کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


بانگه‌شه‌ بۆبارزانی به‌رده‌وامه‌

Friday, 10/07/2015, 17:05


گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی پارتی به‌ خوێندنه‌وه‌یه‌ك ئاوا شپرزه‌ بن؟
ئه‌دی ده‌بێ به‌ نوسینه‌وه‌و ده‌سكاری كردنی رێنووسی ده‌ستور‌و كه‌متر كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌نی‌ چییان به‌سه‌ر بێت..
پارتی دوای ٢٣ی حوزه‌یران وا كه‌وتۆته‌ په‌له‌ قاژه‌ی له‌ده‌ست نه‌دانی كورسیه‌ ناشه‌رعیه‌كه‌ی بارزانی
ئه‌وه‌تا به‌چاوی خۆتان ده‌یبینن،كه‌وتونه‌ته‌ ماڵه‌و ماڵ و كۆڵانه‌و كۆڵان و دێ به‌ دێ و شار به‌شارو
حیزبۆبه‌كه‌ به‌ حیزبۆكه‌و حیزب به‌ حیزب بۆ سواڵی ده‌نگ.
هێشتا هه‌ڵوێستی حیزب و حیزبۆكه‌كان هێنده‌ لێبڕوانه‌وه‌و جه‌سوورانه‌ نیه‌ كه‌ جێگای دڵخۆشی بن
به‌ڵام شه‌قام به‌ گشتی و كادیره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیان سوورن له‌سه‌ر دووباره‌ و سێباره‌ كاندید نه‌كردنه‌وه‌ی بارزانی..
ته‌نیا شتێك كه‌ جێگای سه‌رسوڕمان مایكه‌ زه‌رده‌كه‌ی كه‌ناڵی NRT جارێكی تر شانسێكی تری داوه‌ته‌وه‌ به‌ مه‌سعود و ئه‌مجاره‌ له‌ ڕاپرسیه‌كی تری گاڵته‌جاریدا!!
ڕاپرسیان بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا داناوه‌
پێشی هه‌ر شتێك بارزانی بۆی نیه‌ خۆی كاندید بكاته‌وه‌،هیچ برگه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستوری ڕێگای پێناده‌ن جگه‌له‌ له‌ پارتی و مایكه‌ زه‌رده‌كه‌یان.
دواتر كاك نه‌وشیروان نه‌خۆی كاندید ده‌كات و نه‌قسه‌و باسێكی وا له‌ ئارا دایه‌؟؟
ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بانگه‌شه‌ نه‌بێت بۆ بارزانی سه‌رۆكیان ده‌بێ بانگه‌شێه‌ كردن چۆن بێت؟
به‌حه‌ق سه‌لماندیان كه‌چه‌ند بوێرن و كه‌چه‌ند ڕاستگۆن
به‌ڵام هاوسه‌نگیه‌كه‌یان له‌ده‌ستدا و بوونه‌ ئه‌هلی بارزانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە