کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەی دۆست

Friday, 10/07/2015, 19:16


دڵگران مه‌به‌ دڵگران
هه‌ر من و تۆ درۆمان بۆ یه‌ك نه‌کردووە،
هه‌ر تۆ نه‌توتوە: ده‌ڕۆم.
هه‌ر غرووری منیش نییە نه‌شکاوه‌،
که‌ نه‌موت: مه‌ڕۆ
هه‌ر تۆ دوور له‌ من و
هه‌ر من له‌تۆ دوور نیم،
هه‌ر من دڵ ته‌نگی تۆ و
هه‌ر تۆ بۆمن دڵته‌نگ نی،
هه‌ر من بۆ تۆ حه‌رام و
هه‌ر تۆ بۆ من تاوان نی.
هه‌ر باڵه‌کانی په‌پووله‌ی حه‌زی من و تۆ نه‌سوتێنراوه‌

ئه‌ی دۆست
ته‌ونی جاڵجاڵۆکه‌ی زه‌مه‌ن
هه‌ر له‌ ڕووحی من و تۆوه‌ نه‌ئاڵاوه‌
هه‌ر پێکی عیشقی من و تۆ نییه‌،
 که‌نه‌شکێنراوه.‌
هه‌ر چاوی تۆ بۆ من و
چاوه‌کانی من بۆ تۆ
فرمێسکیان تێدا قه‌تیس نەماوه‌،

هه‌موو خه‌نده‌کان
.درۆ ده‌که‌ن
هه‌ر وه‌ك من و تۆ و
خه‌نده‌کانمان.
هه‌موو ئامێزه‌کان خاڵین
هه‌ر وه‌ك من و تۆ حه‌رامین
 له‌یه‌ك!.
هه‌موو لێوه‌کانیش وشکن وشك
هه‌ر بێخوناوی لێوی یار نین.

ئەی دۆست!
له‌م مه‌مله‌که‌تی درۆینه‌دا هه‌موان
ده‌ستنوێژی دووری ده‌ستی یاریان
هه‌ڵگرتوه‌ و
شه‌ڕابی حه‌زیان له‌ گۆزه‌دا
خه‌فه‌ کردوه.
خەندەکانیان زیندەبەچاڵ کردووە، و
حەزەکانیشیان لەخاچ دراوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە