وڕێنە کار
Friday, 10/07/2015, 20:02
بێ گومان هەموو نەتەوەیەک لە ژیانی کۆمەڵگایی خۆیدا ئاڵوگۆڕی بەسەر دێ. جار جارئەو ئاڵوگۆڕانە باش وئەرێنین. جارجارەش دەبنە هۆی ئەوەی کە مرۆڤ جۆرێک فەرامۆشی تووش بێ وواهەست بکا لەرابوردووی خۆی پەژیوانە. دەروونی مرۆڤەکان بەڕادەیەک ئاڵۆزوپێچ لە پێچە کە دونیای زانست وپێشکەوتووش لە چارەسەرکردنی عاجزە. نەخۆشی دەروونیەکان، نەخۆشی رەفتارگەرایانەی تاکی کورد لەهەندەران وهەزاران پرسی روحی وجەستەیی هەنوکەش بێ جوابن! ژیانی تاکی کورد لە تاراوگە وەکوتەندووراوێک دەچێ کە داییم لە جەغزی خۆیدا دەسووڕێتەوە وبێ ئاکام دەگاتەوە سەر خاڵی سیفر.
لە هەندەران چینی جۆراوجۆری تاکی کورد هەرکام بە بیانویەک ناسنامەی ئەو وڵاتەیان وەرگرتووە کە لێی دەژین.لە ناو ئەو گێژاوەیەدا چین وتاقمێک هەن کە لە رابوردوودا خۆیان بە پێشمەرگە ناسیوە وئاواش خۆیان بە خەڵکی ساویلکە ناساندووە. تیف تیفەی ئەو کورتە باسە رووی لە کەسانێکە کە لە رابوردوودا چەکی رزگاریان وەک پێشمەرگە لەشآندا بووە. بەوواتایە فس فس پاڵەوانی ئەوڕۆو قارەمانی بێ نیشانی دۆینێ بون.
لە یەکێک لە سایتەکوردیەکانداقسەکانی وڕێنەکارێکم هاتە بەرچاوکە گومانم هەیە ئەو مرۆڤە وەک پێشمەرگە ژیابێ. بۆ خۆی ،خۆی بە پێشمەرگە دەزانێ لەکاتی خۆیدا بەشداری شەڕی ناوخۆیی کردووە.جا چەندی رۆڵەی کوردی بە فیشەکی داگیرکار کوشتووە بۆ خۆی دەزانێ ومنیش دەزانم.من بە یەقینی لەسەر ئەو باوەڕم کە پێشمەرگە یان سەرکردەی حیزبەکەی بڕیاریان لە شەڕێ خۆدڕێن دابێ راستەوخۆ دەبنە چەکداری دوژمن. ئەوانە لەسەر ناوی رزگاری خوازی جەرگی هەزاران دایک وباوکی کوردیان برژاندووە وپاشآن دەخوازن هاسان داوای لێبوردن لە خەڵک بکەن.
زۆر جار بیستوومە دەڵێن: رەخنە گرتن لە سەرکردەوسەرگەورەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵات گوناحەو دەبێ رێزلەو کەسانە بگیرێ.هەڵویستی ئەو جۆرەکەسانەم وەک ژیانی/ مەڕ / دێتە بەرچاو کە بۆهەر کوێیەک بیانبەن سەردادەخەن ومتتەقیان لێوە نایە. بنە ماڵەم پێشک دێ لە شەڕی خۆدڕێنی دێمۆکڕات وکۆمەڵەدا چەند کەسیان فیدای هەواو هەوەسی ئەندامانی ناوەندی بون.
ئەو وڕێنەکارە ناوی چەند کەسی نوسیوە کە نابێ بێڕێزیان پێبکرێ. بەڵام ناوی ئەو کەسانە هەتا ئێستێش ناگوترێ کە لەشەڕی ناوخۆیی خۆیاندا گیانی شیرینیان لەدەست داو بەرهەمەکەشی ئەوە لە زڕەگوێزو کۆی سەنجەق کەوتۆتەوە.لەوەش بترازێ ئێوە چکارەن؟ سەری پیوازن بنی پیوازن کە دەستور بە خەڵک دەدەن رێز لەوپیاوکوژانە بگیرێ. مەگەر ئێوە دمڕاستی خەڵکن.؟ لە جیاتی خەڵک قەوچەقەوچتانە.
ئێوە مافی خۆتانە هەرکەستان پێ بە لووتکەی هونەرو سیاسەت بێ.بەڵام ئەو حەقەتان نییە ببنە وەکیلی کەسانی دیکە وهانیان بدەن لە دونیای ئازاددا شیروتیران لە خەڵک بکێشن. باشترین کار بۆ ئێوە وەک پێشنیار ئەوەیەکە بڕۆن بە مێژووی خۆتاندا بچنەوە. بیر لەو گەنجانە بکەنەوە کە بە فیشەکی ئێوە ولەسەر بەربەرەکانی حیزبەکانتان مفت لەدەست چون. بیر لە رۆژێک بکەنەوە کە رێتان لە کوردستان بکەوێ خاوەنی ئەو کەسانەی کە ئێوە کوشتووتانە یەخەتان بگرن. خەڵک هەمووتان دەناسێ.
ئێوە ئامرازی دەستی دوژمن بون. دەست لەو قسەقۆڕانە هەڵگرن. من پێتان دەڵێم ئەو سەرکردانەی کە لەلای ئێوە رێزیان هەیە،لەلای من وەک کەللاودەستکردی داگیرکار دێنە حیسێب.دانیشتن لە هەندەران وخۆدزینەوە لە راستیەکان هاسانە. بڕۆنە ناخی ژیانی ئەو بنەماڵانەی کە لەشەڕی ناوخۆی خۆتان لە رۆژهەڵاتی وڵات منداڵەکانیان بە فیتی ئێوە لەدەست چون. ئەوکورد کوژانەی کە لەسەر ناوی پێشمەرگەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵات دیفاع لە نوسەروهونەرمەندو سەرکردەی دۆڕاو دەکەن نەک پێشمەرگە نەبون بەڵکەم لاپەڕەکانی تەمەنیان لێواولێوە لە درۆتەڵەکە وکورد کوژی.ئەوکەسەی کە لەسایتی( هەڵویست) ئەو فەموودانەی وەراندووە،لەکاتی خۆیدا بەشداریان لە شەڕی ناوخۆیی کردووە( شەڕی کوردکوژی)دەبێ بڵێم مردوووزیندووی بایی فلسێکە.زێدە گۆی ئەو سایتە ناوی چەند کەسی نوسیوە کە دەبێ تاکی کورد( بەداخەوە ناوی رێزدار ئۆجەلانیشی لە تەنیشت ئەو کەسانە نوسیوە چون بەڕێزیان لەلای نەتەوەکەی خۆی حورمەتی تایبەتی هەیە)، دەبوایە لە جیاتی ئەوەئ وەکیلایەتی خەڵک بکا، بیر لەوە بکاتەوە لە شەڕی خۆدڕێنی ناوخۆیی بۆ خۆی چەند رۆڵەی کوردی کوشتووە؟). دانیشتن لەهەندەران ونیشاندانی رێکاری فکری کاری تۆ نییە.تۆ وشترت لێ ون بووە لە هەوسارەکەی دەگەڕێی.
جەعفەر کەریمی
٧/٧/٢٠١٥
سندوقی کوردستانپۆست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست