کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕووسیا به‌توندی و ئه‌مه‌ریکاش تورکیا وشیار ده‌که‌نه‌وه‌

Saturday, 04/07/2015, 11:26


سه‌رۆک ده‌وڵه‌تی ڕووسیا ده‌ڵێت، تورکیا هه‌وڵ ده‌دات کاری له‌ خۆی گه‌وره‌تر بکات، ئه‌گه‌ر تورکیا بچێته‌ سوریاوه‌ ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وکاته‌ نه‌ک ته‌نها کورد و سوریا به‌ڵکو ئێمه‌ش له‌به‌رابمه‌ر خۆی ده‌بینێته‌وه‌. ئه‌مه‌ریکاش ده‌ڵێت، تورکیامان له‌ زه‌حمه‌تی ئه‌و کاره‌ ئاگادارکردوه‌ته‌وه‌. سه‌رۆک ده‌وڵه‌تی ڕووسیا (فلادمێر پوتین) قسه‌ی بۆ ته‌له‌فزیۆنی رووسیا یه‌ک کرد و ده‌رباره‌ی لێدوانی کاربه‌ده‌ستانی تورکیا که‌ ده‌ڵێن، ده‌ست له‌ڕۆژئاوای کوردستان وه‌رده‌ده‌ین، نرخاندنی گرنگی کرد. ناوبراو به‌زمانێکی توند ڕه‌خنه‌ی له‌ تورکیا گرت و وتی:" تورکیا ده‌یه‌وێت کارێکی له‌خۆی گه‌وره‌تر بکات، ده‌توانێت بچێته‌ سوریاوه‌ به‌ڵام ناتوانیت بگه‌ڕێته‌وه‌، دوژمنی مرۆڤایه‌تی که‌ پێی ده‌ڵێن داعش، ماوه‌ی دووساڵ و نیوو دراوسێی تورکیا بوو، له‌به‌رچاوی تورکیا مرۆڤیان سه‌رده‌بڕی و به‌ساغی ده‌یانسوتاندن، تورکیا هیچ کات له‌وه‌ بێزار نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا تورکیا به‌وه‌تێکچووه‌ که‌ کوردان داعش یان له‌ناوه‌چه‌که‌ ده‌رکردوه‌".
 (سه‌رۆک ده‌وڵه‌تی ڕووسیا فلادمێر پوتین)
فلادمێر پوتین به‌ئاشکرا وتی، ئامانجی تورکیا ئه‌وه‌یه‌ که‌ نه‌هێڵێت کانتۆنه‌کانی کوردان بگه‌نه‌وه‌ یه‌ک له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت:" کاتێک هێزه‌ کوردیه‌کان ئه‌و ناوچانه‌یان له‌ چه‌ته‌کان ڕزگارکرد، تورکیا به‌وه‌ زۆر ‌تێکچوو ئه‌وه‌ شتێکی سه‌رنج ڕاکێشه‌، ئامانجی ئه‌ساسی تورکیا ئه‌وه‌یه‌ که‌ نه‌هێڵێت کانتۆنه‌کانی کوردان بگه‌نه‌وه‌ یه‌ک، به‌ڵام من به‌ ئاشکرا ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر تورکیا بچێته‌ ناو خاکی سوریاوه‌ ئه‌وکاته‌ نه‌ک ته‌نها سوریا و کورده‌کان له‌به‌رامبه‌ری ده‌وه‌ستنه‌وه‌ به‌ڵکو له‌هه‌مان کاتدا ئێمه‌ش له‌به‌رامبه‌ر خۆی ده‌بینێته‌وه‌". له‌سه‌ر هه‌مان مژار وته‌بێژی کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریکا (مارک تۆنه‌ر) له‌ لێدوانێکی چاپه‌مه‌نیدا له‌ واشنتۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌ ئه‌وان به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له‌به‌رده‌ستدانیه‌ به‌وه‌ی تورکیا بیه‌وێت هه‌رێمێکی دابڕاو له‌ سوریادا ئاوابکات. 
(وته‌بێژی کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریکا مارک تۆنه‌ر)

تۆنه‌ر گوتی:" تورکیامان له‌ زه‌حمه‌تیه‌کانی دروستکردنی هه‌رێمێکی دابڕاو ئاگادارکردوه‌ته‌وه‌، تا ئێستاش به‌ڵگه‌یه‌کی ته‌واومان له‌به‌رده‌ستدا نیه‌ به‌وه‌ی تورکیا نیازی شتێکی وه‌های هه‌بێت، ئێمه‌ چاوه‌ڕێی هه‌ندێک هه‌نگاوی دیکه‌ له‌ تورکیا ده‌که‌ین". هێژای بیرهێنانه‌وه‌یه‌ لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی کاربه‌ده‌ستانی تورکیا وانیشان ده‌ده‌ن که‌ سوپای تورک به‌ کۆمه‌ڵێک به‌هانه‌ی نابه‌جێت به‌نیازه‌ هێزه‌کانی خۆی بنێرێته‌ ڕۆژئاوای کوردستان. له‌کۆبونه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ 29.06.2015 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکیاشدا حکومه‌ت گفتوگۆیان له‌سه‌ر نیازێکی به‌و شێوه‌یه‌ کردبوو‌.
(ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان "په‌که‌که‌" موراد کارایلان)

پێرێ یه‌ک شه‌ممه‌ 28.06.2015 ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) موراد کارایلان له‌سه‌ر هه‌مان مژار وتبووی:" ئه‌گه‌ر تورکیا ده‌ست له‌ کانتۆنه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستانی وه‌ردات، ئه‌وه‌ ده‌ستوه‌ردانه‌ له‌ هه‌موو گه‌لی کورد، به‌ ئاشکرا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ست له‌ ڕۆژئاوا وه‌رده‌ن ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌ست له‌وان وه‌رده‌ده‌ین، ئه‌وکاته‌ هه‌موو تورکیا ده‌بێته‌ مه‌یدانی شه‌ڕ و شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ تورکیا دروست ده‌بێت". 
س.خ -


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە