کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ناوی حیزب و ناڕوونی ئایدۆلۆژیا لای (پ.د.ك) بەشی یەکەم

Thursday, 09/07/2015, 22:17


لە نامیلەكەیەكی بەندە ، ساڵی 1997 (70 لاپەڕە) ، بەشی یەكەم
پارتی كە لە سالی 1946ەوە دروستبوە ناوی خۆی چەندین جار گۆڕیوە بێ هیچ هۆیەكی تیاچوون. پارتی كە لە دایك بوو پێی دەوترا (پارتی دیموكراتی كوردی لە عێراق). لە سەردەمی حوكمی مەلیكدا بە خۆی دەووت پارتێكی ماركسی لینینیە. دوای گەڕانەوەی مەلا مستەفای بارزانی لە یەكێتی سۆڤیەت بۆ عێراق ، پەیڕەو و پڕۆگرامی خۆی گۆڕی لە ناوەڕۆكی (نص)ی ماركسی لینینیەوە بۆ (نص)ی كەلك وەرگرتن لە تیۆری ماركسی لینینی. لە كۆنفرەنسی شەشی پارتی نەصی كەلك وەرگرتن لە تیۆری ماركسی لینینی گۆڕدرا بۆ " كەلك وەرگرتن لە تیۆری زانستی".
لە دوای كۆنفرەنسی 1970 ی پارتی ، كەلك وەرگرتن لە تیۆری زانستیەكەش گۆڕدرا بۆ نەهجی ئەوەی پارتی كەلك لە تیۆریە زانستیەكان وەردەگرێ. لە كۆنفرەنسی 2ی پارتی ناوی گۆڕدرا بۆ (پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق). بەوەشەوە نەوەستان و دواتر كردیان بە (پارتی دیموكراتی یەكگرتوی كوردستان). عبدالكریم قاسم بۆ ئەوەی مۆڵەتی كاری ئاشكرایان بداتێ ، وەك چارەسەرێكی مامناوەندی لەسەر پێشنیازی ئەو كردیانە (پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق). دواتریش كردیانە پارتی دیموكراتی كوردستان و لە دوای ئاشبەتالی 1975 كردیانە (پارتی دیموكراتی كوردستان ـ سەركردایەتی كاتی ، قیادەی مۆقەتە) 
بەم غموزەتە تیۆریە و ونبونە فكریە و بە گەورە كردنی قەوارەی پارتی لەسەر حیسابی چۆنایەتی لە رابوردوو و لە ئیستەشدا ، پارتی بۆتە هێزێك كە لەسەر پەیوەندی عاتفی وەستاوە بێ ئەوەی هیچ ڕەبتێكی فكریی توند و ڕوون لە نێوانیاندا هەبیت. بەرگی حیزب و "ئایدۆلۆژیاش" كە نەیبوە كراونەتە بەرگی ناوی بارزانی و كار بۆ بە كاریزما كردنی دەكرێت ، كە جەماوەرەكەی جگە لە سەرۆك هیچی تر نەبینێت ، دیاردەی حیزبێكی تەقلیدی كۆنەپەرست.
ئەمە ئەوە نابەخشێت حیزب لە مێژووی خۆیدا ناوی ناگۆڕێت بەڵام ئەو گۆڕانە لە كاتی پێویستدا بووە. پارتی كرێكارانی ئیشتراكی دیموكراتی ڕوسی كە بە بۆلشەفیك ناسراوە و شۆڕشی ئۆكتۆبەریان بە ئەنجام گەیاند ناوی خۆی لە كاتێكدا گۆڕی كە پێویست بوو. ناو شتێكی پیرۆز نییە كە دەستكاری نەكرێت ، بەڵام گۆڕینی ناو كاتێك لەگەل ناوەڕۆكدا بگونجێت. ئەم باسە ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ كە لە ژیانی (پ.د.ك) تەنانەت ناویش شتێكی پیرۆز نەبووە و دەكرێ لە داهاتودا چاوەڕوانی گۆڕینی تریش لە ناوی پارتیدا بكرێت.
(سێ ناوەكەی پارتی)
لێرەدا دەكرێت بلێین پارتی / پارت نین لە كردارو تێگەیشتنی پارتدا لە ڕووی زانستی سیاسیشەوە. سەركردایەتی بارزانی (بارزانی باوك و كوڕیش) هەرگیز بڕوای بە پارت و رێكخراوی سیاسی نەبووە. حیزب لێرەدا بۆتە ئامانج نەك ئامراز.
دیموكرات / لای پارتی دیموكراتی هەرگیز بوونی نەبووەو بیری دیموكراتی و ئازادی لای پارتی هەر ئەوەندە بەرینە كە تەنها جێگای خۆی تێدا بێتەوە.
كوردستان / لە رێبازو كردارو سیاسەتیشدا مێژوو سەلماندی كە كوردستانی نیین.
لێرەدا دەردەكەوێت كە پ.د.ك لە ڕووی ئایدیۆلۆجیشەوە هەژار بووە و فكرێكی سیاسی ڕوون لە منهاج و ستراتیجیەتیدا نەبوە. بەواتا پارتی نە ، ناو ، وە نە ناوڕۆك بەلایەوە گرنگ و پیرۆز نەبوەو لە دیر زەمانەوە وەك پارت ڕۆڵی خۆی وون كردوە و بۆتە پارتی خێزان و بنەمالەی بارزانی ، حیزبێكی بێ دەموچاو.  
سەرنج / جگە لە وەلامدانەوەی پ.د.ك ، كۆمێتەی ئەلمانیا بە دە لاپەرەی A4، بۆ ئەم نامیلكەیەی بەندە كە زۆرێك قسەی نەشیاویان بە مەلیك محمود وتوە ، بەڵكو لە دەروازەی برایم خەلیل خوشكم و برایەكیان بەهۆی منەوە دەست بەسەر كردن لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ ئەلمانیا ئەزیەت دران و بە هەولی كەسانێك ئازاد كران.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە