هه‌لێكی زێڕین مه‌ترسیه‌كی ترسناك
Friday, 03/07/2015, 22:48
به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا ڕۆیانداوه ناوچه‌كه به گشتی بۆته مه‌كۆی شه‌ڕێكی ترسناك و سه‌رجه‌م ووڵاتان بونه‌ته جێ گای ململانێی نێوده‌وڵه‌تی و جیهانیه‌كان به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی كه جێگای مه‌ترسیه شه‌ڕێكی ترسناك له‌ناوچه‌كه‌داو زۆر به‌ی ووڵاتان هه‌یه كه ئه‌ویش هێزه‌تیرۆرسته به‌ناو ئیسلامیه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارو پاشماوه عیلمانیه‌كانیان پیاده‌ی ئه‌كه‌ن هه‌موو سنوره‌كانی ترس و قۆقاندن و تیرۆر‌و ئیرهابی تێ په‌راندوه و سوكایه‌تی به مرڤایه‌تی مرۆڤه‌كان ئه‌كرێت ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری ووڵاته‌كانی وه‌ك یه‌مه‌ن و میسر‌و سوریا‌و عێراق لیبیا بكه‌ین ئه‌بینین كه جگه له وێران كاری و كوشتار‌و به‌هه‌رده‌ردانی توانا مرۆیی و مادیه‌كان شتیكی ترنیه كه‌دواجار گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌رده‌می خێڵه‌كی و له‌ناو بردنی یه‌كترو سوكایه‌تر كردن به‌به‌ها ئاینی و مرۆیه‌كان شتێكی تری لێ نا خوێندرێته‌وه ،به‌داخه‌وه ئێمه‌ش وه‌ك گه‌لی كورد و كوردوستانیش وه‌ك خاكه‌كه‌ی بۆته مه‌یدانی ئه‌م شه‌ڕه ماڵ وێران كه‌ره كه‌هێزێكی تیرۆرستی مه‌ترسیداری وه‌ك داعش ئه‌گه‌ر بۆ ووڵاتان ته‌ها به‌ره‌هه‌ندی تیرۆرستی و دژی ده‌سه‌لاتداره‌كانیان دژایه‌تیان بكه‌ن ئه‌وه بۆ ئێمه‌ی كورد ڕه‌هه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تیشی بۆزیاد بوه كه‌ئه‌توانم بڵێم ئێمه‌وه‌ك كورد هه‌موو هێزه‌كان دژایه‌تیمان ئه‌كه‌ن بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه جێگای ئومێد له‌لایه‌كه‌وه كه ووڵاتان وه‌ك نیمچه قه‌واره‌یه‌كی سه‌ر به خۆمامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد و هه‌ولێردا ئه‌كه‌ن وه هاوكاریان بۆ هیزی پێشمه‌رگه‌و هاتنی ئه‌و هه‌موو كۆمپانیا نه‌وتیانه بۆكوردوستان و كرانه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی و قونسه‌ڵگه‌ری ووڵاتان له‌هه‌ولێرئه‌كرێت به قۆناغێكی نوێی مامه‌ڵه ی ووڵاتان به‌تایبه‌تی زلهێزان له‌گه‌ڵ كورد‌و دۆزه‌كه‌یدا هه‌ڵسه‌نگێندرێت كه ئه‌كراو وه ئه‌شكرێت كورد سودی زۆر باش وه‌ربگرێت له‌م دۆخه نوێیه‌و به‌سودی كورد‌و كوردوستان به‌كاربهێندریت ئه‌گه‌ر بتوادرێت لایه‌نه‌سیاسیه‌كان به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی وه‌ك دووهێزی ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌م هه نگاوانه‌ی خواره‌وه‌یان بنایایه :ـ
یه‌كه‌م/ داڕشتنی ستراتیژیه‌كی گشتی بۆسه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كه پابه‌ندی پاراستنی هێڵه گشتیه‌كانی كوردوستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و ئه‌زمونه‌كه‌ی بن .
دووه‌م/ هه‌وڵدان بۆیه‌كخستنی نوێنه‌رایه‌تی كورد‌و و كوردوستان و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌كۆڕوكۆبونه‌وه و كۆنفراسه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان.
سێ یه‌م / یه‌كخستنی گوتاری كوردی نه‌ك هه‌رلایه‌نه‌و گۆرانی به‌باڵای ووڵاتێكدا بڵێت و سیایه‌ت و ئه‌جێندای ئه‌و له‌م هه‌رێمه‌دا جێ به جێ بكات .
چواره‌م /خۆسازدان بۆ ڕوو به‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان تا بتواندرێت سود له‌هه‌له‌كان وه‌بگیرێت و بۆبه‌رژه‌وه‌ندی كورد‌و كوردوستان به‌كاریان بهێنین وه پلان و نه‌خشه‌ی هاوبه‌ش هه‌بێت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌ره نه‌خوازراوه‌كان .
پێنجه‌م / یه‌كخستنی ناوماڵی سیاسی كورد كوردوستان وه لانانی جیاوازیه‌كان و كاركردن له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان بۆ به‌دیهاتنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش نه‌ك تاك لایه‌نێك .
شه‌شه‌م/خویندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌پێی قورسای و قه‌باره‌ی خۆیان نه‌ك سه‌رجه‌م كار‌و هه‌نگاوه‌كان وبه‌رهه‌مه‌كان قۆرخ بكرێن بۆ چه‌ند لایه‌نێكی دیاری كرا‌و.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست