موچە و خانەنشینی بارزانییەکان لە هەموو کەسێکی دیکە زۆرترە
Wednesday, 15/07/2015, 2:55
تا بێت تاوان و خراپەکارییەکانی بنەماڵەی بارزانی دەرحەق بە خەڵکی کوردستان، بەتایبەت بەرامبەر بە ناوچەکانی سۆران و هەولێر دەیکەن، گەیشتۆتە لوتکە و ئەوانەی لە بنەماڵەی بارزانیشەوە نزیکن، یان ئەندامی پارتیین، راستییەکانیان بۆ دەردەکەوێت و بێزاربوون، وەک دەگووترێت لە ساتی تەقینەوەدایە، تەنیا دەستێکی دەوێت بیجوڵێنێت.
سەرچاوەیەکی نزیک لە سەری رەش ئەم زانیارییەی بۆ کوردستانپۆست نووسیوە و تێیدا دەڵێت:
پارتی موچه‌ی بارزانییه‌كانی له سنوری سۆران گواستۆتەوە و بردوویەتی بۆ مێرگه‌سور.هۆکاری ئەم گۆڕانکارییەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، کە بە بڕیارێکی نهێنی مەسعود بارزانی، كه‌مترین موچه‌ی بارزانییەکان نابێت لە 3 ملیۆن دینار کەمتر بێت.سەرچاوەکە دەڵێت بارزانیی وا هەیە کە زۆر نزیکە لە بنەماڵەی بارزانی، مانگانە نزیکەی 5 ملیۆن وەردەگرێت، کەسوکاری ئەوانەی کە لەگەڵ بارزانییدا لە ئاوی ئاراس پەڕیونەتەوە کەمترینیان (5) ملیۆن دینارە، ئەمە هیچ عەقڵیک قبوڵی ناکات، هەر بۆیه‌ش مەسعود بارزانی ئه‌و كاره‌ی كردووە و موچەی بارزانییەکانی گواستۆتەوە، تا ئه‌و لیسته نه‌كه‌وێته ده‌ستی هیچ لایەن و كه‌سێك، جگە لەوە ئەو پێی وایە نابێت بارزانییەکان تێکەڵ بە سۆرانی و خەڵکی دیکە ببن.
دوای موچەی بارزانییەکان ئەوسا موچه‌ی ئه‌یلول پێش مووچەی ئەوانی دیکە دێت.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت خه‌ڵكێكی زۆر له كوردستانی رۆژهه‌لات و باكور و رۆژئاوای له‌سه‌ر لیستی خانەنشینی ئه‌یلول پارەی خانه‌نیشینی وەردەگرن، بەشێک لەوانە وەک هەموو کەس دەزانێت، ئەوانەن کە لە کاتی دەنگداندا ئامادەکراون بۆ سندوقی دەنگەکان و دەچن وەکو هەموو کوردێکی باشوور و عێراقییەک دەنگ بە پارتی دەدەن.خانه‌نیشینه‌كانی باكور زۆربه‌یان بە رەگەز تورکن، یان ئه‌و خانه‌واده جاشانه‌ن كه كاتی خۆی له‌سالی 1978 به‌شداریی شه‌ڕی هاكاریان كردووه.
سەرچاوەکە باس لە جیاوازی نێوان خێزانێکی بارزانی و کوردێکی دیکە دەکات، دەڵێت: هه‌موو ماڵێكی بارزانی، ئه‌رزاقی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و هیچ ماڵێكیان ئه‌رزاقی حكومی یان هی بازار ناخۆن، دەڵێت ئەوان دەڵێن خواردنی ناو بازارەکانی کوردستان ژاراویی و ئێکسپایەر بووە، بۆیە لە دەرەوەی کوردستان و بە فڕۆکەی تایبەتی خواردنیان لە دەرەوە بۆ دێت، لە کاتی نیشتنەوەی ئەو فڕۆکانەدا، یەکسەر هەرچییەکی تێدا بێت بە سەیارەی تایبەت دەگوێزرێتەوە بۆ ناوچەی مێرگەسور و بارزان، بۆ هێج خێزانێکی بارزانی نییە کە ئەم نهێنییە لە دەرەوەی عەشرەتەکەی خۆی بدرکێنێت و باسی بکات، یان دەعوەتی کەسێکی غەیرە بکات.
لە هەمووی سەرنجڕاکێش تر ئەوەیە وەکو سەرچاوەکە قسەی لەسەر دەکات، هه‌ر كورێكی بارزانی كه ژن دەهێنێت، لەلایەن بارزانییەوە، خان‌و، ماڵ، زێر و کەلوپەلی ناو ماڵی بۆ دەکڕدرێت، لە هەندێک کاتدا سەیارەشیان بۆ دەکڕن.هەموو ئەو پارانە له خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت دێته ده‌ره‌وه.هی هه‌موو خانه نیشینه‌كان، دوای ئەوە هی بارزانییەکان جیا ده‌كرێته‌وه.
شایانی باسە هه‌موو ئه‌و منال و ژن پیاوانه‌ی له ئێران مردوون هه‌مووی به شه‌هید نووسراون.
سەرچاوەکە دەڵێت ئه‌گه‌ر سه‌یری ژیانی هەر بارزانییه‌ك بكه‌یت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تر، ئه‌وانه هاوڵاتی پلە یه‌كی ئه‌و وڵاته‌ن.ئه‌وه‌ی سه‌ردانێكی سۆران بكات، جیاوازیه‌كانی ژیان ده‌بینێت.زۆربه‌ی كچه‌كانیشیان پرادۆ نه‌بێت لێی ناخورن.
ئه‌گه‌ر بارزانییه‌ك نه‌خۆش بێت به‌زووترین كات پاره‌و ڤیزه‌ی بۆ ئاماده ده‌كرێت و ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
بەرزانییەکان له سه‌ر هه‌مان سیاسەتی ئیسرائیل كار ده‌كه‌ن.هه‌رچی خان‌و و شوێنی بازرگانیی هه‌یه، به پاره‌ی ئه‌و نه‌وته له خه‌ڵك ده‌كڕنه‌وه له ئێستادا 70%شوێنه بازرگانییەکان بۆته موڵکی بارزانییه‌كان.
کاتی خۆی لە لێدوانێکدا مەسعود بارزانی له رادیۆیی سوید قسه‌ی كرد وتی: داهاتی هەر خێزانێک له كوردستان، مانگانەکەی له‌سه‌روی 5000 دۆلارە.ئه‌و ته‌خمینه له‌سه‌ر خێزانه بارزانیه‌كانی لای خۆی کردبوو.
سەرچاوەکە لە کۆتایی نامەەی دەڵێت:ا هه‌موو خۆشگوزەرانی و رابواردنێک ژیان بۆ ئەو بارزانیانەیە، ئه‌وان هاوڵاتی پلە یه‌كن.هاوڵاتی پلە دووش مهاجیره‌كانن.دوای ئه‌وانیش هه‌ركیه‌كانن، دوای ئه‌وان ئه‌و پیاوه چڵكاو خۆرانه‌ی سۆرانییەکانن، كه بونه‌ته سه‌گی به‌وه‌فای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.دوای ئه‌وانیش خه‌لكه سته‌مدیده‌كه دێت.
ده‌ڤه‌ری سوران (چومان و دیانا و.....پڕ كراوه له‌و جاشانه‌ی توركیا، كه كاتی خۆی شه‌ری هاكاریان كردووه.ئه‌وه بۆ ئه‌و رۆژه‌یه كه شه‌ڕ یان به‌رامبه‌ر به‌و خه‌ڵكه پێده‌كات، له‌و ده‌ڤه‌ره داگیركردنی ماڵ و موڵکی خەڵکی کوردستان له سنور به‌ده‌ره، هیچ یاسایه‌كیش نییه بتوانێ ماف بۆ خاوه‌نەکانیان بگێرێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست