کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مانای ئێستای سازان

Thursday, 09/07/2015, 23:51


هه‌میشه‌ مرۆڤه‌كان به‌رده‌وامن له‌ پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاو ئه‌و ژینگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی یه‌ی كه‌ هه‌یه‌ , به‌ ئاكامی ڕه‌فتار كردنێكی گونجاو و هاوڕای گۆمه‌ڵگاو بنه‌ما سیاسی یه‌كانی ده‌وڵه‌ت ، تاكو هاوسه‌نگی و به‌دی بێنێت له‌ ڕوی ده‌رونی یه‌وه‌ و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دڵه‌ ڕاوكێ و شێواوی یه‌كان . 
سازان پرۆسه‌یه‌كی دینامیكی به‌رده‌وام و ئاڵۆزه‌ ڕوبه‌ڕوی زۆر له‌ مشت و مڕ و گفتوگۆی به‌رامبه‌ر و نابه‌رامبه‌ر ده‌بینه‌وه‌ له‌ لایه‌ن مرۆڤه‌كان , به‌ڵام هه‌میشه‌ به‌رده‌وامی گه‌یشتنه‌ به‌ ده‌ره‌ئه‌نجام و لێكتێگه‌یشتن ، ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بینرێ و ده‌بیسترێت  كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كه‌م ناگونجێت له‌ به‌رامبه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی تر پشكی شێری سازان و دانوستان بۆ شوهره‌ت و ناوبانگه ,‌ نه‌ك رێكخستن و هاوڕابونی ڕه‌فتاركردن له‌ سه‌ر بنه‌مای ژیان و پێكه‌وه‌یی ، داهێنان و ئه‌فراندن بابه‌تی په‌راوێز خراوی  سازانه , وه‌ك باسمانكرد دانوستان بۆ شوهره‌ته‌ نه‌ك بۆ گۆڕان و چاكسازی  هه‌تا بتوانن گۆڕانی نوێ بۆ كۆمه‌ڵگا به‌ئاڕاسته‌ی بیر و بنه‌مای نوێ هه‌نگاو بنێن . 
چونكه‌ له‌وبازنه‌داخراوه‌ ده‌مێنینه‌وه‌ كه‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا به‌ گه‌وجی بمێنێته‌وه‌ وهۆشیار نه‌بێت به‌ پاڵنه‌ر و هێزی ناوه‌كی و هۆكاری ڕه‌فتاره‌كانی خۆی چونكه‌ مرۆڤه‌كان ئازاد نین تاكو ئێستاش له‌و قۆناغه‌داین و به‌رده‌وام شه‌ڕی له‌ده‌ست ده‌رهێنان و ئیراده‌ی خۆمان ده‌كه‌ین تاكو به‌ده‌ست هۆشیاری خۆمانه‌وه‌ بێت و ڕزگار بین له‌ و هێزه‌ نادیارانه‌ی كه‌ یاره‌ و گه‌مه‌ به‌ ئیراده‌ی ئێمه‌وه‌ ده‌كات و جڵه‌وی كردوین , به‌م شێوه‌یه‌ سازان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ خێڵه‌كی یانه‌ ئاسان نابێت ، كه‌ به‌رده‌وام پۆپۆلیستانه‌ په‌نا بۆ پلانی ئه‌و هێزانه‌ی جڵه‌و كراوه‌ ده‌به‌ن .
هه‌مو ئه‌و هه‌وڵانه‌ش بۆ تێنه‌په‌ڕاندنی قۆناغه‌كانی سیستمه‌ ، دژه‌كانی به‌سیستم كردن هه‌میشه‌ له‌مپه‌ری به‌رده‌م ئه‌و قۆناغه‌ن مانه‌وه‌ی له‌و بازنه‌ ته‌سكه‌ی سه‌ركرده‌ی زه‌رور و پێویست نایه‌تە به‌رده‌م ئه‌و تێڕوانینه‌ی به ‌ئاسانی تۆزی خورافی و مینۆلوژی و ناعه‌قڵانی بته‌كێنێت و له‌ جێگایه‌كی دی ده‌ست پێ بكاته‌وه‌ و دونیایه‌كی نوێ له‌ سه‌ری خۆیدا په‌روه‌رده‌بكات .
له‌م قۆناغه‌ و له‌ ئاستی بیركردنه‌وه‌یه‌ له‌ ئێستا و ڕابردوشدا گۆرینی سیستم و مرۆڤ زۆر سه‌خت بوه ,‌ ئه‌ویش له‌به‌ر ئاڵۆزی پێكهاته‌كه‌یان بووه‌ ، به‌ڵام شه‌ڕ كردن له‌گه‌ڵ سیستم به‌رده‌وام وفره‌ ئاڕاسته‌ و فره‌ ڕه‌نگ بووه‌ به‌رده‌وام پێویستی به‌ پێناسه‌كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌یه‌ له‌ سنور و ئامانج و تێڕوانینه‌كانی .
له‌م هه‌رێمه‌شدا تاكو بتوانین بنه‌مایه‌كی نوێ دابڕێژین پێویستمان به‌ تێپه‌ڕاندنی سیستم هه‌یه‌ به‌ئاكامی ڕزگار بون له‌ و خورافات وێنه‌یه‌كی دروستی سه‌رتاسه‌ری  دونیاو مرۆڤ بكێشین چونكه‌ سیستم هێزێكی كاراتر و سروشتێكی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ی هه‌یه‌ ، كورتكردنه‌وه‌ی سیستم بۆهه‌ندێك ڕه‌هه‌ندی ناو بونیادی سه‌روه‌ری و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تێڕوانینێكی كورتبین و ناكامڵه‌ به‌ڵكو پێویستمان به‌ گۆڕینی ناو هه‌ناوی ژیانه‌ بۆ هێزی گۆڕانكار , هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌ ودروشمانه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ین كه‌ مه‌حاڵن ئه‌و سمبولانه‌ تێكبشكێنین كه‌ مێژویه‌كی درێژ خوڵقاندویه‌تی  ، قه‌ده‌ری ئێمه‌و سیستم په‌یوه‌سته‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌ دانوستان و سازان گرنگتره‌ له‌وه‌ تێبگه‌ین كه‌ تاكو ئێستا له‌ چوارچێوه‌ی سازانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رنه‌چوین , چونكه‌ بنه‌مای  ڕونی ده‌وڵه‌تداریمان نی یه‌ له‌ ململانێ ی دروستكردنی سنور و ئاڕاسته‌كانین به‌ به‌ڵگه‌ی نه‌بونی و ده‌ستور و یاسا ی سه‌ربه‌خۆی خۆی ، ده‌رباز نه‌بون له‌م مه‌ترسیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی یانه ده‌مانخاته‌ به‌رده‌م ئاڕاسته‌ ده‌ره‌كی یه‌كان , پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌رباز بونه‌ به‌ره‌و تێپه‌ڕاندنی سیستم و كاراكردنی هزری به‌كۆمه‌ڵ یه‌كێكه‌ له‌هه‌نگاوه‌كانی ئه‌فراندن و چاكسازی‌ له‌ ره‌فتاری ئیداری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی یاسایی گرنگی دان , به‌ رامكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادوه‌ری و یاسایی ده‌توانین ببێته‌ به‌رنامه‌ی سازان و دانوستان و دروستكردنی یه‌كه‌ی فكر و یه‌كه‌ی ڕه‌فتار له‌به‌رامبه‌ر هه‌نگاوی چاكسازی سیاسی .
جه‌ماوه‌ر یه‌كه‌ی سه‌ره‌كی چه‌كی ململانێ یه‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ تێوره‌ی به‌كار هێنانی جه‌ماروه‌ر و به‌كار هێنانی وه‌ك كاره‌كته‌ری دانوستان و ڕاگرتنی له‌ چوارچێوه‌ی پیرۆزی و به‌كه‌م گرتنی سیستم به‌نمونه‌ وه‌ك ده‌ستگایه‌كی به‌رزی په‌رله‌مان له‌هه‌رێمی كوردستان شه‌ڕی مانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ته‌قلیدی یه‌ و راوه‌ستانی پڕۆسه‌ی چاكسازی یه‌ به‌كارهێنان و ناوهێنانی جه‌ماوه‌ر خه‌می قوتابخانه‌ی فرانكفۆرتیه‌كان بوو له‌ سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن له‌ ده‌رونی مرۆڤ و تێگه‌یشتن له‌ كۆمه‌ڵگا له‌ ناو تێۆریه‌كی سیاسی كۆیان بكاته‌وه‌ به‌ڵام به‌ نیازی هه ڵسوڕاندنی هێزی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا و گۆڕینی به‌ ئاڕاسته‌ی هاوسه‌نگی له‌ناویاندا و به‌شداری پێ كردنی له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی ,‌ تێۆری جه‌ماوه‌ر و فرانكفۆرتیه‌كان له‌ ڕۆژ ئاوا زۆر گرنگی پێ درا تاكو ئێستاش به‌رده‌وامه‌ ئیش كردن له‌سه‌ر ده‌رونی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگاكان خاوه‌نی ئه‌م تێۆره‌ (گوستاف لیبۆن ) بوو كه‌ ده‌رئه‌نجام گه‌یشته‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی كه‌:             
 جه‌ماوه‌ر دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ .
پرۆسه‌ی هاندانی شی كردنه‌وه‌ی تاكه‌ له‌ناو جه‌ماوه‌ر .
سه‌ركرده‌ هه‌وڵی راهێنانی خۆی ده‌دات  به‌ وه‌ستاندن و به‌كارهێنانی جه‌ماوه‌ر و نوستنی (وه‌ك نواندنی موگناتیسی) پزیشكه‌كان بۆ نه‌خۆشه‌كان .
ئه‌گه‌ر شیكرده‌وه‌ وهه‌ڵكۆڵین بكه‌ین بۆ ئه‌م تێۆره‌ی لیبۆن ده‌بینین هه‌وڵی به‌كارهێنانی جه‌ماوه‌ر بۆمه‌به‌ستی توانه‌وه‌ی ئیراده‌ی تاك و نادیده‌كردنی یه‌تی له‌ئاستی نه‌ریته‌كانی كۆمه‌ڵگا دا هه‌روه‌ها نوستن و به‌ئاگا نه‌بونی كۆمه‌ڵگا یاری كردنی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكه‌ به‌ هه‌موو موقه‌ده‌رات و داهاتوه‌ ستراتیژی یه‌كانی به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س ده‌ست بهێنێته‌ ڕێگای له‌ ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌وه‌ گره‌نتی به‌رده‌وامی مانه‌وه‌یه‌تی و به‌رتیلی به‌رده‌وامیه‌تی . 
به‌ڵام مرۆڤ گه‌وره‌تره‌ ‌لە ‌ئیراده‌ی خۆسه‌پاندن و به‌كارهێنانی پۆپۆلیستانه‌ی جه‌ماوه‌ر هه‌روه‌ها سازان له‌ چوارچێوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كه‌ی وابه‌سته‌ی په‌یوه‌ندی نێوان خود و ئه‌وانی تره‌ و ماوه‌ی توانای تاكه‌ له‌سه‌ر ئیلتزامی به‌ ئه‌خڵاقی كۆمه‌ڵگا وه‌ كه ‌تا ئێستا سه‌رۆكه‌كان پابه‌ند نه‌بوون به‌رامبه‌ری چونكه‌ لانی كه‌م ئارامی و ئاسایشی بۆ تاكه‌كان دابین نه‌كردوه‌ و كه‌مترین هه‌نگاوی چاكسازی نه‌ناوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سازان وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌رده‌وامی هه‌یه‌ تاكو هاوسه‌نگی بۆهه‌موان فه‌راهه‌م ببێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە