کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تکایە کوردستان جێمەهێڵن

Sunday, 12/07/2015, 16:52


تـكـایە لــە بـەردەم شــۆڕشــێــکــدایـن خــۆتــانی لــێــمــەدزنــەوە
ماوەیەکە بەهەمان شـێـوەی نـەوەدەکانی سەدەی رابردوو بە لێشاو گەنجانی کوردستان ڕوو دەکەن ئەوروپا و کوردسـتان جێدێڵن بۆ کێی جێدێڵن بۆ دز و گەندەلکاران بۆ خـیانەتکاران بۆ ئەنفالچیەکان یان بۆ عەرەب هەست دەکەم کە ئەم بە لێشاو ڕۆیـشتنی گەنجە لە کوردستانەوە بۆ ئەوروپا پــیــلانە جونکە هەمـوو ئەو کەسانەی کە کۆچ دەکەن ئەوانە بوون کە نارازی بوون لە دەسەڵاتی سیاسی کوردستان  دەنگی نــــا یان ئــیــتـر بـەســەیان دەدات بە گوێی دەسەڵاتداران کوردستاندا و هەرگیز لە ئاستی نادادپەروەری کۆمەڵایەتی بێ دەنگ نەبوون. 
دەسەڵاتی سیاسی و نادادپەروەری کوردستان هەرگیز خۆشی لەو دەنگانە نەهاتووە بۆیە بە هەر وەسیلەیەک بووە ویستوەیەتی ئەو دەنگانە لە کوردستان نەمێنێت تا بە ئارەزووی خۆیان گەمەی تێدا بکەن و کـۆیــلـەســتـان دروست بکەن ئەوان هەمیشە ئامانجیانە ئەوە بوو کە کوردستان بکەن بە کـۆیــلـەســتـان بۆیە بەجێهێشتنی کوردستان لەلایەن گەنجانی نارازی کوردستان ئەو ئامانجە بۆ بەرپرسە مافیاکان نزیک تر دەکاتەوە.
تکایە لەبری ئەوەی هەزاران کیلۆمەتری پڕ مەترەسی دەبرن بۆ ئەوەی بگەن  بە ئەوروپا وەرن با زیاتر پێداگربین لە سەر داواکانمان و بە دەسەڵات بڵێین نــــا ئــیــتـر بـەســە ،دەست بکەین بەشۆڕشێک بۆ دەرپـەرانـدنی ئـەوانـە لە کوردستان نەک خۆمان کوردستانیان بۆ جێبهێڵین کە ئەوان خۆیان ئەوەیان لـێــمـان دەوێــت.
تـكـایە لــە بـەردەم شــۆڕشــێــکــدایـن خــۆتــانی لــێــمــەدزنــەوە
هەر کەس پرسیاری هەبوو دەتوانم لێرە ولامی بدەمەوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە