دوای چل ساڵ هێشتا ئاڵا شره‌كه‌ی بۆ پێشه‌وه بارزانی به‌سه‌ر ماڵه‌كانمانه‌وه ده‌شه‌كێته‌وه!
Sunday, 12/07/2015, 17:38
گه‌لی كورد به گشتی و خه‌ڵكی باشوری كوردستان به‌تایبه‌تی گه‌ر زیندوو هۆشیار بوونایه، ده‌بوایه هه‌رگیز دوای ئه‌م ئاشبه‌تاڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا ڕێگایان نه‌دابه پێ بنێنه‌وه خاكی كوردستان و نه‌وه دوای نه‌وه‌یان له هه‌نده‌ران سه‌ریان نابایه‌وه، جا چ جای ببنه‌وه حاكم و بڕیاری ده‌ری خه‌ڵكی كوردستان.
ئه‌وی له باشوری كوردستان گوزه‌راوه هه‌ر ئه‌لفه‌وه تاكوو یێ هه‌رگیز شۆڕش نه‌بووه به‌مانای فه‌رهه‌نگی و هوشیاركردنه‌وه‌ی تاك و په‌روه‌رده‌كردنی كادیر و وه‌رچه‌رخان یا خود ته‌كانێیكی له هه‌موو ڕوویه‌كانه‌وه به كۆمه‌ڵگا دابێت.ئه‌وه‌ی هه‌بووه هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری و خه‌ڵكه ڕه‌ش و ڕروته‌كه‌ی بۆته قوربانی و بارزرگانه سیاسیه‌كانیش خه‌ریكی سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی سیاسی و بازارگانی بوون، هه‌ریه‌كه‌یان گرێ دراوی داگیر كه‌رێكی پارچه‌یه‌كی كوردستان بوون، هه‌ر له فایلداروه تاتیرۆری سیاسی و شه‌ڕی ناوخۆ..
له‌گێڵ حكومه‌ت یه‌كله دوای یه‌كه‌كانیش هاوكێشه‌ی:شه‌ڕ، گفتوگۆ،ئاشبه‌تاڵ دوباره‌و سێ باره بۆته‌وه.
دكتۆر مه‌حمود عوسمان دوو شت ده‌گێڕێته‌وه كاتێك هاوسه‌فه‌ری مه‌لا مسته‌فا بوو، بۆ وه‌رگرتنی په‌یامی ئاشبه‌تاڵ له شای ئێران له ساڵی ١٩٧٥ .
دكتۆر ئاوا ده‌ڵێ: كاتێك چوینه حزوری شا ، شا رۆژنامه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه بوو،كه ڕۆژنامه‌كه‌ی هێنده به‌رز كردبۆوه سه‌ریمان لێ دیار نه‌بوو،دوای ماوه‌یك له چاوه‌ڕوانی و وه‌ستان له‌به‌رده‌م شادا، شا به فیزێكه‌وه ڕۆژنامه‌كه‌ی كه‌مێك هێنایه خواره‌وه‌و به سه‌ری لێو ووتی..مه‌لا هاتی(مولا ئومدی).
كاتێك په‌یامی ئاشه‌به‌تاڵ ده‌بیستێ مه‌لا مسته‌فا هیچ ورته‌یه‌كی لێوه نایه، دكتور عوسمان ده‌ڵێ ئه‌ی ئێمه چی بكه‌ین؟ شا له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ ئه‌و شته په‌وه‌ندی بۆتۆوه نیه‌و واته ته‌نیا مه‌لا مسته‌فا ده‌توانێ وه‌ڵام بداته‌وه..
شا پێشیان ده‌ڵێ : ده‌توانن ئه‌مشه‌و بیری لێبكه‌نه‌وه سبه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌م بده‌نه‌وه، ئاخۆ ده‌تانه‌وێ شه‌ر درێژ پێ بده‌ن ، یان ئاشبه‌تاڵ و ته‌سلیم بوون ڕاده‌گه‌یه‌نن.
كاتێك شانده‌كه دێنه‌وه هۆتیل، شه‌و دره‌نگانێ مه‌لا مسته‌فا به هاوه‌ڵاكانی ده‌ڵێ له‌لایه‌ن شاوه ئاگادار كرامه‌وه كه نابێ ڕێگای درێژه دان به شه‌ر هه‌ڵبژێرم و ده‌بێ ئاشبه‌تاڵ ڕاگه‌یه‌نم.
دكتۆر مه‌حمود ده‌ڵێ ئێمه كه‌سمان نه‌بینی بێته هۆتیل بۆلای ئێمه و، مه‌لا مسته هه‌ر له خۆیه‌وه ئه‌و درۆیه‌ی ڕێكخست .
مه‌لا ئاشبه‌تاڵ، ئاشبه‌تاڵه مێژوویه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، خۆشیان دوای كوشتنی دیله‌كانی زیندانی (خه‌لان) هه‌رچی پاره‌و پولی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو كه گوایه ١٥ ملیۆن دۆلاری ساڵی ١٩٧٥ بووه له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌ی هێنن و چه‌ند دیلێكیش كه پێشمه‌رگه‌و به‌رپرسی پارتی بوون كاتی خۆی تا سه‌ر سنوری حاجی هۆمه‌ران ده‌هێنن وله‌سه‌ر سنور به‌وپه‌ڕی درنده‌نا شه‌هیدیان ده‌كه‌ن ، لاشه‌كانیان ده‌شارنه‌وه…
ئه‌مه حه‌قیه‌قه‌تی ماڵی مه‌لاو بزووتنه چه‌كداریه ١٢٠ هه‌زاریه‌كه‌ی بوو، له‌چاو تروكانێدا
خۆیان راده‌ستی حكومه‌تی ئه‌وسای به‌غدا كرده‌وه.
كه‌واته مه‌لای باوك ئاوی خیانه‌توو ئاشبه‌تاڵی ڕشت و ئێستا كور‌و نه‌وه‌كانی بۆی ته‌واو ده‌كه‌ن به زیاده‌وه.
ئه‌م پێشه‌كیه كورته ته‌نیا بۆ به‌ر هێنانه‌وه‌ی ئه‌م به‌سه‌ر‌هاته بوو:
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و به‌ر له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له برۆكسل منیش وه‌ك میوان و ڕۆژنامه نوسێك ئاماده بووم.
یه‌كێك له به‌شدار بوانی كۆنگره‌و كه‌خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و تێكۆشه‌رێكی دێرینه ووتی.
كاتێ ڕه‌خنه له پارتی ده‌گرن هه‌وڵ بده‌ن مه‌لا مسته‌فا جیا بكه‌نه‌وه‌و بلێن ئه‌وه مه‌سعود نه‌وه‌كانیه‌تی ئاوا گه‌نده‌ڵ و دزو خیانه‌تكارن، به‌م سیاسه‌ته به‌شێك له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی بۆخۆتات ڕاده‌كێشن.
منیش ووتم، من ته‌واو پێچه‌وانه‌ی قسه‌و بۆچوونه‌كانی تۆم، به‌ڵكوو هه‌رچی هه‌بوو له ژێر سه‌ری مه‌لا مسته‌فا دابووه، كورد ووته‌نی مار ده‌بێ سه‌ری پانبكرێته‌وه..
ئه‌م قسه‌و باسه زیاتر له ٥ ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی و له‌م شه‌وانه ئه‌م تێكۆشه‌ره دێرینه‌ی رۆژ هه‌ڵات ته‌له‌فۆنی بۆكردم، ووتی ئێستا گه‌یشتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته ی تۆ!؟ بۆیه ده‌بێ ده‌ست خۆشی له كاره‌كانی ئێوه بكرێت كه‌له‌سه‌ری مه‌لاوه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن تا ده‌گاته دوا نه‌وه‌و نه‌وه‌كانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه.
ئه‌م قسه باسه درێژه‌یان ده‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست