كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی كه‌وته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه
Friday, 03/07/2015, 23:15
په‌روه‌رده‌ی كوردستان نه‌ك چه‌ند ساڵ جارێك ، به‌ڵكو هه‌موو ساڵێك پێویستی به پیاچوونه‌وه‌و گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و گۆڕانكاریه سه‌ره‌كیانه نه‌له‌رابردوودا و نه له ئێستادا وه‌كو پێویست نه‌بوون و نین و ئه‌وه‌ی كه كراوه هه‌وڵی بچووك بچووك بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا نابێ هه‌وڵ و ماندووبوونی ئه‌و خه‌ڵكه نادیده بگیرێ، كه هیلاك بوون و هه‌وڵی دڵسۆزانه‌یان داوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌شێك له‌و خاڵه گرنگانه‌ی كه له كۆنفرانسی پارێزگاكاندا گه‌ڵاڵه كرابوو نه‌خرایه ناو ته‌وه‌ره‌كانی كۆنگره وه‌ك مامۆستا عومه‌ر ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ئاوێنه ژماره (478 له‌به‌رواری 12ـ5ـ 2015) ده‌ڵێت : ( ئه‌و پاكێجانه‌ی ئاماده‌كرابوون له كۆنفرانسه‌كاندا وه‌ك خۆیان نه‌خرابوونه ته‌وه‌ره‌كانی كۆنگره) هه‌ر ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بۆمان بسه‌لمێت كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خۆی چی مه‌به‌ست بوو، ئه‌وه ده‌خاته به‌رباس و پێشتریش به‌شێك له ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌زانێت، چونكه خۆی ده‌زانێت كێی بانگ كردووه بۆ ناو هۆڵی كۆنگره؟! به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا تیشكی ده‌خه‌ینه سه‌ر بریتیه له‌و هه‌ڵه زه‌قه‌ی كه كۆنگره تێیكه‌وتووه‌و ئه‌ویش بریتیه له دووخاڵ، یه‌كه‌میان وه‌ك له ته‌وه‌ره‌ی ئه‌زمونه‌كاندا و له‌خاڵی یه‌كه‌مدا ئاماژه‌ی بۆكراوه بریتیه له (تاقیكردنه‌وه‌كان له ساڵی داهاتووه‌وه له‌سه‌دا چلی نوسینه‌كی و له سه‌دا شه‌ستی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت، واته له‌سه‌داسه‌د هه‌ڵبژاردن نامێنێت،جگه له تاقیكردنه‌وه‌ی نۆی بنه‌ڕه‌تی و دوانزه‌یه‌می ئاماده‌یی كه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌دا سه‌د هه‌ڵبژاردن ده‌بێت) هه‌ڵه‌ی گه‌وره لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه كۆنگره خوێندكار ئاماده‌ناكات بۆ پۆلی دوانزه‌یه‌م كه بریتیه له (پرسیاری هه‌ڵبژاردن) به‌تایبه‌تی له قۆناغی ده‌ویانزه‌ی ئاماده‌ییدا، چونكه ئاماده‌یی ناوی خۆی به‌خۆیه‌وه‌یه‌تی واته تۆ خوێندكار ئاماده‌ده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له پۆلی دوانزه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و ئاماده‌یی باشی تیا هه‌بێت بۆ قۆناغی زانكۆ‌و په‌یمانگا، به‌رای ئێمه ده‌بوو هیچ نه‌بێت له قۆناغی یانزه‌و دوانزه سه‌راپای پرسیاره‌كانی وه‌رزه‌كان هه‌ڵبژاردن بێت، مادام قۆناغی دوانزه‌یه‌م له تاقیكردنه‌وه گشتیه‌كاندا(به‌كالۆریا) هه‌ڵبژاردنه، هه‌رچه‌نده ئه‌م بۆچوونه بۆ قۆناغی هه‌شت و نۆی بنه‌ڕه‌تیش هه‌ر راسته، به‌ڵام چونكه جه‌غت له‌سه‌ر قۆناغی نۆ ناكه‌ینه‌وه چونكه له‌و قۆناغه‌دا ره‌نجی خوێندنگه‌و كۆتایی ساڵ دابه‌شی دوو ده‌كرێت، به‌ڵام دوانزیه‌می ئاماده‌یی دابه‌شی دوو ناكرێت و چاره‌نووسی خوێندكاری پێوه به‌نده، با ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی و خوێنه‌رانی به‌ڕێزیش ئه‌وه باش بزانن كه خوێندنگه یه‌كه‌مین و له‌هه‌ره‌باشه حكومیه‌كان له پێناوی مانه‌وه‌یان له ئاستێكی به‌رزتردا هه‌رگیز پاپه‌ند نابن به‌م بڕیاره‌وه، باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه له‌و خوێندنگه ئاست به‌رزانه خوێندكار له رووی پرۆگرامه‌وه له‌پۆلی یانزه‌دا نیوه‌ی پرۆگرامی دوانزه ته‌واوده‌كه‌ن، به‌كورتی مه‌نهه‌جی یانزه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌و مه‌نهه‌جی دوانزه ده‌خوێنن، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌چووه پۆلی دوانزه شته‌كانی زۆر لا ئاسان بێت كه هه‌ست بكات ئه‌مه دوو ساڵه‌یه‌و لاپه‌ڕه‌كان نامۆ نین لای، ئه‌گه‌ر له دێڕێكدا كورتتری بكه‌ینه‌وه( له‌خوێندنگه به‌ناوبانگه حكومیه‌كاندا له‌رابردوودا پاپه‌ند نه‌بوون به‌پرۆگرامه‌وه‌و له‌پۆلی یانزه‌دا مه‌نهه‌جی پۆلی دوانزیه‌م ده‌خوێنن، كه‌واته خوێندنگه‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بێت پرۆگرام جێبه‌جێ بكات ئه‌وا ئاماده‌ش نیه پرسیاری وه‌رزه‌كانی یانزه‌و دوانزه بكات به نوسینه‌كی و راڤه كردن) ئه‌وه‌ی كه زه‌ره‌ر ده‌كات خوێندنگه‌ی ناوچه‌ی شه‌عبی و هه‌ژاره‌كانن.له‌خاڵی چواره‌می ته‌وه‌ری ئه‌زمونه‌كاندا هاتووه‌و ده‌ڵێت: (بۆ ئەوەی بەشێک لەو گلەییانە نەمینێت لەسەر مامۆستایان کە گوایە نادادپەروەرن لە پێدانی نمرەی پۆلی ١٠ و ١١ ، بریار درا تاقیکردنەوەی هەردوو وەرزی یەکەم و دووەمی پۆلی ١٠ و ١١ ی ئامادەیی ببێتە (( مەرکەزی)) . هه‌رچه‌نده روون نیه كه‌مه‌به‌ست له وه‌رزی یه‌كه‌م و دووه‌م چیه؟ ئایا كۆتایی وه‌رزه یان نیوه‌ی وه‌رزه؟ به‌ڵام ئێمه شكمان بۆ ئه‌وه ده‌چێت كه تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رز واته ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن (شه‌سته‌كه) بێت، هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌و زه‌ق لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه كۆنگره له‌پێناوی نه‌هێشتنی دادپه‌روه‌ری هاتووه تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رزه‌كانی پۆلی ده‌ویانزه‌ی كردووه به مه‌ركه‌زی، له‌كاتێكدا بێئاگایه له‌وه‌ی كه كه نادپه‌روه‌ری له تاقیكردنه‌وه‌ی شه‌سته‌كه نیه، به‌ڵكو هاواری خه‌ڵك بۆ نه‌مانی نادادپه‌روه‌ری له‌سه‌ر چله‌كه‌یه، واته ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ (هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆژانه ـ زاره‌كی) چونكه مامۆستا هه‌یه نمره زۆر ده‌دات هه‌شه زۆركه‌م، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م خاڵه به‌رای ئێمه ئه‌گه‌ربته‌وێ دادپه‌روه‌ری هه‌بێت ئه‌وا پۆلی ده‌ویانزه وه‌كو دوانزه‌ی لێبكرێت (به‌ڵام به‌دیراسه‌ی ورده‌وه)، ئه‌و كاته دادپه‌روه‌ری تا راده‌یه‌ك ده‌چه‌سپێت وهه‌مووان پاپه‌ند ده‌بن به مه‌نهه‌جه‌وه‌و وه‌كو له‌خاڵی یه‌كه‌مدا باسمان كردووه كه خوێندنگه خوا پێداوه‌كان حساب بۆ كه‌س ناكه‌ن و له پۆلی یانزه مه‌نهه‌جی پۆلی دوانزه ده‌خوێنن. له‌خاڵی نۆیه‌م دا هاتووه و ده‌ڵێ: ( تاقیکردنەوەی گشتی بۆ پیشەیی نامێنێت ، تەنها بۆ ئەو خوێندکارانەی ئارەزووی خوێندنیان هەیە لە زانکۆ‌و پەیمانگاکان تاقیکردنەوەی گشتی ئەنجام دەدەن بەمەبەستی کێ بڕکی بۆ زانکۆ و پەیمانگا.) هه‌ڵه‌ی ئه‌م خاڵه ئه‌وه‌یه به‌وردی ده‌ستنیشانی نه‌كردووه كه كێن ئه‌وانه‌ی مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌شداری به‌كالۆریا بكه‌ن، یان نا؟ ئایا ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه بۆ هه‌مووان، یان بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌یه كه نمره‌یان به‌رزه.
مه‌ریوان سه‌لاح حیلمی ـ كه‌مال مه‌حمود صاڵح
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست