کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەوڵەتانى ناوچەکەن، کە گەشە بە تیرۆر دەدەن!

Thursday, 16/07/2015, 7:12


بە هۆى سیاسەت و سیستەمى حکومڕانى دەوڵەتانى کۆنەپەرستى ناوچەکەوە هەلومەرجێکى لەبار و گونجاو دروستبووە بۆ گەشەى ڕەوت و بزووتنەوەى کۆنەپەرست و دژە ئینسانى و تیرۆرست و گەشە و بڵاوبونەوەى رێکخراوێکى کۆنەپەرستى وەکو داعش و چەندین هیزى توندڕەوى تر ,ڕۆژنە خەڵکى زەحمەتکێش و کریکار ئاوارە دەبن لە ولاتانى خۆیانەوە بەرەو وڵاتانى تر بە بەر دەوام نا ئارامى گەشە دەکات لە ڕۆژ هەڵاتى ناوەراستدا ,بەپێى سەرچاوەى ڕاگەیاندنەکان و سەرچاوە ریکخراوە ئینسان دۆستەکان ,زیانە مرۆییەکانى شەر لە سوریا لەسەرەتاى شەرەوە تا ئێستا ٢٣٠ هەزار کەس لە سووریا کوژراون کە لە ناو کوژراوەکاندا ١٠٨ هەزار کەسیان هاوڵاتین و کە ١١هەزار منداڵیان تێدایە ,زیاتر لە یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس بەهۆى شەرەوە برینداربوون .بەپێى سەرچاوەى راگەیاندنەکان کە لە تەفیزیۆن ورادیۆ رۆژنامەکانەوە بڵاو کراوەتەوە ٧٠٠٠ حەوت هەزار ژن لە سووریا کوژراون ,١١ملیۆن هاوڵاتى لە سووریا ئاوارەیى ناوچە ئارامەکانى وڵاتانى دەرەوەبوون .بەپێى سەرچاوەکانى راگەیاندن و رێکخراوەکانى داکۆکى کارى مافى مرۆڤ ٣٥ هەزار کەس لە زیندانەکاندان کە لەلایەن حکومەتى سووریا و رێکخراو و گروپە شەرکەرە جیاوازەکانەوە دەستگیرکراون .رۆژ بە رۆژ ژمارەى کوژراو بریندار و خەڵکى ئاوارە زیاد دەکات و زیاتر بێ خانەولانە دەکرێن ,ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، دۆخی‌ قه‌یراناوی‌ پله‌ی‌ سێی‌ له‌ یه‌مه‌ن ڕاگه‌یاندو ده‌ڵێت "قاتوقڕی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژیانی‌ 21 ملیۆن كه‌س ده‌كات".
ستیڤن ئۆبراین، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ده‌سته‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ مرۆییه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ڕایگه‌یاند، ڕێژه‌ی‌ له‌ 80% دانیشتوانی‌ یه‌مه‌ن كه‌ له‌ 21 ملیۆن كه‌س پێكهاتوه‌ پێویستیان به‌هاوكاریی‌ مرۆیی‌ هه‌یه‌، به‌جۆرێك كه‌ 13 ملیۆن كه‌س ڕووبه‌ڕووی‌ كه‌میی‌ خۆراك بوونه‌ته‌وه‌و 9 ملیۆن كه‌سی‌ دیكه‌ش پێویستیان به‌ئاوی‌ خواردنه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش وڵاتی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ قاتوقڕییه‌كی‌ مه‌ترسیدار كردوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بارودۆخی‌ قه‌یراناوی‌ پله‌ 3 له‌ یه‌مه‌ن ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ به‌رزترین ئاستی‌ دۆخی‌ نائاساییه‌و ئه‌و دۆخه‌ش بۆ ماوه‌یەکى تر به‌ردوام ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ شه‌ڕو پێكدادنی‌ نێوان حوسییه‌كان‌و چه‌كدارانی‌ هۆزه‌ میلییه‌كان له‌ لایه‌ك‌و هێرشی‌ ئاسمانی‌ هاوپه‌یمانانی‌ عه‌ره‌بی‌ بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن به‌رده‌وامه‌و به‌گوێره‌ی‌ دوایین زانیارییه‌كان له‌تۆپبارانكردنی‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی‌ شاری‌ عه‌ده‌ن له‌ لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه‌ لانیكه‌م 31 هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ كوژراون.لە وڵاتانى سووریا و یەمەن و عێراق رۆژ بەرۆژ مرۆڤایەتى بەرەو سوکایەتى پێ کردن دەبێتەوە نا کرێت هەر بەردەوام بێت ئەم کوشتارگایانە بە گەر خراون وێڕاى رێکخراو و گروپە تیرۆرستەکانى وەک داعش بەرپرسیارن و لە هەمان کاتدا دەوڵەتانى حکومڕانیش بەدەرنین لەو بەرپرسیارێتىیە , دەوڵەتى تورکیا بە ئاشکرا هاوکارى ڕێکخراوى داعش دەکات بۆ ئەوەى شەڕ لە کانتۆنەکانى خۆرئاواى کوردستان بکات لە رابردوو دەر کەوت کە بە هاوکارى دەوڵەتى تورکیابوو تەقینەوە و کۆمەڵکوژى لەلایەن داعشەوە لە کۆبانێ ئەنجامدرا  چەندین شەهید و بریندارى زۆرى لێکەوتەوە .دەوڵەتى ئیسلامى ئیران بە ئاشکرا تەدەخول لە بەرێوەبردنى حکومڕانى لە عێراق دەکات  زۆر جار بە هۆى فشارەکانى  دەوڵەتى ئێرانەوە کێشە بۆ حکومڕانى و بوارى ئیدارى و سیستەمى بەڕیوەبردن دروست دەکات ,زۆر جار دەگوترێت هەیمەنەى تەدەخول و سیستەمى ئێرانە لە ناو حکومەتى  عیراق .دەوڵەتى ئێران وێراى هەبوونى زۆرترین کێشەى جۆراوجۆرى چینایەتى و نەتەوەیى و ئایینى ,لە سایەى یاساکان و سیستەم و نیزامى کۆمارى ئیسلامى ئیراندا خەڵکى ئێران بەگشتى لە فەلاکەت و ژیانێکى کۆیلە ئاسادا دەگوزەرێن و کورد و عەرەب و تورک و نەتەوەکانى غەیرە فارس بە پلە دوو ئەژمار دەکرێن و ڕۆژانە خەڵکى سیاسى و رۆژنامەنووس و چالاکى مەدەنى و رۆشنبیر ڕووبەرووى زیندان و لە سێدارەدان و  وڵات جێهێشتن دەبنەوە و لە ئاوارەیى دا ژیان بەسەر دەبەن بەڵام کۆمارى ئیسلامى ئیران هەموو ئەو کێشانەو کێشەى نەتەوەی کورد بە ئاشکرا فەرامۆش دەکات.دەوڵەتى ئێران و تورکیا زۆر جار تەدەخول لە ئیدارەدانى باشوورى کوردستاندا دەکەن و لە هەندێ بواردا ڕەنگ دەداتەوە ,بەشێوەیەکى گشتى  رێگرى دروستدەکەن لە گەشەى سەربەخۆیى بوارى ئیدارى و کارگێرى سیستەمى حکومڕانى لە باشوورى کوردستان.  پێپیویستە بە هەموو لایەک کار بکرێت بۆ کۆتایى هێنانى ئەم وەعشى گەری یە کە دەستى پێکردووە ئەمەش بە کار کردن دەبێت بە لە ناو بردنى فەرهەنگ و سونەت و یاسا کۆنەپەرستەکان و کار کردن بە یاسا مەدەنى و شارەستانییەکان و دامەزراندنى سیستەم حکوڕانیک کە خەڵک بە بێ جیاوازى دیینى و رەگەزى و نەتەویى ئاسوودە و بەختەوەر بکات.کەواتە ئەگەر مرۆڤایەتى و دژى کوشتن و ئیعدام و تیرۆر و ئاوارەیى یە دەبێت کار بۆ بنەبڕکردن و کەم کردنەوەى هۆکارەکانى کۆشتن و ئیعدام و چەساندنەوە و بیکارى و ئاوارەیى بکرێت ,ئەو دەوڵەتانەى کەدژى تیرۆر و کوشتن و دژى ڕێکخراوى وەک داعش و هەر هێزێکى توندڕەن ئەوا پێویست دەکات دژى هەر فەرهەنگ و سونەت و جوڵەیەکى کۆنەپەرست بوەستێتەوە ,بە هەموو شێوەیەک هاوکار و پشتیوانى هەموو ئەو هێز و حیزب و ڕێکخراوە ئازادیخواز و یەکسانیخواز و ئینسان دۆستانە بکەن  کە لە وڵاتەکەى خۆیان کار بۆ ئایندەیەکى باشتر و ئازاد و بەختەوەردەکەن ,کە هەنگاو دەنێن بۆ دامەزراندنى سیستەم و حکومڕانى سیکۆلار و ئازاد  کە لەو سیستەمەدا مافى سەرجەم چین و تویژەکان بەبێ جیاوازى ئایینى و نەتەوەیى و ڕەگەزى دەستەبەر بکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە