کوڕی مەزنترین خائینی کورد دەڵێت پەکەکە دەبێت قەندیل چۆڵ بکات
Saturday, 04/07/2015, 14:39
مەسرور بارزانی کوڕی خائینی مەزن مەسعود بارزانی ده‌ڵێت:"ده‌بێت په‌که‌که شه‌نگال و قه‌ندیل، هەروەها په‌یه‌ده‌ش شه‌نگال چۆڵ بکەن". ئەم قسانەی مەسرور بارزانی لە کاتێکدایە کە خۆیان بەبێ تەقە و بەرەنگاربوونەوە، شەنگال و موسڵ و زۆربەی ناوچەکانی دیکەی کوردستانیان لەبەرامبەر هێرشی داعش چۆڵ کرد و ناچار هێزەکانی یەپەگە و پەکەکە بەرەنگار بوونەوە، جگە لەوە لە کاتێکدا ئەم قسانە دەکات، پارتیی بۆ خۆی رێگای داوە لەو کوردستانەی، کە بە خاکی عێراقی دەزانێت ٣٢٣٥ سەربازی تورکی تێدا نیشتەجێ ببێت و لە ١٣ ناوچەی ستراتیژی جیاواز زیاتر لە ٥٨ تانک و ٢٧ تانک و چەکی قورس بوونیان هەیە، بۆ تورکان رێگا پێدراوە، لێ بۆ پەیەدە و پەکەکە هەرێمی کوردستان خاکی عێراقە.
ئەو هەواڵە سایتی رۆژنیوز بڵاوی کردۆتەوە لە بەر گرنگی هەواڵەکە ئێمەش بە باشمانزانی لە کوردستانپۆستدا بڵاویبکەینەوە.
-----------------------
ڕۆژنیوز – ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان
له‌دیدارێکیدا بۆ ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیتۆر راوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی باشووری کوردستان مه‌سرور مه‌سعود بارزانی وه‌ڵامی پرسیاره‌کان سه‌باره‌ت به داعش، شه‌نگال و ناوچه‌که داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: " ده‌بێت په‌که‌که شه‌نگال و قه‌ندیل و په‌یه‌ده‌ش شه‌نگال چۆڵ بکات".
له 03.08.2014 دا چه‌ته‌کانی داعش هێرشیان کرده سه‌ر شه‌نگال و له ئاکامدا هه‌زاران کوردی ئێزدی کۆمه‌ڵکوژ کران و هه‌زارانی دیکه له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانه‌وه به‌دیل گیران که زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون. پێش هێرشی داعش پیشمه‌رگه‌کانی زێره‌ڤانی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ناوچه‌که‌دا بوون و به‌قسه‌ی خه‌ڵکی شه‌نگال پێشمه‌رگه ئه‌وانیان نه‌پاراست و شاره‌که‌یان بێ ته‌قه ڕاده‌ستی داعش کرد. به‌ڵام فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هێزه‌کانی پاراستی گه‌ل (هه‌په‌گه) گه‌ریلاکانی خۆیانی بۆ پاراستنی کوردانی ئێزدی نارده شه‌نگال. گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه و یه‌ژه‌ئا ستار و شه‌رڤانانی یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی شه‌نگال به‌مه‌به‌ستی پاراستنی خه‌ڵکی ئاواره‌ی شه‌نگال له ده‌ست کۆمه‌ڵکوژی زیاتری چه‌ته‌کانی داعش چیای شه‌نگالیان گرت، له ماوه‌ی نزیکه‌ی یه‌ک ساڵه‌دا شه‌رڤانانی یه‌به‌شه و یه‌په‌ژه - شه‌نگال، شانبه‌شانی گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه و یه‌ژه‌ئا ستار خه‌ڵکانی ئێزدیان له چیای شه‌نگال له‌به‌ر هه‌ر هێرشێکی چه‌ته‌کانی داعش پاراستوه و ژماره‌یه‌کی زۆر شه‌هیدیان داوه.
له‌سه‌ر پرسی ئه‌لمۆنیتۆر که ئایا گه‌وره‌ترین چاوه‌ڕوانی خه‌ڵکی کورد ئه‌وه‌نیه به‌وه‌لانانی هه‌موو جیاوازی بیروباوه‌ڕه‌کان یه‌کێتیه‌ک له‌نێوان هێزه‌کان دروست ببێت؟ که زۆربه‌یان پێیانوایه لایه‌نه جیاوازه‌کانی کورد پێویسته هێزێکی هاوبه‌ش ئاوابکه‌ن.
مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت:" بێگومان له شه‌ڕی دژ به داعش دا یه‌کین، له عێراق، سوریا، ئێران و تورکیا کوردان به‌یه‌که‌وه‌ن، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه جیاوازه‌کان بۆ دروستکردنی سوپایه‌کی هاوبه‌ش ڕاستیه‌کان ببینن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تایبه‌تمه‌ندی کوردستانی عێراق له‌به‌رچاو بگرین ده‌بینێن هێشتا زووه بیر له شتێکی وه‌ها بکه‌ینه‌وه، له‌ئێستادا ڕاستترین شت ئه‌وه‌یه که کوردانی ناوچه‌که پشتگیری کوردستانی عێراق بکه‌ن".
(په‌یه‌ده میوانه له شه‌نگال ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه)
مه‌سرور بارزانی له‌وه‌ڵامی پرسیاری پێویسته چۆن شه‌نگال ئازادکرد بکرێت؟ داوا ده‌کات هێزی هه‌په‌گه و یه‌په‌گه که له‌ماوه‌ی ساڵێکه ناوچه‌که ده‌پارێزن شه‌نگال به‌جێبهێڵن. له‌و باره‌یه‌وه بارزانی ده‌ڵێت:" پێشمه‌رگه شه‌نگالی له هێرشی چه‌ته‌کانی داعش پاراست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێزه ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانان یارمه‌تیش ده‌ده‌ن به‌ڵام له‌سایه‌ی پێشمه‌گه‌وه شه‌نگال پارێزراوه، شه‌نگال ناوچه‌یه‌کی کوردی گرێدراوی عێراقه، په‌یه‌ده‌ش میوانه، وه‌ک چۆن پێشمه‌رگه بۆ هاوکاری چوونه کۆبانێ میوان بوون و پاشان گه‌ڕانه‌وه ئه‌مانیش وه‌هان، خه‌ڵکی کوردستانی عێراق چاوه‌ڕێی ده‌که‌ن ئه‌و شه‌رڤانه بیانیانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی لێوه‌ی هاتوون". (ده‌بێت په‌که‌که شه‌نگال و قه‌ندیل چۆڵ بکات)
له‌سه‌ر پرسی ئه‌لمۆنیتۆر له مه‌ڕ هه‌بوونی په‌که‌که له شه‌نگال و قه‌ندیل، مه‌سرور بارزانی پێچه‌وانه‌ی زمانی حزبه‌که‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان که بانگه‌شه‌ی کوردستانی بوون و (ده‌وڵه‌تی کوردی) ده‌کات، خاکی باشووری کوردستان به خاکی عێراق پێناسه ده‌کات و ده‌ڵێت:" په‌که‌که هیچ ڕۆڵێکی نیه له شه‌نگال، پێویسته له‌و ناوچه‌یه نه‌مێنێت و مه‌جبووره چۆڵی بکات، خه‌ڵکی شه‌نگال خۆیان ده‌توانن بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن و ئه‌وێ کوردستانی عێراقه، ئه‌گه‌ر حزبێکی سیاسی کوردستانی عێراق ده‌ست له‌کاروباری دیاربه‌کر و مێردین وه‌ربدات په‌که‌که قبوڵ ده‌کات؟ هه‌رکاتێک هه‌لومه‌رجه‌که ئاسایی بوه‌وه پێویسته ئه‌ندامانی په‌یه‌ده و په‌که‌که له‌و ناوچه‌یه نه‌مێنن". مه‌سرور بارزانی داوا ده‌کات په‌که‌که قه‌ندیل چۆڵ بکات و ده‌ڵێت:" قه‌ندیل خاکی عێراقه، ده‌بێت په‌که‌که له‌وێ نه‌مێنێت، ئه‌وه‌ش یه‌کێکه له‌و هۆکارانه‌ی کە دەمانەوێ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەربگرێت و دەمانەوێ ئه‌و پرسه‌ش بە ئاشتی چارەسەربێت".
س.خ -
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست