کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ریس هاردینگ دووەم گەنجی ئوسترالی، دەبێتە شەهیدی کورد و مرۆڤاییەتی

Wednesday, 08/07/2015, 15:24


 ریس تەمەن ٢٣ ساڵ، دانیشتوی گۆڵد کۆستی ئوسترالیا، لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا دەچێتە رێزەکانی شەرەڤانی یەپەگە، لە ٢٧-٦-٢.١٥دا لە هێڕشێکدا بۆ سەر داعش لوغم بە قاچیدا دەتەقێتەوە شەهید دەبێت.
شەهید ریس و شەهید جۆنستۆن، دوو گەنجی ئوسترالین کە بۆ بیرو باوەری مرۆڤاییەتی ئامادەبوون روو لە رۆژئاوای  وڵات بکەن و گیانیان فیدا بکەن. ئەو دوو شەهیدە بوون بە پردێک بۆ بەستنەوەی کۆمەلگایی ئوسترالی بە جالییەی کورد لە ئوسترالیا، زیاتر ناساندنی پرسی کورد بە کۆمەڵگای نیونەتەوەیی و گەلی ئوسترالیا.
کێنت هاردینگ باوکی شەهید ریس، لە میدیاکان گوتی" کورەکەم لەمانگی پێنجی ئەو ساڵدا پێی راگەیاندم کە دەچێت بۆ دەرەوەی ئوسترالیا بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆڤاییەتی بە خەڵکی لێقەوماو. پێش چەند رۆژێک  تەلەفونێکم بۆ هات ژمارە تەلەفۆنیکی دەرەوەی ئوسترالییان دا پێم، گوتیان تەلەفۆن بۆ ئەو ژمارە تەلەفۆنە بکە، منیش کردم، یەکێک قسەی لەگەڵم کرد و هەر بە کت و پڕی دەنگکێک پێی راگەیاندم" گووتی "بەداخەوە کورەکەت لە رۆژئاوای کوردستان شەهید بووە".  
 
شەهید ئەشلی جۆنستۆن
گومان لەوەدا نییە کە کۆمەڵگای ئوسترالی بە شێوەیەکی گشتی سۆزی هەییە بۆ هەڵوێستی ریس و ئەشلی، کە ئەمە هۆکارێکە  لەگەڵ ئەوەی رای حکومەتی ئوسترالی پێچەوانەیە بەڵام لە دەربرینی هەڵوێستیاندا بە خورەوشتی بەرزەوە قسە لەسەر ئەو بابەتە دەکەن، نەک بەشێوەیەکی هێرش کردنە سەر هەڵویستی ئەو دوو شەهیدە.
 حکومەتی ئوسترالیا هەوڵدەدات گەنجی ئوسترالی بێلایەن بێت لە شەری کورد و داعش، پێیان وایە بەشداری کردنیان لەو شەرە لە بەرژەوەندی گەنج و خێزانی ئوسترالیدا نییە، تۆنی ئەبۆت سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا گوتی"سەرەرای بوونی جیاوازی لە مۆڕاڵ لە شەرکردن دژ بە داعشدا یان شەر کردن لە رێزەکانی  داعشدا، لەگەڵ ئەوەشدا ئوسترالیەکان نابێت خۆیان تێکەڵاوی ئەو شەرە بکەن".
ئەم جۆرە هەڵوێستە رەنگدانەوەی هەییە لە سەر جۆری خستنە رووی هەواڵەکە لە لایەن میدیایی ئوسترالییەوە،  بەو مەبەستە میدیای ئوسترالی لە مانای ژێر دێرەکانی هەندێک خاڵ هەوڵدەدات بە هێمنی بوروژێنێت، یەکەم زەق کردنەوەی ئەوەی کە ریس تەنیا دوو مانگ بووە چۆتە ریزەکانی یەپەگە کەچی ناردراوەتە رێزەکانی پێشەوەی بەرەی جەنک. دووەم  لە جۆری گەیاندنی هەواڵێکی لەو جۆرە بە خێزانی ئەو شەهیدانە کە تەنیا لە رێگای دەنگکێکەوەبە بە تەلەفۆن. 
 
ریس هاردینگ و ئەشلی جۆنسۆن دوای بوونیان بە شەرەڤان بە ماوەیەکی کورت شەهید بوون. دیاردەی دیتنی  گەنجی بیانی  لە رێزی میللەتی کورداو بوونی ىروایانە بە ڕەوایی دۆزی میللەتی کورد، هاندەرە بۆ ئەو گەنجانە روو بکەنە کوردستان، شان بە شانی گەنجی کورد قۆڵ و بازو هەلکەن بۆ خەبات کردن. بێگومان لەویش گرنگتر ئەوەیە کە یەپەگەش هەولبدات بە گیانی لێپرسراویی مامەڵە بکات لەگەڵ ئەو دیاردە پیرۆزە، پێویست دەکات لەلایەن هێزی یەپەگە ئەو خاڵانەی میدیایی ئوسترالی دەیوروژێنن بەهەند وەربگێرێت، یەکەم، ئەو گەنجە بیانیانەی کە دەچنە رێزەکانیان بۆ شەر کردن دژ بە داعش، پێویست دەکات ماوەیەک لە هێڵەکانی پشتەوە راهێنانیان پێ بکرێت ئینجا بنریردرێن بۆ هێلێ پێشەوەی جەنگ. دووەم، دەبێت جۆری گەیاندنی هەواڵی شەهید بوونیان بە رێگەییەکی تر بێت کە گونجاو بێت لەگەڵ کەلتوری خێزانی رۆژئاوایی.   
سەرچاوە: 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە