کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژئاوا + پارتیی+ تورکیا = داعش

Saturday, 11/07/2015, 5:48


مه‌به‌ست له‌م ناونیشانه‌، کۆی مه‌ترسییه‌کانه‌، له‌سه‌ر کورد، له‌ ژێر ناوی کورد. لێدان له‌ که‌یس و ئه‌زموونی کورد، به‌ناوی کورد واتا، له‌ ئێستادا ته‌نیا مه‌ترسییه‌کان تورکیا و داعش نییه ‌بۆ کورد، به‌ڵکو پدک و  پێشمه‌رگه‌کانی ڕۆژ ئاوا له‌وان مه‌ترسیدارترن!. ئه‌وان هێزێکن له‌ ژێر ناوی کورد بوون و به‌ناوی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژئاواوه‌ دروست کراون،  مه‌شقی باشی سه‌ربازییان پێکراوه‌ و پڕ چه‌ک کراون، ئاماده‌کراون، ئاڵاکه‌یان کوردستانییه‌، زمانیان کوردییه‌، وه‌ك هه‌موومان ئه‌ی ڕه‌قیبیش ده‌ڵێنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ ته‌نیا په‌رده‌یه‌کی ڕه‌نگاڵه‌یه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ی، ڕووه‌ ڕاسته‌قینه‌که‌یان، ئه‌م هێزه‌، تفه‌نگه‌کانیان پڕکراوه‌ له‌ فیشه‌کی تورکی، ئه‌قڵیان پڕکراوه‌ له‌ فه‌رمانی تورکی، له‌ ئه‌نکه‌ره‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌کرێن و ده‌روێشه‌کانی ئه‌ردۆغانیش فه‌رمانده‌ و پێشه‌وایه‌تییان ده‌که‌ن.
ئه‌و هێزه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش وا وێنای خۆیانیان کرد که‌ ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ دروست کراون تا بچن خاك و کوردی ڕۆژ ئاوا بپارێزن، زۆریان هه‌وڵدا تا بچن و، سنوورێکی دیاریکراویان پێبدرێت، هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستی ئه‌وان: وه‌ك باشور، بیکه‌ن به‌ دوو سنوور، وه‌ك زۆنی زه‌رد و سه‌وز، له‌ شوێنێکی دیاری کراوبن!، به‌ڵام ئه‌وه‌یان سه‌ری نه‌گرتوو، یه‌په‌گه‌ زوو به‌و نه‌خشه‌ ترسناکه‌ی زانی و، ئه‌و خه‌ونه‌ی له‌ژێر خاک نان.
ئێستا به‌ ئاوازێکیتره‌وه‌ داوا ده‌که‌ن، ده‌ڵێن: ده‌بێت پێشمه‌رگه‌کانی ڕۆژ ئاوا بچن له‌ سوریا "كه‌مینە"كان لەدەست "یەپەگە"‌و یەپەژە" بپارێزن؟!؟ له‌ کاتێکدا ئه‌و هێزه‌ی جیهان، ئومێدی پێی هه‌یه‌ و، له‌بری هه‌موو وڵاتان شه‌ڕی تیرۆر ده‌کات، یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌"یه. خه‌مخۆری تورکه‌کان بۆ پێشمه‌رگه‌کانی ڕۆژ ئاوا، ئه‌و گومانه‌ی نه‌هێشته‌وه‌، ئه‌وان گرووپێکی مه‌ترسیدار و ده‌سته‌مۆن، وه‌ نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگایان پێبدرێن، بگه‌ڕێنه‌وه‌ نێو خاکی ڕۆژ ئاوا. چونکی ڕۆژ ئاوای کوردستان، خۆی خاوه‌نی هێزێکی تۆکمه و شاره زایه‌. له‌ بری دروستکردنی له‌شکر، سنوور و ئاڵای دیکه‌، باشتره‌ هاوكاری مادی و لۆجستی بکرێن و سنووره‌ داخراوه‌کان به‌ ڕوویاندا بکرێنه‌وه‌.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك روون بووه‌ته‌وه‌ که‌ فه‌رمانه‌کان له‌ ئه‌نکه‌ره‌وه‌ دێن و پدک"یش جێبه‌جێیان ده‌کات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێدرا، مه‌ترسیدارتر، پدک هه‌موو پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێم بۆ به‌رژوه‌ندی خۆی و تورکیا به‌کار ده‌هێنێت؟!؟ هه‌ر بۆیه‌ له‌ ئێستادا ئه‌رکی هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌، ڕێگا له‌و سیاسه‌ته‌ مه‌ترسیدارانه‌ی پدک بگرن، چونکی‌ که‌شتی هه‌رێم دیار نیه‌ به‌ره‌و کوێوه‌ ده‌چێت و به‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستایشیه‌وه‌، ڕه‌نگه‌ به‌رگه‌ی  شه‌پۆلێك و گێژاوێكی دیکه‌ی نائارامی و قه‌یرانه‌کان نه‌گرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە