کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌ره‌رایی قه‌یرانی دارایی ئیمتیازاتی بارزانییه‌كان وه‌كو خۆیه‌تی

Friday, 10/07/2015, 17:13


هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دروست بوونی پارتی ته‌نیا یه‌ك ئامانجی هه‌بووه‌ و‌ كاری بۆ كردوه‌ ئه‌ویش سه‌رۆك بوونی بنه‌ماله وكۆكردنه‌وه‌ی كۆیله‌كان به‌ده‌وریان میژووی خۆسه‌پاندنیش ئه‌وه‌نده‌ پره‌ له‌ خوین ره‌شتن كه‌ باكی له‌ هیچ خه‌یانتیك و دزو گه‌نده‌لیك نه‌بووه‌ له‌ پیكانی ئامانجه‌كانیدا له‌دوایی راپه‌رینی باشوور بنه‌ماله‌ به‌شیوه‌یكی به‌رنامه‌ بۆ داریژراو ده‌ستی كرد به‌ له‌ناو بردنی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان و توانه‌وه‌ی به‌شیك له‌ عه‌شیره‌ته‌كانی مزووری و هه‌ركی و هه‌رگۆشی و شیروانی و گه‌ردی و به‌شیك له‌ زیباریه‌كان و ریكاینی و میرگه‌سۆری و به‌شیك له‌ دهۆكی و ئاكره‌یی  ..هتد  ناو نانیانی خه‌لكه‌كه‌ی به‌ (میلله‌ت)   له‌ناو عشیره‌ته‌ هه‌زاركه‌سیكه‌ی كه‌سیه‌كه‌ی بارزان . بارزانی كاره‌كانی بنه‌ماله‌  له‌ رواله‌تی ده‌ره‌وه‌ راسته‌ و تاكه‌ ئامانجی به‌كۆیله‌كردنه‌ چونكه‌ سه‌رۆكی پارتی له‌ دوا كۆنگره‌ی حزبه‌كیدا به‌ئاشكرا (وتی ئیمه‌ له‌ هه‌زار كه‌س زیاتر نین) كه‌وایه‌ ئه‌و عشیره‌تانه‌ی باسمان كرد بارزانی نین و ناشبن به‌بارزانی ته‌نیا به‌ پاشكۆ ده‌مینه‌وه‌ .
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ بنه‌ماله‌ ناوی ناوه‌ بارزان سنوره‌كه‌ی  تاكو شاری سۆران ‌هیناوه‌ بارزان نیه‌ به‌لكو ناوچه‌كه‌ ناوی جۆراوجۆری هه‌یه‌ وه‌كو میرگه‌ سۆر و رارداو شیروان و گۆره‌توو .هتد  به‌كۆیله‌كردنی ئه‌و عشیره‌تانه‌ گه‌یشتۆته‌ راده‌یه‌ك ژن و ژنخوازی سنووردار كردوه‌ له‌گه‌ل خه‌لكی سۆرانی و بادینی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا هه‌ر كوریكی ئه‌و عشیره‌تانه‌ خیزان پیك بهینیت بری 30000 $ دۆلاری ئه‌مریكی پی ده‌دریت سه‌ره‌رایی دروست كردنی خانویك و دامه‌زراندنی له‌ یه‌كیك له‌ لیوا تایبه‌تیه‌كان بۆ خزمه‌تی بنماله‌ . ئه‌و ئیمتازه‌ی سه‌ره‌وه‌ش سه‌ره‌رایی بوونی قه‌یرانی دارایی هه‌ربه‌رده‌وامه‌ له‌ ریگایی نوسینگه‌ی مه‌كتب نیچیره‌وه‌  ته‌خشان و په‌خشان كردنه‌ی پاره‌ بۆ به‌كۆیله‌كردن به‌رده‌وامه‌ مه‌رجی بنه‌ماله‌ش پاراستنی ناسنامه‌ی به‌بارزانی بوونه‌ بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش سوپای بارزان كه‌ پیك هاتویكی هه‌یه‌ له‌و عشیره‌تانه‌ی باسمان كرد به‌بریاری مه‌سعود به‌هیچ شیویه‌ك نابردریته‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ سه‌ره‌رایی بوونی شه‌ری داعیش  ئه‌و هیزه‌ له‌ نزیك كۆمه‌لگایی بحركه‌ جیگیر كراوه‌ وه‌كو پالپشتیك بۆ پاراستنی نیچرڤان و سه‌ری ره‌ش له‌ ترسی گه‌لی كوردستان . مووچه‌ی ئه‌و كۆیالانه‌ له‌ هه‌موو 29 مانگیك دابه‌ش ده‌كریت و ته‌واو ئه‌و هیزه‌ پله‌ی ئه‌فسه‌ری هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی  موچه‌كانیان زۆربیت.  لیره‌وه‌ پرسیار له‌ وه‌زیری پیشمه‌رگه‌و وه‌زیری دارایی و ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان  ده‌كه‌ین تاكه‌ی قبولی بوونی ئه‌و میلیشانه‌ ده‌كه‌ن حكومه‌تیك له‌ناو حكومه‌تیك هه‌بیت .
كارمه‌ندیكی ئاسایش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە