئوسترالی. تەرمی شەهید ریس هاردینگ، وەک تەرمی شەهید ئەشلی جۆنستۆن لە تورکیای دژە کورد و مرۆڤاییەتی تەسلیم بە نوێنەری خێزانەکەی دەکرێت، وا چاوەراون دەکرێت لەو چەند رۆژەی داهاتوو لە فرۆکەخانەی تورکیا بەرەو ئوسترالیا بەرێبکرێت.
ریس پێش شەهید بوونی گوتی " من بە خۆبەخش بڕیارمدا رێزەکانی یەپەگە هەڵبژێرم و بجەنگم دژ بە داعش، لەو بڕوایەم وڵاتانی رۆژئاوا بە گوێرەی پێویست یارمەتی کورد نادەن، میللەتی کورد تا بڵێت میللەتێکی باشە، لە ژیانمدا خەڵکی لەو جۆرەم نەدیوە، ئەگەر هەر شتیکم بەسەر هات دایکە/باوکە/ براکەم، خۆشتانم دەوێت، ئیسەبێلە خۆشتم دەوێت". تەماشا و گوێ لەو ڤیدیۆیەی سەرەوە بگرە
دایکی شەهیدش لە میدیا ئوسترالییەکان گوتی "منیش لەمەو لا کوردێکی ئوسترالیم".
ریسی تەمەن بیست و سێ ساڵ ئوسترالی، ىڕیاریدا ئوسترالیای هەمیشە سەوز بەجێبهێلێت، ئامادە بوو جەرگی دایک و باوکی بسوتێنێت، کە تەنیا ئەویان هەبوو،لەگەڵ براییەکی تری حەڤدە ساڵ، ىڕیاریدا روو بکاتە کوردستان، رۆحی خۆی پێشکەش بە میللەتی کورد بکات، بەڵام تەرمەکەی لە تورکییای داعشەوە تەسلیم بە ئوسترالیا دەکرێت! ریس، ئەشلی ئاسا، رۆحی پاکی لە خاک و ئاسمانی کوردستاندا بەجێماوە، کەچی رێگای پێنەدرا کۆتایی ماڵ ئاواییەکەی لە خاکی کوردستانەوە بێت.
|
فرۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولیر، مرۆڤی پاکی وەک ریس هاردینگ و ئەشلی جۆنستۆنیان پیادا تێناپەڕێت. ئەو دوو فرۆکەخانەیە وێستگەی دابەزین و سەرکەوتنی، بازرگانەکانی خوێن و پارەن، تاوانباران، خوینمژان، دز و جەردەی بیرەنەوتەکانی وڵات، سەرکردەکانی ئێران و تورکیا، سەرکردەی سوپایی عیراقی، سوپایی پاسداران ، جەندرمەی تورکیی، سیخور و بەکرێگیراوەکان، دەسترۆیشتوەکانی دامو دەزگا جاسوسیەکانی دنیان. |
|
کێت و میشیل هاردینگ، دایکو باوکی شەهید ریس لە چاوەروانی گەیشتنی تەرمی شەهید ریسدان |
سەرچاوە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست