کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نيشتيمان ئينتماى بۆ لاوان نەماوە!

Thursday, 16/07/2015, 7:36


لە بارەى كۆچى لاوانەوە 
جوانى نيشتيمان تەنيا بە سەوزايي وئاو و ديمەنە سروشتيەكەى و سەيرانگاكانى نيە بەلَكو جوانى رِاستەقينەى نيشتيمان بە ئازادى و يەكسانى و مافەئينسانيەكان وخزمەتگوزارى و خۆش گوزەرانيەكانيەوەيەتى
 ئەمرِۆ لەكوردستان جارێكى تر كۆچى بە لێشاوى لاوان دەستى پێكردەوە ئاخر ئەوان ناهەقيان نيە چونكە لە كوردستان بەهرەمەند نين لە هيچ مافىَ و وەك لاوناژين و ژيانێكى شياوى ئينسانيانەيان نيە وناگەنەخەون وئومێدو هيوا كانيان و لێرە بێكا رو خەمبارن وبەردەوام لە دلَە رِاوكێدا دەژين وچارەنووس و ئايندەيان ناديارە و رِۆژانە ژيانێكى دووبارەبووى وەستاوى بىَ گۆرِانكارى دەگوزەرێنن هەربۆيە بەدواى ژيانێكى باشتردا دەگرِێن..لێرەدا ئەوەى مايەى تێرِامان و سەرنجە هەندىَ بەرپرس وهەندىَ كەسى پۆشتەو پەرداخ وتێرو پرِى بەرژەوەندخوازوسوودمەندى ناوحيزبەكان لەرِاگەياندنەكانەوە رِەخنە لەلاوانى كۆچكەر دەگرن وتانەيان لىَ دەدەن ومزايەدە دەكەن بەسەريانداودەلَێن لاوان ئينتمايان بۆ نيشتمان نەماوە ولەم قەيرانەدا نيشتمان جىَ دەهێلَن لەكاتێكداكەنيشتيمان پێويستى بەوانە ئاخر كامە نيشتيمان ..نيشتيمانێك كە 24سالَە لەقەيراندا دەژى و24سالَ پێويستى بەلاوانە بەلاَم 24سالَە پێويستيەكانى لاوانى دابين نەكردوە ئاخر 24سالَ بۆخۆى تەمەنێكە..من نازانم چەند سالَى تر لەچاوەرِوانى گۆدۆدا بن تەمەنيان رِۆيي قوربانى ئازار باج نەما نەيدەن لاوان لەم نيشتمانە پرِلەئازاروقەيران وگەندەلَى  وشەرِوبىَ كارى و بىَ مافى و ناعەدالەتى ونەبوونى ئازادى و يەكسانى يەدا پيربوون ..هيلاك بوون ..توورِەبوون..بىَ زاربوون هەندێكيان لە رِابووردوودا پەنايان بردە خۆكوژى زۆريان توشى نەخۆشى دەروونى و خەمۆكى بوون.
 نيشتيمانێك كە 24سالَە بۆتە زيندانێكى گەورە بۆ لاوان بوەتە ئۆردوگايەكى گەورەى بىَ كارى وبىَ مافى بۆلاوان..نيشتيمانێك كەسەرتاپاى خەم و ئازاروبرين ودلَشكانە بۆلاوان...نيشتيمانێك كەخالَيە لەخۆشگوزەرانى وشادى بۆلاوان ..نيشتيمانێك كەلاوان تێيدا كرىَ چين  وبىَ خانەو لانەن ..نيشتيمانێك كەلاوان ناتوانن تێيدا هاوسەرگيرى بكەن بەخواست ودلَى خۆيان گەر هاوسەرگيريش بكەن  ژيانێكى مەمرەمەژى و پرِنارِەحەتى و نەهامەتى دەگوزەرێنن ..نيشتيمانێك كەكلووتوورو فەرهەنگى كۆن و دواكەوتوو لاوانى كۆت و بەندو بە كۆيلە كردووە...نيشتيمانێك كە24سالَە لاوان تيێ دا فريوو دەدرێن بەدروشم وبەبەلَێنى رِەنگاورِەنگى جۆراوجۆر..نيشتيمانێك كە24 سالَە لاوان تيايدا بەشدارى هەلَبژاردنەكان دەكەن و دەنگ دەدەن بەحيزبەكان ودواتر هيچيشيان بۆناكەن..نيشتيمانيك كەنيشتيمانى لاوان نيە بەلَكونيشتيمانى سەركردەو بنەمالَەوبەرپرس ووەزيروپەرلەمانتارەكان وحيزبەكانە.
نيشتيمانێك كەكێلَگەكانى خەون و هيواوئومێدەكانى لاوانى تيادا سەوز نابێت و ووشك دەبێت ..ئيتر لاوان چ دلَێكيان بەنيشتمانێكى ئاوا خۆش بێت..چ ئينتمايەكيان بۆ ئەم نيشتمانە بىَ كە هيچ ئيمتيازو ئينتمايەكى بۆلاوان نيە بە پێچەوانە وە دەبێت ئێمە بلَێين كە نيشتيمان ئينتماى بۆ لاوان نەماوە نەك لاوان ئينتمايان بۆ نيشتمان نەماوە ئاخر لە نيشتيمانێكدا لاوان دەبينن كەسەركردەو بەرپرسەكان وكەسە دەست رِۆيشتوەكانى ناوحيزبەكان خۆيان و منالَەكانيان ژيانێكى پاشايانە دەژين وبەهرەمەندن لە هەموو مافێك ولەهيچيان كەم نيەو هەميشە لە سەفەردان پێ يەكيان لە كوردستانە و پێ يەكى تريان لە هەندەران بەلَىَ لاوان ئەم جياوازيانەو ناهەقيانەو بىَ مافيانە دەبينن بەلَىَ لاوان لە نيشتيمانێكدا دەژين لێوان لێوە لەسەروەت و سامان ونەوت وبوودجەبەلاَم ئەمان بچووكترين پشكيان نيە لەو سەروەت و سامانە كەمافێكى سەرەتايى خۆيانە هەمووى دەچێتە قورِگ وگيرفانى حيزب بەلَىَ  نيشتمانێكى بىَ كارە با..بىَ ئاو..بىَ خزمەتگوزارى ..نيشتمانێك نەدەستوورەكەى نەحكومەتەكەى نەپەرلەمانەكەى نەحيزبەكانى هيچيان لەخەمى لاواندا نين..ئەوەتا دەبينين  ئالەم كاتەدا كەلاوان بەلێشاو كۆچ دەكەن  حزبەكان وپەرلەمان سەرقالَى شەرِى بەرژەوەنديەكانيانن وسەرقالَى شەرِى كۆرسى وپۆست دابەش كردنن وسەرقالَى شەرِى دەستوورو سەرۆكايەتى هەرێمن كەهيچ شتىَ لەمانە غەم وخەون و كێشەى لاوان نيەئەوى لەبيرو خەيالَياندا نيە لاوان وخەلَكيە...ئيتر پێم نالَين  لاوان چۆن كۆچ نەكەن.
دواى ئەوە كۆچ و سەفەرمافى هەرئينسانێكە كەلەسەر گۆى ئەم زەويە دەژى ئيتر نازانم داواى چ ئينتمايەكيان لێدەكەن...ئەى ئەو هەموولاوە زەحمەتكێشانەى پيشمەرگەن ولەبەرەكانى جەنگدان وگيان بەخت دەكەن ئەى ئەمە ئينتمانيە چى يە؟ نيشتمانێك كەلەبىَ كاريدالاوان تيايدا بوونەتەپێشمەرگەو لەبەرەكانى جەنگدان وبەسىَ مانگ جارىَ مووچە وەردەگرن...ئەمەيە ئەو نيشتيمانەى كەلاوانى كوردستانى تيادا دەمرن نەك تيادا دەژين هەربۆيەوەك مەلێكى تەريوو كۆچ دەكەن بۆ نيشتمانێكى ترو بە دواى نيشتيمانێكى تردا دەگەرِێن ئاخربەهيواى بەديهێنانى خەونەكانيان و هەناسە دانێ  ماناى نيشتيمان چيە ؟واتە ئەو جێگەيە كەئينسانەكان تێيداخۆشگوزەران و شاد وئارام بژين  و ئازادو بەرابەربن تێيداوبەهرەمەند بن لە مافەئينسانيەكان و لەخزمەتگوزاريەكان و هەم ئەركيان هەبىَ هەم ماف ئەمەيە ماناى نيشتيمان وپێم وايە هيچ مانايەكى تر هەلَناگرىَ ئاخر جوانى نيشتيمان تەنيا بە سەوزايي وئاووديمەنە سروشتيەكەى و سەيرانگاكانى نيە بەلَكو جوانى رِاستەقينەى نيشتيمان بە ئازادى و يەكسانى و مافەئينسانيەكان وخزمەتگوزارى و خۆش گوزەرانيەكانيەوەيەتى ئاخر لاوان چى لەسەوزايى وئاوو سروشت و سەيرانگا بكەن كەدلَيان خۆش نەبىَ ودلَشكاوبن كەگيرفانيان بەتالَ بێت كەبێكار بن كەبىَ ماف بن كەئازاد نەبن و وەك بەشەرى ئەم سەردەمە نەژين  بەلَىَ نيشتيمان ئەمرِۆ بۆلاوان دلَگيرو شيرين نيە.
من پێم وايە لاوانى كوردستان دەتوانن  هەرلەم  كوردستانەدا بەخەبات وشۆرِشى مەدەنيانەوهێمنانە ..بەفشارونارِەزايەتى بەردەوام وسەرتاسەرى لە بەرابەر دەسەلاَت وحكومەت وحيزبەكانى كوردستاندا..نيشتمانێك  بۆخۆيان دروست بكەن ودابين بكەن كەلەگەلَ خەون وهيواكانياندا بێتەوە..نيشتيمانێك كەتيايدا بەهرەمەندبن لەهەموومافێكى ئينسانى بەلَىَ ئەمرِۆ كوردستان پێويستى بەخەبات وشۆرِشى مەدەنيانە هەيە ولاوانيش دەبێت پێشرِەو سەرقافلَەى ئەوشۆرِش و خەباتە بن دەبێت دەسەلاَت و حيزبەكانى كوردستان ناچاركەن كەنيشتيمانێكى لەو جۆرە بۆ لاوان دابين بكەن ودروست بكەن ئەمەئەلَتەرناتيفە نەك كۆچكردن...ئەمە ئەلَتەرناتيفە نەك دەنگدان وهەلَبژاردن  كەشەرعيەت دانە بەدەسەلاَت و حيزبەكانى كەئەم ژيانە پرِلەمەينەتى و بىَ مافيەيان بۆ لاوان هێناوە  كەشەرعيەت دانە بەبىَ مافى و نەهامەتيەكان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە