حه‌ساره‌كه‌ی نێچیروان و كوخته‌كه‌ی حه‌سه‌ن
Thursday, 16/07/2015, 7:23
حه‌سه‌ن هاوڵاتیه‌كی زوو ده‌ركراوی كه‌ركوكی بوو ، له حه‌فتاكان به بیانوی ئێرانی بوون له ئیمام قاسمی كه‌ركوكه‌وه ره‌وانه‌ی ئێران كرابوون ، له دوای ساڵی 2003 به خۆ‌و خێزانه‌وه گه‌ڕابوه‌وه كه‌ركوك و له ژورێكی قوتابخانه‌یه‌كی شۆڕیجه‌دا ده‌ژیا ، حه‌سه‌ن زۆر باسی به‌د به‌ختی ونه‌هامه‌تی خۆی بۆ كردم ، هه‌روه‌ك باسی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌و هه‌موو ساڵه له ئێران له به‌دبه‌ختی و نه‌هامه‌تی گه‌وره‌دا بوونه، حه‌سه‌ن هاوته‌مه‌نی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان بوو ، له كوخنه بێنازه‌كه‌یدا هه‌ر وه‌خت ده‌چوونه سه‌ری و ده‌یانگوت بڕۆ ، هاته نوسینگه‌و كۆڵێ ئه‌وراقی ئێران و تورانی پێ‌بوو هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو بگریه كه‌ركوكیانه " بگیرێ " .ئێمه نوسراوی حاڵمان بۆ كرد بۆ پارله‌مان ، ئه‌گه‌ر وه‌ڵام درابێته‌وه تا ئێستا ، چیرۆكی ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌م داوایه‌كی ڕه‌وای ئه‌ومان به‌رز كرده‌وه ، داوایه‌ك كه له ئازاری ناڵه‌ی بێكاری گۆرانی شاعیر ده‌چوو ، ئاخر حه‌سه‌ن هاووڵاتی وڵاتێكه كه سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌وشه‌و حه‌سارو ته‌لارێكی پاشایانه‌ی هه‌یه ، كه ترومبێل ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێ بۆ گه‌ڕان به ناویدا ، خۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت و حه‌سه‌نیش پێكه‌وه ئاواره‌ی ئێران بوون ، ئه‌وه بۆ قه‌ده‌ره‌كه ده‌بێ ئاوا بێ ، من لام وابوو سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه بۆ ئه‌وه له‌سه‌ر كورسی حوكمه ئازاره‌كانی حه‌سه‌ن و هاوشێوه‌كانی بنه بڕ كات ، هه‌روه‌ك بڕواشم وابوو ئه‌م سه‌رۆكه رێك پۆشه كاری زۆر گه‌وره ده‌كات ، كه‌چی نه‌ك وا ده‌رنه‌چوو ، ئه‌وه‌تا رۆژ به رۆژ حه‌سه‌نه‌كان زیاد ده‌كه‌ن و له‌ولاشه‌وه بانگه‌شه‌ی گه‌رم و گوڕ ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی لاوان نیشتمان به جێبێڵن، ده‌ی كێشه‌له بان كێشه یه‌خه‌گیری ئه‌م هه‌رێمه ده‌بێت و سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه‌ش له‌دوره‌وه ته‌ماشا ده‌كات و جارجاریش بڕیارێك له خزمه‌تی حزب‌ا ده‌دات ، ئه‌گه‌ر چی له دانیشتنێكا پێی ووتین ، حزب ده‌ست و پێی به‌ستوین و رێگره له‌وه‌ی چاكسازی ته‌واو بكه‌ین .
حه‌سه‌ن ئه‌گه‌ر له مۆزه‌مبیقیش با ئێستا كوختێكی ده‌بوو تیای ژیا با ، چیرۆكی حه‌سه‌ن بۆ ئه‌وه‌یه كه سه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بزانێ له‌م هه‌رێمه چی رووده‌دات ، له هه‌رێمێك كه گه‌نجێ به قوڵپی گریانه‌وه باسی ئه‌وه ده‌كات ، سێ رۆژه له بری شیر ئاو ئه‌دات به مناڵه‌كه‌ی گه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت گه‌ره‌كی بێت ، ناوی سیانی ئه‌و به‌د به‌خته‌ی دۆزه‌خیشم لایه ، هه‌روه‌ك چۆن ناوی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌شم لایه كه له خانویه‌كی كرێدایه و خاوه‌ن خانوو بۆ عه‌ره‌بێك ده‌یه‌وێ ده‌ریكات ، له كاتێكا به‌س شیر‌و بسكیت و په‌نیرو خواردنی ئاسای هه‌ژارانه زیاتر له یه‌ك ملیۆن دیناری دوكاندارێكی گوزه‌ره‌كه قه‌رزاره
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست