هەڵوێست و وتەكانی مەلا مستەفای بارزانی دوای ئاشبەتاڵ(بهشی دووەم)
Thursday, 16/07/2015, 21:01
له نامیلهكهیهكی بهنده ، ساڵی 1997 ( 70 لاپهڕه)
لە بەشی یەكەمدا باسم لە ناوی پارتی و ناڕوونی "ئایدۆلۆژیا"ی پارتی كردوە.. بڕوانە بەشی دوەمی نوسینەكەم : گەر مەلا مستەفای بارزانی ئاشبەتالی نەكردایەو بزوتنەوەكە سەری بگرتایە لەوانەیە ئەو كاتە خۆی بكردایە بە غاندی كورد. ئەو قسەیەش هەلەیە كە پارتیەكان هەمیشە دەیجونەوە ، گوایە بارزانی كوردی بە دونیا ناساند ، ڕاستیەكەی ئەوەیە كە كورد بارزانی بە دونیا ناساند. مەلا مستەفا دوای ئاشبەتال گەل و نیشتیمانەكەی جێهێشت و دوور لە ولات لە ئاوارەییدا كۆچی دوایی كرد. مەلا لەو جۆرە سەركردانە نەبوو وەك زۆرێك لە سەركردەكانی بزوتنەوە ڕزگاریخوازەكانی دونیا كۆمەڵێك لە ئەزموون و فەلسەفە و كتێب و نوسراوەی لە دوای خۆی جێ هێشتبێت بۆ ئەوەی گەلی كورد بیكردایەتە ڕێبازو ڕێگای دواڕۆژی خۆی و شانازی پێوە بكردایە. مەلا مستەفا مرد ، بەلام چی دوای خۆی جێهێشت بۆ گەلی كورد؟ ئەو بیركردنەوە چەوت و سیاسەتە خەتەرناكەی ئەمڕۆش خێزانی بارزانی بە ناوی پارتیەوە ڕەفتاری پێوە دەكەن هەمان ئەوەی بارزانی باوكەو بگرە خراپتریش. لێرەدا بە پێویستی دەزانم ئاوڕێك بۆ مێژووی ڕابوردو بدەمەوە.
(وتەكانی بارزانی بۆ میدیاكان ، دوای ئاشبەتاڵ)
ئەمیر تاهیری سەرنوسەری ڕۆژنامەی كەیهانی تارانی لە دوای ئاشبەتال گفتوكۆیەك لەگەل مەلا مستەفا دەكات كە لە كەیهانی هەواڵیدا لە شەمەی ڕێكەوتی 10ی مایسی 1975 بلاوكراوەتەوەو لێرەدا تەنها كورتەیەكی دەنوسمەوە : بارزانی دەلێت:
"
كاری من گەیشتۆتە دوایی و ئیتر من هەرگیز دەورێكم نابێت لە ڕابەرایەتی كوردەكانی عێراقدا".
ئەو ڕۆژنامەنوسە دەڵێت: "بارزانی ئێستا لەگەڵ خێزانەكەی لە نزیكی تاران ئەژی. هەفتەیەك لەمەوبەر كە بۆ دیتنی ئەچووم زۆر شادومان دەهاتە بەر چاو. كاتێك كە باسی كۆتایی هاتنی جەنگی خۆی دەكرد لە سەروی عێراق و كۆتایی ژیانی سیاسی خۆی ڕادەگەیاند بچووكترین نیشانەی تاڵی یا پەژارە لە دوانەكەیدا بەدی نەدەكرا. لێرەدا تاهیری دەنوسێت:
"مەلا ، كە ئێستا جل و بەرگی محەلیی كوردیی خستۆتە لاوە و چاكەت و پانتۆل ئەپۆشێ و بۆینباخ دەبەستێ لە تەواوی ئەو دیدارە 95 خولەكەدا یەك لەدوای یەك تەئكیدی دەكرد و دەیوت:
"
من بەندەیەكی ناچیزی خوای گەورەم. هەموو شت لە پێشەوە لە كتێبی چارەنوسدا هاتوە و بەندەكان ناتوانن لێی ڕابكەن".
بارزانی ووتی:
"
هەرگیز بەقەد ئەمڕۆ هەستم بە تەندروستی و ئارامی نەكردوە...".
بارزانی لەسەری ڕۆیشت كە
پێشتر لە ڕێكەوتنی ئێران و عێراق لە جەزائیر هیچ ئاگاداریەكی نەبووە ، بەلام ئەو پشتیوانیی لەم ڕێكەوتنە ئەكات چونكە موافەقەتی هەموو كوردانە.
شۆڕشگێڕی پیر كە دوو مانگ لەوەو بەر وازی لە جگەرە كێشان هێناوە و ئێستا پایپ دەكێشێت، درێژەیدا بە قسە و وەلامی ئەو پرسیارەی داینەوە كە كوردەكانی عێراق دەبێت چی بكەن؟
بارزانی لە وەلامی ئەم پرسیارەدا ووتی:
"
من لێرەم و ئەوان لەوێ، هەموو شت بەندە بە خۆیانەوە. من ئیتر ڕابەر نیم و ئێوەش دڵنیا دەكەم كە هەرگیز دووبارە نابمەوە بە ڕابەر. من تەواو بووم ، موتڵەقەن تەواو بووم ، ئارەزووم ئەوەیە كە ناوم لە مێژودا بسڕنەوە، بەڵام ئێوە ڕۆژنامە نووسەكان واز ناهێنن ..". (بڕوانە مەلا مستەفا تەنانەت بڕیاری ئاشبەتاڵەكەی و ئەو تراژیدیا گەورەیە دەخاتە ملی خودا و بە چارەنووس و بڕیاری خودا ناوی دەبات ، نوسەر).
تاهیری دەنوسێت: "بارزانی بە توندی هێرشی كردە سەر هەندێك كوردی عێراقیی كە لە دەرەوە هەندێك قسەیان دژی ئێران كردوە و وتی:
"ئەوانە ئینسان نین، كورد نین، پیاو نین". دەربارەی یەكێك لەوانە عیسمەت شەریف وانلی، بارزانی ووتی:
"ئەو خۆی فرۆشتووە، ئەو هیولایەكە لە شێوەی بەشەردا ... و ئەمانە موسوڵمان نین".
تەنانەت ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی عەرەب محمد حسنین هیكل لە گفتوگۆیەكدا كە لە تاران لەگەل مەلا مستەفا كردی بە تەوسەوە پێی دەلێت: "چاوەڕێم نەدەكرد بە چاكەت و پانتۆڵەوە لە كۆشكێكی تاراندا لە ئێران بتبینم ، بەلكو ئەمویست بە جل و بەرگی كوردیەوە لەپەنا بەردێكی كوردستاندا چاوم پێت بكەوتایە ...".
ڕۆژنامەی die welt ی ناسراوی ئەڵمانی لە ڕێكەوتی 1.4.1975 لە كاتی ئاشبەتاڵەكەی بارزانیدا دیدارێك لەگەڵ مەلا مستەفا دەكات بە ناونیشانی "شا كۆتایی بە شەڕ دێنێت". ڕۆژنامە نووسەكە (Günter DESCHNER) لە دوا پرسیاریدا لە بارزانی دەپرسێت:
"پلانە شەخسیەكانت چی دەبن؟ دەڵێن داوات لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كردوە وەك پەناهەندە وەرت بگرێت".
بارزانی دەڵێت : "من لای گەلەكەم دەمێنمەوە تا دوا ڕۆژی ژیانم". دوا ڕۆژی ژیانی ئەوە بوو لە ئەمریكا وەك پەناهەندەیەك هەر وەك شای ئێران كۆچی دواییان پێكرد ، دوور لە گەل ولاتەكەی. مەلا مستەفا ئەم قسە پڕوپوچانە بە ئاشكرا بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانێك دەكات كە ئەزانێت ئەینووسن و خەلكیی دەیخوێننەوە ، جا ئاخۆ دەبێ لە دانیشتنە نهێنی و تایبەتیەكاندا چی بلێت؟
(هەلوێستی شای ئێران و بارزانی بۆ ئاوارەكانی دوای ئاشبەتاڵ)
هەر لەو كاتەی بارزانی بە شان و باڵی شاو دەزگای سیخوڕیی ساواكدا هەڵی ئەدا ، شای جەلادی گەلانی ئێرانی بەو پەڕی بێشەرمیەوە ڕایگەیاند كە گێرمە و كێشەیەكی وەك گیروگرفتی پەنابەرانی فەلەستینی بۆخۆی دروست ناكات و پەنابەرە كوردەكانی عێراق لە فەرهەنگ و شارستانیەتی ئێراندا ئەتوێنێتەوە. كەچی مەلا مستەفا سەبارەت بە ئاوارە و دەربەدەرەكانی كورد كە لە ناخۆشترین هەلومەرجی گوزەراندا ئەژیان دەیوت بە حورمەت و ئاسودەیی ئەژین و هەربۆیە بە زۆر و بە هەڕەشە و بەلێن دەیان هەزاریان لە ڕەزالەتی دەربەدەریی و ئاوارەیی شارە دوورەكانی ئێراندا گلدانەوە بۆئەوەی وەكو كەرەستەیەكی مرۆڤیی و هێزێكی یەدەگ لەكاتی پێویستدا سەودا و مامەلە و بازرگانییان پێوە بكات. مەبەستێكی تری ئەو زەخیرەیەی بارزانی دوایی بۆ ئەوەش بەكار هێنرا لە بزوتنەوەی نوێی كوردستانی عێراق بدەن كە خۆی بە پلەی یەكەم لە (ی.ن.ك) بینیەوە. بەلام هەر لەسەر حیسابی هەڵەكانی سەركردایەتی یەكێتیش بوو پارتی دواتر بوو بەوەی كە هەیە... ئەقڵیەتی ئەم بنەماڵەیە بەم جۆرەیە: چۆن ئەبێت كەسانێك، هێزێكی دیكە هەبن لە ناو كوردا لە دەرەوەی سەركردایەتی و ڕابەری ئەوان كار بكەن؟ چۆن ئەبێت كەسانی تر هەبن لەناو كورددا لەو سنورە دەربچن كە ئەوان دیارییان كردوە؟ چۆن دەبێت لەناو كورددا بەبێ ڕەزامەندی پارتی بارزانی كوردایەتی بكەن؟
مەلا مستەفا ئەو كەسە بوو گاڵتەی بەهێز و توانای گەلی كورد دەهات و ئیهانەی كەرامەت و شەرەفی ئەو گەلە بەدبەختەی دەكرد و لە ناسكترین قۆناغی ژیانی گەلەكەماندا پشتی تێكردن و جێی هێشتن و ئاشبەتالی كرد. بەشێكی گەورەی ئاوارە و دەربەدەر كرد ، خۆی و میللەتەكەشی تەسلیم بە دوژمنانی كورد كرد.
لە چاوپێكەوتنێكی كۆمەلەی خوێندكارانی كوردستان ، لە دەرەوەی ولات (ئەكسا) د. محمود عەلی عوسمان دەلێت: "هۆی ڕاستەوخۆی هەرەس هێنانی شۆڕش هۆكاری ناوخۆ بوو. بە زنجیرە پیایدا برۆین بریتین لە سەركردایەتی بارزانی پێش هەمویان، دوەم مەكتەبی سیاسی پارتی و سێیەم لیژنەی مەركەزی.. قسەیەكی هیچ ڕاست نییە كە ئێستەش زۆر كەس دەلێن كە بەرهەلستی لە دژی دوژمن نەدەتوانرا بكرێت. 22 ملیۆن دیناری عێراقی لە قاسەی سەركردایەتی بوو ، 17 ملیۆن فیشەك ، 60 هەزار پێشمەرگە و 43 هەزار میلیشیا هەبوون. جگە لەمانە ڕووبەری ئەو ناوچانەی كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی شۆڕشدا بوو 40 هەزار كم دوجا بوو كە بەراورد دەكرێت بە نزیكەی ڕووبەری هۆلەندا و سویسرا پێكەوە"، كەچی مەلا مستەفای بارزانی شۆڕشەكەی كۆتایی پێهێنا و وەك پیشەی هەمیشەیان تەسلیم بە دوژمن بوو ، لە كاتێكدا ڕژێمی بەعس لە لاوازیدا بوو.
(هەڵوێستی تاڵەبانی بەرامبەر بارزانی)
لە دوو ڕاپۆرتەكەی جەلال تاڵەبانیدا بۆ كۆبوونەوە فراوانەكانی كۆمێتەی سەركردایەتی (ی.ن.ك) لە 2 ــ 20 ی مارتی 1980 كە لە خڕی ناوزەنگی زەڵێ كران، تاڵەبانی دەلێت: "كەس بووە جگە لە بارزانی لە ڕووی دوژمندا چۆك داداو لە ڕۆلەی دڵسۆزو فیداكاری كورد و كوردستانیش هەلسێتە سەر پاشۆ؟ لە ڕووی دوژمن هەلبێت و فیرار بكات و بچێت بۆ پێشمەرگە و قارەمانەكانی كوردایەتی بۆسەو كەمین بنێتەوە؟ لە ئاستی دوژمن دەستی تەسلیم بەرز بكاتەوە؟ پاشان بە هەمان دەستی خوێناویەوە لە پشتەوە خەنجەری ژەهراوی لە شۆڕشگیرانی كورد بدات؟".
كەچی هەر تاڵەبانی بوو دواتر ووتی ئێمە هەموومان پەروەردەی مەدرەسەی پارتین و لە پێناوی پۆستێكی سەرۆك كۆماریدا ، دەیوت دەنگ بە مەسعود بارزانی بدەن و چارەنوسی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەو بنەماڵەیە جێهێشت. ئەو سیاسەتە چەوتەی پارتی بارزانی لە ڕۆژهەلاتی كوردستان دژ بە كوردانی ئەوێ ئەنجامیداوە هەمان ئەوەشە ئەمڕۆ لە ڕۆژئاواو لە باكوری كوردستاندا دەیكات. ئەوە پارتی ـ بارزانی دوێنێ بوو ، هی ئەمڕۆ و سبەینێش هەر هەمان شتە.
ـــــــــــــــــــــــــ
سهرنج / جگه له وهلامدانهوهیەكی قیزەوون بۆم لە لایەن پ.د.ك ، كۆمێتهی ئهڵمانیا به 10 لاپهڕهی A4 بۆ ئهم نامیلكهیهی بهنده ، زۆرێك قسهی نهشیاویشیان به مهلیك محمود وتوه ، هەروەها له دهروازهی برایم خهلیل خوشكم و برایهكمیان بەهۆی من و ئەم نامیلكەیەوە دهست بهسهر كردن له كاتی گهڕانهوهیان بۆ ئهلمانیاو ئهزیهت دران لە لایەن بارتیەوەو بە هەولی كەسانێك ئازاد كران. هەموو ژیانم خەباتم كردوە دژ بە رژێمی بەعس بۆ ئازادیی و مافی چارەنووس ، كەچی پارتی دەروازەی برایم خەلیلی بەسەر منیشدا داخستبوو ، ناچار بە ڕێگای ئێرانەوە دەگەڕامەوە، كە ئەمیش بێكێشە نەبوو بۆ من ، ئەو كاتەی (م.س.)ی یەكێتی كەوتە نێوانەوە بۆ گەڕانەوەم بە برایم خەلیلداو پێشمەرگە و ئوتوموبێلی خۆیان نارد بۆ ئەوێ بۆ بردنەوەم بۆ سلێمانی. پێشتر پێم وترا هیچ شتێكیان نەخۆمەوە. لەگەل گەیشتنم چایەكم بۆ هێنراو دوای قومێكی بچووك ئەوەم بیركەوتەوە و چیتر نەمخواردەوە. لەگەڵ گەیشتنەوەم بۆ سلێمانی بینینم تێكچو، ڕەنگم زەرد هەڵگەڕا و ئارەقم دەكردەوە...تاد. بە هاوكاری دوكتۆرێكی هاورێی پسپۆر دوای مانگێك كەمێك هاتمەوە سەرخۆم و ڕوون بوو كەچی بەرامبەرم كراوە. ئەوەش پاداشتی دەیان ساڵەی خەباتی من بوو بۆ كوردایەتی و تراژیدیا خێزانیەكانمان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست