بنەماڵەی بارزانی و ده‌وڵه‌تی كوردیی کوجا مەرحەبا!
Sunday, 05/07/2015, 2:12
دوای نزیکەی ١٠٠ لە دابەش بوونی خاکی کوردستان زۆر درەنگە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی
پارتی و بنەماڵەی بارزانی بەدرێژایی مێژوو نەک هەر ڕۆژێک لە ڕۆژان بۆ دەوڵەتی کوردی تێنەکۆشاون، به‌ڵکوو هەمیشە ڕێگریش بوون...
ئەم پارت و بنەماڵەیە هەمیشە گرێداروای داگیرکەر و نەیارانی کورد بوون.
ئەگەر ته‌نیا به‌سوكه نیگایه‌ك سه‌یری مێژووی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بكه‌ین هەر لە بارزانی باوکەوە تا ئەمڕۆ، ئەوان هەمیشە شەڕی کوردی پارچەکانی تری کوردستانیان کردوە
لەشەستەکانی سەدەی رابوردوو، دژی خەباتی کوردانی ڕۆژهەڵات و نەوەدهکانی سەدەی رابوروش، کوردانی باکور، ئیستاش بە هەموو شێوەیەکە دژ بە کوردانی ڕۆژئاوا وەستاونەتەوە.
تەنانەت هاوکاری گروپە جیهادی و توند ڕەوەکەی بەرەی نەسرەو داعش دەکەن،،،دژ بە خەباتی پەیەدەو حوکمی خۆجێی.
کەواتە کاتێک ئەمە مێژووی ئەم بنەماڵەیە بێت چۆن دەتوانین ئەمڕۆ پشتیان پێ ببەستین!؟
ڕاستە جار ناجارێ بارزانی لەبەر دەم کامیراو ڕاگەیاندەکان لێدوان دەدات
بەڵام لە ڕووی کرادریەوە بچوکترین هەنگاوی نەناوە.
ئەو هەل و مەرجەی ئێستاش کە هاتۆتە ئاراوە..بەشێکی بەرچاوی ناوچە داگیر کراوەکان بە هۆێ هاتنی داعش و شکستی سوپاکەی مالیکی کەوتۆتە دەست هێزی پێشمەرگە و بەتایبەت شاری کەرکوک کە گرنگیەکی مێژووی هەیە بۆ کورد..شارێکی چارەنوس سازە بۆ پرسی دەوڵەت.
نازانین چارەنوسی عێراق و ناوچەکە بەکوێ دەگات، سیاسەتی پارتی لەگەڵ لەشکری داعش و کۆنە بەعسیەکان چ جۆرە هاوپەیامانیەتێکیان هەیە؟
دەوڵەتی کوردی پێش هەر شتیکی پێوستی بە ڕێکخستنی ماڵی کورد هەیە، پێوستی بە خۆئامادەکردنی ئابوری هەیە، پێوستی بەوە هەیە لەم دوو پێکهاتەیەی شیعەو سونە یەکێکیان ڕیگر نەبێت.
پێوستی بە پاڵپشتی هیزی ناو دەوڵەتی هەیە!
لەکاتیکدا بارزانی هیچ کاری لەسەر ئەم فاکتەرانە نەکردەوە.باس کردن لە دەوڵەتی کوردی
تەنیا دەچیتە خانەی ڕاگەیاندنەوە،،ئاخر لەکاتێكدا بارزانی بانگەشەی دەوڵەتی کوردی دەکات
پارتی لە هەولێر دەسەڵاتەکانی پاریزگاو ئەنجومەنەی بۆخۆی قۆرغ دەکات.
له‌كۆتاییدا هه‌ر ئه‌وه ماوه بیڵێین..
له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی ٢٤ساڵدا
كێشه‌ی كاره‌باو خزمه‌تگوزاریه سهرهتایهكنی كۆمهڵگات پێ چارسه‌ر نه‌كرابێت!؟
دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمابه‌ران بۆ ٣ مانگ ، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو نه‌وته‌ی كه بۆڕی و تانكه‌ر ده‌فرۆشرێت،یان ڕوونتر بڵێم ئه‌دزرێت.
تائێستا پرسی دوو ئیداره‌یی هه‌یه
ئیتر باس كردن له‌ده‌وڵه‌تێكی كوردی، جگه له گاڵته‌جاری شتێكی تر نیه له‌م ده‌ورانه‌دا
كهحاكمی یه‌كه‌م كۆتایی بنه‌ماڵه‌ی بارزانین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست