نوێترین پلانە خیانەتی بنەماڵەی بارزانی، ئەمما ترساناکترینیان
Monday, 13/07/2015, 20:02
لەکەس شاراوە نییە، کەپاش ڕووخاندنی سەدام حسێن، گەلانی عێراق بەگشتی و گەلی کورد بە تایبەتی، دەروازەیەکی نوێ و هێمنی لەبەردەم دا بۆ واڵابوو، ئیتر ئەو چەقبەستیە شکێندرا، کە یەکەم چەکەکان بێدەنگ بوون و پشوویان پێدرا، تەقە و ڕەقە بۆ تاوێک بوونیان گووم بوو، باری ئابوریش بوژایەوە، گیرفانی سەرکردە چەتەکان دەستی کرد بە جمە. باڵای باڵەخانەکان بەرزتر کرانەوە، ڕێک وەک باڵای شلیفە دۆلارە دزراوەکان. بەڵام ئەفسووس هەر زۆر زوو دیاربوو، کە ئەم شاییە بەهارییە تەمەنی کوورتە، چونکە چرت و فرتی سەرکردە ویژدان تۆپیوەکان، ئەو هەواڵەی دا بەگوێێ ڕۆشنبیرە یاخیەکاندا، ئەوانەی هەر زوو هەستیان باهاتنی خەزان کرد و بێدەنگ نەبوون. یەکەم دیاردە هاتنە پێشەوەی جاش خۆفرۆشەکان، بوونیان بە سەردارو سەروەر. جگەلەوەش خەونی بۆگەنی تورکە دەسەڵاتدارەکان، بە ڕێگای پیاوە بوودەڵەکانیانەوە، کردنەوەی دەرگا بۆ بازرگانە تورکەکانی سەربە دەسەڵات بەبێ لێکۆڵینەوە، هەروەها پشتبەستن بە تورکیایەک کە تاسەر ئێسقان دوژمن و کینە لەدڵ، بەبێ بیرکردنەوە و هەڵسەنگاندیان. بە پێچەوانەش دەوێرین کە بڵێنن کەنەک هیچ ووریایەک و هەڵسەنگاندێکی بۆ نەکرا، بەڵکوو بە ووریایەوە، کۆمپایەگەلێکیان هێنایە نیشتیمان کە سەراپایان سەربە دەزگا سیخوڕیەکان و جەنەڕاڵە دەست خوێناویەکانبوون، بەمەبستی تایبەتی دەسەڵاتدارانی، نەدیدکە و نەزانەکان. ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەزران کۆمپنیایی کوردی باکور هەیە، کە توانیان بێوێنەو سەرکەتووترینن لە تورکەکان، چونکە ناسراون و لەدەسەڵات دەتسرن کارەکانین بە باشترین شێوە ئەنجام دەدەن،تورکەکان هەرگیز چاوییان بەرایی نەهاتوە، کە کورد تەنانەت بزەش بیگرێت، جونکە سەدان ساڵە بەو شێوە پەروەردەکراوون، زۆرینەی هەرە زۆریان، ژیانیش بە کورد ڕەوا نابینێت، بۆیە لەڕێگای بارزانیە دەستەمۆکراوەکانیناوە، ووردە ووەردە ئارامی وولاتیان شێواند، یەکەم بە تێکدانی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغداد، چونکە مووچە دەگەیشت بەبێ هیچ کێشەیەک، ئەوە مەسعود بەرزانی کە کێشەکەی دروست کردوو بووە هۆی تێکچوون. چونکە هەر خۆی لە سروشتەوە شیعەکان ڕقیان لە توورکە. ئەو ڕەوشەش گاگۆڵکێکەری سیاسی ئاگاداریەتی و دەزانێت شیعەکان پەیوەندی نێوان عەرەب و عەرەب ئەگەر سنی بوون وەکوو سعودیە، ناپەرژێنن، بەڵام فارس کەنەتەوەیەکی دیکەیە، لەلا باشترە، چونکە ئێران شیعەیە. کارەساتەکانیش، لێرەوە دەستی پێکرد. ئەوان سنی و شیعەکان کێشیەکی مێژوو قوڵیان کە ١٤٠٠ ساڵە، چ پێویست بوو، کە بارزانی عەلی حاتم و شێخ زاری و تاریق هاشمی، کە گوومان لێکراون لەلایەن شیعەکانەوە بە کۆمەڵ کوژی و پیلانگێڕی هەروەها گوومانی پەیوەندیان بە گرووپە تیرۆریستەکانی وەک زەرقای لە قاعیدە و پاشانیش داعش، ئەو گوومانلێکراوانە، هەرلە سەرەتای سەدەی ڕابردوەوە، دروستکراوی دەستی ئیمپریالیزمن بۆ دروستکردنی قەیران، هەربۆ نموونە، زۆرینەی ووڵاتانی عەربی ئاوریان تێبەردرا، کەچی لە ئوردونی هاشمی ژیان ئەڵیی ماستی مەیوە، بەکورتی ئەگەر ئەمە پیلان نیە، چ پێویست بوو کە مەسعود بەرزانی داڵدەیان بدات و لە هەولێرەوە کورەی ئاگری شەڕ خۆش بکەن(عەلی حاتەم لە هەولێرەوە دەیقیڕاند، نێوانمان دەرییایەک خوێنە،واتا هیچ چارەیەسەرێک نیە)؟
حکومەتی دەسەڵاتدار ئەڵی: کەبەڵگەی لەدەستدایە کە تاریق هاشمی دەستی هەیە لە تەقینەوەکاندا، ئەگەر مەسعود فەرمانی پێنەدراوە، کە داڵدەی بدات لەلایەن تورکیاو ئوردن و سعودییەوە، چ پێویستە دەکا هەر داڵدەی بدرێت، نەک هەر داڵدەیانیدا، بەڵکوو ڕێگەیانیدا کە هەر جارەوە تێڤیەک چاوپێکەتنی لەگەڵدا بکا، بۆ خۆشکردنی ئاگرەکەی نێوان سنی و شیعە. ئەگەر هێندە دیموکراسین بۆ جیقەڵدانیان جێگەی لاپەڕەیەک ڕەخنەی سەردەشتی تێدا نەبوویەوە؟ بۆ سۆرانی مامە حەمەو دوکتۆر عبدوستاریان تیرۆرکرد، بۆ کەمالی سەید قادریان دایە بەرشەق؟ (زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی ناوچەی قەرەداخ و گەرمیان و شارەزوور بنەماڵەی حاجی محمەد کاکەوڵای گوڵانی دەناسن، کە خێزانێکی تیكۆشەروو و قوربانیەکەی گەورەیانداوە، هەر هەمووشمان دەزانن کە ئەو بنەماڵە خێزانی شیوعی بوون و هەن، یەکێک لە برازاکانی مام ئەسکەندەر کاک عومەر حاجی ئەحمەد حاجی محمەد کاک ئەوڵا، کەبەهۆی هەڵەی دوکتۆرەوە کەم ئەندام کەووتووە، قاچیکی لەدەستداوەو قاچی کارناکات، بۆیە جار جار دچێت بۆ هەولێر بۆ چارەسەری، کەچی پیاوەکانی بارزانی دەیگرن و ئەشکەنجەیەکی ئێجگار زۆری دەدەن، لەزاری خۆیەوە تا ئاستی کەفچڕین وازی لێناهێنن، لە کاتێکدا کاک عومەر بۆ تەنها یەک هەنگاو نانێک، پێویستی با ئازارێکی زۆر هەیە. هەموو دیاردەکان، ئەوە بورهان دەکەن کە بنەماڵەی بارزانی، بنەماڵەیەکە دوور لەهەموو پرنسیپەکانی ئەخلاق، کورت و کرمانج کۆمەڵێک دڕنندەو جانەوەر و خۆفرۆشن).
هەرلە سەرەتای هاتنی داعش بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، تورکیا مێش میوانی نەبوو، پێناسەی داعش بە دروست نازانم، چونکە خۆیان بورهانیان کرد، کە هەر وەحشیەکانی لە قوڵایی مێژوووەوە هەرگیز بە تۆزی پێیاندا ناگا. کەچی کاتێک گەجەرووگووجەرەکانی داعش وەکوو جرجەکوێرەکان تۆپێندران، خاکی نیستیمانیان، لەو جانەوەرانە پاککرایەوە، بە لە خۆبردووی و قارەمانێتی لایەنگیران و دۆستانی "یە،پە،گە" تورکیا وەک گای ئیسپانی ووشیاری خۆی لەدەستداوەو هەرجارەی بڕووبیانوویەک دەدۆزێتەوە، جارێک بە بیانووی چوونە ناوەوەی خاکی ڕۆژ ئاوای نیشتیمان، سەرباز و تانک تۆپ دەهێنێتە سەر سنوورە دەستکردەکان، یان دەستی داوەتە دروست کردنی خەندەق و تەلبەندکردن! ئەمە خۆی لە خۆیدا دەیسەلمێنیت کە تورکیا ترسی لەداعش نەبوو، بەڵام ترسی لە یەپەژ و یەپەگە هەیە، کە توانی بۆ یەکم جار دیواری نەژاد پەرستی نیوان گەلان داڕمێنێت. بۆ زانین ئەوە تورکیا نیە، کە ڕیگەی داوە، کە هەدەپ بگاتە پەرلەمان و دەنگ ڕەنگی هەبێت، بەڵکوو ئەوە شەقی لوولەی تفنگەکانی دەستی قارەمانەکانی پەکەکەیە، چونکە باخچەلی سەرۆکی نەژادپەرستانی "مەهەپە" ئێستاش ئەڵێ: ئێمە بە گەڵابە دۆلارمان خەرج کردوەەو هەرگیز لەگەڵ پەکەکە دانیشتن ناکەین. تورکییای فاشی نەک هەر ترسی لەداعش هەرگیز نەبووە، بەڵکوو سەدان هەزران بەڵگە هەیە، کە تورکیا هاوکاری داعشیکردوە، ئیتر هەر لە ڕۆژنامە هەرە ناودارەکان و باوەڕ پێکراوەکانی جیهان، وەکوو واشتۆن پۆست، گاردیان، لۆمۆند،هەروەها هەزاران ڕادێو تێڤی ئاسمانی وەکوو سئ ئێن ئین، ببسی،تیڤی میسری، لیبی، لەسەرهەمووشیانەوە، روسیا الیوم، پاشان یەکەم بەڵگەی کۆبوونەوەی عەمانی پایتەختی ئوردوونی کە سعودیە، تورکیا، قەتەر بە بەشداری مەسعود بەرزانیشەوە، کەبەڵگەنامەکان بە ٤ ملێۆن دۆلار فرۆشرا، نموونەیەکیان لە خوارەوە ببینە کە بە تواناترین و بێلایەترین ڕۆژنامە نووسی سویدی "ستێڤان بۆرگ" کە سەرچاوەکانی خودی ڕۆژنامەکانی تورکیایە. لەلایەکی دیکەشەوە، پیوەندی نێوان ئەردۆغان و تورکیا و مەسعود بەرزانیش بەڵگە نەویستە، بە درێژای ٦٠ ساڵی ڕابردوو، بە ئاستێک نزیکە کەلەیەک خێزانی مافییای دەچن.
لە گۆگلە بنووسە سەرجەم ڤیدۆکانی ئەم ڕۆژنامەگەرە بلیمەتت دەداتێ کە ئەڵێ بە چاوی خۆم دیتم کە شۆڕشگێڕەکان بوتڵیان پڕ دەکرد لە بەنزینو دەیان گرتە تانکەکانی داعش، هەروەها ئەڵێ، نانیان نەبوو بکە بیخۆن گەڵای درایان، دەخوارد.
پێشتر بە ناونیشانی سەردێڕی بابەتێک لەژێر ناوی پڕیشکی پەلامارەکەی پەرلەمانەکەی هەولێر، گەیشتە تەنگەی باب المندب.
لەوێ مەبەستم ڕوون کردۆتەوە، کە ئەو ڕووداوانە سەراپایان وەک زنجیر پێکەوە، بەسراونەتەوە، تورکیا یەکێکە لە ووڵاتانەی کە ئاگاداری پیلانەکانە، هەروەکوو چۆن کە داعش گۆڤارێکی خۆی ناو ناوە(دابق)، دابق ئەو شارە کە دوای شەڕی چاڵدێرانی ساڵی ١٥١٤ ی، دوای دووساڵ واتا ساڵی١٥١٦ لە شارێکی "دابق" ی ئێستای سوری، سوڵتان سەلیمی یەکەم، بەڕیکەوت بۆ چاوپێکەوتن لە پاشاکانی مەمالیک، ڕێک نەکەوتن و مەمالیک بەهر هۆکارێک بێت دۆڕاو، عوسمانیەکان لە شاری دابق سەرکەوتن. ناونانی گۆڤار بە دابق خۆی لە خۆیدا گەلێک واتا هەڵدەگرێت، کە پیلانێکە تۆکمەو پیلان بۆ داڕێژراو، بۆ بیرهێنانەوە، ئیمپریالیزمیش سەرەتا بەفەرمی ئاشکاری کرد، کەلەگەڵ ئیسلامیەکی میانڕەودایە، واتا ئیسلامیەکی ئەردۆغانی. بۆیە جێدەستی ئەردۆغان بە سانایی دیارە، ئەوەش دەزانین کە ئەردۆگان خەونی سوڵتانی کەوتۆتە کەڵکەلەی،هەروەها دوژمانیەتی و ڕق کینەی خۆی بەرانبەر بە گەلی کورد هەرگیز نەشاردۆتەوە و کارو کردەوەکانی گەواهی دەدەن، ئیتر ئەویش کەسێکی وەک مەسعود بارزانی دەستکەوتووە، بە حەق هەنگوینی لە کلۆرەدا دۆزیوەتەوە. هەر لەسەرووبەندی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیادامانی ٦ ساڵی٢٠١٥، سەرەتا بۆ شێواندن و ئاژاوە نانەوە، ئەوەبوو، چەند کەباب خۆرێکی مۆڵدراوی حدکایان نارد کە هەر هیچ نەبێت، کاریگەری نەرێنی بکاتە سەر ڕێڕەوی هەڵبژاردنەکان، ئێستا کە خۆی بەفەرمی هاتۆتە سەر خەت و هەڕەشەی لەشکر کێشی دەکات، بەوەشەوە نەوەستاوە، دەبیستین کە لەلایک مەسروور لەلایەکی دیکە نێچیڕ، بە جۆرە لێدوانێکی ساویلکانە و شەرم ئاوەرەوە دێنە پێشەوە، کە پەکەکە میوانە، دەبێت بڕوات، کە سەرچاوەکەی بە ئاشکرا هاواردەکات، کە ئەوە ووتەی ئەوردۆغانە، ئەگینا، پێشینان واتەنی تۆ دارێکت تێبڕاوە، کەی کات کاتی ئەوەیە، کە ئەوان باس لە دەرچوونی پەکەکە بکەن؟! لەهەموو پیلانەکان ترسانکتر، ئەو دەنگۆییەیە کە بنەماڵی بارزانی بەفەرمانی تورکییای فاشی ٧٠٠٠ بەناو پێشمەرگەی مەشق پێکردوە و دەیەوێت ڕەوانەی کوبانێیان بکات!
باشە کوڕی باش، ئەگەر تۆ هێندە دڵسۆزی گەلەکەتی، بۆ لەکاتە هەرە سەختەکاندا، خەندەقت لێداو ئێستا سەربازیان بۆ دەنێرێت؟ لەکاتێکدا ئێستا ئەوان بە سەرکەوتووی داعشیان بەهێزی لەبن نەهاتوویان ڕاماڵی بەرەو کوونەکەی کەلەێوەی هاتوون، تورکییای فاشی و هیچ پێویستیان نیە، مانای چی ٧٠٠٠ چەتە ئامادە کردووە؟
ئەی بۆ لەو کاتەدا، وەکوو ڕۆژنامەنووس "کورت پێلدا" ئەڵێ: بوتڵیان پڕ دەکرد لە بەنزین و دەیان گرتە تانەکانی داعش.
پێلدا ئەڵێ لەبەر کەمی تەقەمەنی زۆر بەووریای تەقەیان دەکرد، دڵنیانەبوونایە، تەقەیان نەدەکرد، هەروەها پێلدا ئەڵی بە چاوی خۆم دیتم، کە قارەمانەکانی کوبانی، گەڵای دارەکان خۆیان تێردەکرد، ئەو کاتە لەکوێ بوی نۆکەرەکەی ئەردۆغان؟
سەیرە، تۆ بڵێێ هێشتا گەمژەیەک مابێت کە باوەڕ بەوە بکات کە تۆ٧٠٠٠ پێشمەرگەت ئامادەی جەنگ کردوە، بۆ پارێزگاری لە کوبانێ؟ ئەگەر وایە ئەی بۆ تائێستاش، ڕێگری لە تەرمی شەهیدان دەکەیت، کە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان. ئەمەش یەکەم جار نیە، کەبنەماڵەی بارزانی ڕێگری لە گەڕاندنەوەی تەرمی شەرڤانان دەکات، لەو پارچە سنوورەی بەدەستی بنامەڵەوەیە، کە بگەڕێنەوە زیدی باوباپیرانیان، تەنانەت بنەماڵە ڕیگری لە گەڕاندنەوە تەرمی شەهیدە ئیگلیزیەکەش کرد کەلە ڕێگای، سمێلکاوە، بگاتەوە زێدی باو باپیرانی، ناچار، بە ڕێگای تورکیاوە، تەرمی شەهیدە، ئیگلیزەکەیان گەیاندەوە.
نە خێر ڕاستیە ئەوەیە، کە بارزانی بەفەرمانی ئاغاکەی دەیەوێت، هەرچی کردووە بەهەر نرخێک بێت، ئەو ئەزموونەی ڕۆژهەڵات، تێک بدات. ئیتر ئەوەش دەکەوێتە ئەستۆی ویژدانی هەر هەموومان، کە هاوزمانەکەمان لەم بەڵا نوێیەی بنەماڵەی بارزانی ڕزگار بکەین.
با ئیتر بەس بێت بەدرۆ فڕوفیشاڵ، ڕۆڵەی گەلەکەمان خەڵتانی خوێن بکەن، لە پێناو دۆڵار، بەداخەوە کرتکە ڤیدێۆیەکی سەرتیپێکی یەکێتیم لەلابوو،کە ئەڵێ: هەموومانیان کۆکردەوە و پێیان ووتین ئالەم ڕێگاوە، نەتەوە یەکگرتوەکان خواردنمان بۆ دەنێرێت، بەڵام پەکەکە ڕێگری لێدەکات، تالەبرسا بمرین، ئەو سەرتیپە گەرمیانەی یەکێتی لەدرێژەی ووتەکانیدا ئەڵێ: دوای شەڕێکی قورس، کە وامان دەزانی لەگەڵ دەیان گەریلادا شەڕ دەکەین، بەڵام کاتێک بە تەواوی نزیک بوینەوە، دیتمان کە تەنها کیژێکی گەریلایەوە فیشەکی پێنەماوە، دوای ئەوە، ئەو قارەمانە لە بەرزایەوکەوە خۆیهەڵدایە خوارەوە شەهید بوو.
دواتریش ئاشکرابوو، کە هەر یەک لە یەکێتی و پارتی یەکی ٢٥ ملێۆن دۆلاریان لە تورکیا وەرگرتووە، تا شەڕی جەنگاوەرەکانی پەکەکە بکەن. ئەو ڕۆژنامەنووسە کە ئەو نهێنییەی ئاشکراکرد، بەداخەوە بەدەستێکی ڕەش لە کوردستان تیرۆرکرا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست