كێشه‌ی (بوون ) : له نێوان هه‌ردووشاعیر (به‌رزان عومه‌ر و به‌كر پشده‌ری ) دا
Sunday, 28/06/2015, 17:37
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێنمه‌وه ، قه‌سیده‌كانی : فریشته‌یه‌ك له تاریكی‌دا ی شاعیر (به‌كر پشده‌ری ) و قه‌سیده‌ی (بوون) ی (به‌رزان عومه‌ر )ن ، گرنگترین شت ئه‌وه‌یه بڵێم : كاری من به‌راوردكردن یان كێشانه‌و پێوانه‌ی هیچ كام له ده‌قه شیعریه‌كانی ئه‌م دووشاعیره نیه ، به هێنده‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كه له پێناو به كێشه‌كردنی ده‌قی شیعری و خوڵقاندنی كه‌شێك بۆ گفتوگۆی هێمن و له‌سه‌ر خۆ ده‌رباره‌ی (ده‌ق) به گشتی و (ده‌قی شیعری به تایبه‌تی ) . كه‌واته من دووقه‌سیده‌م هێناوه و ده‌مه‌وێت گفتگۆیه‌كی هێمن و له‌سه‌ر خۆیان له باره‌وه بكه‌م چونكه : (خوێندنه‌وه وه‌كو ئه‌زموونێكی مرۆیی و فكری ، ده‌ربه‌ستی كۆمه‌لێك یاسای فه‌لسه‌فی و سروشتیه له خودی شاعیردا، وه‌كو مرۆڤێكی گه‌ردوونی (كۆسمۆلۆجی) ، له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی قه‌سیده گه‌یاندنی خوێنه‌ره به جیهانێكی نا شه‌خسی و كه‌س تێده‌په‌ڕیًنێت ، به‌مانای قوڵ و چێوه‌ی وردی وشه‌كه . په‌یوه‌ندیه‌كه هه‌میشه كورت و نزیكه (1). هه‌روه‌كو هه‌ردوو شاعیر له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێن :
به‌رزان عومه‌ر :
به گێژی له‌سه‌ر بێژنگێكی گه‌وره دانرام
خه‌ڵك ڕاما بوون بێ هۆش وسه‌رسام(2)
به‌كر پشده‌ری :
ئه‌گه‌ر هه‌رچی كه‌ڕه‌نای تراژیدیاكانه ..
پێڵو ڕاخه‌ن .. زه‌مه‌نێكی پڕله نوچدان
به‌دیرۆكمان بناسێنێ...
هه‌ردێم هه‌ردێی (3)
له‌بنه‌ڕتدا ، شیعر مه‌یلێكی شاقوڵی شاعیره ، بۆ حاڵه‌ته ئه‌نتۆلۆژیه‌كان و دیده‌نی كردنی گه‌ردوون وجیهان ، (...) ، لێره‌دا وته‌یه‌كی (پۆڵ دێمان ) م بیردێته‌وه كه نووسیویه‌تی : (...) خاڵی سه‌ره‌كی (...) ئه‌مه نیه كه‌وشه‌كان واتایه‌كیان هه‌یه ، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه چۆن واتایان هه‌یه ؟(...)(4) له‌به‌ر ئه‌وه هه‌مووهه‌وڵێك بۆ لێكدانه‌وه‌ی واتاكان ، به‌سه‌ركه‌وتوو دانانرێت و میتۆد‌و قوتابخانه‌و تیۆریا جیاوازه‌كان گرنگیان هه‌یه و لێره شدا به‌نیاز نیم، خۆم سه‌رقاڵی تیۆریزه‌ی ئه‌م باسه بكه‌م به هیًنده‌ی ئه‌وه‌ی پێویسته واتاكان به جۆرێك لێكبدرێنه‌وه كه زۆر له باسه‌كه دوورمان نه‌خه‌نه‌وه و شیعر له شیعر نه‌كه‌وێت و سنوری تێگه‌یشتنه‌كان دیارینه كه‌ین . چونكه (ده‌سه‌ڵاتی زمان له ده‌قی شیعریدا ، جۆرێكه له ژیانی گه‌ردوونی له جیهانی ئه‌ده‌بدا . (5) ئه‌گه‌ر نمونه‌یه‌ك له ده‌قی (بوون ) ی شاعیر (به‌رزان عومه‌ر ) وه‌ربگرم كه ده‌ڵێت :
سلێ جار پژمیم ڕاچه‌نیم
خه‌ڵك وون بوون نه‌مان (6)
یان كاتێك شاعیر (به‌كر پشده‌ری ) ده‌ڵێت :
ئاخر هه‌ر باڵی تاریكستانه ...
رووناكی پێ به‌یده‌ست نه‌كرێ ! (7)
لێره‌دا له‌ڕوویه‌كه‌وه مشتوماڵی (ده‌ق ) ده‌كه‌ین ، وه‌كوئه‌وه‌ی ئه‌م (نووسینانه – به‌رهه‌مانه ) خۆیان وه‌كو (نووسین ) ، ده‌بنه هه‌وێن ، بۆخوڵقاندن و چێژ به‌خشین و داهێنانی خوێنه‌ر و ڕاهێنان و مه‌شق پێكردنیان ، له‌سه رخوێندنه‌وه‌ی نووسینی ڕه‌سه‌ن و ڕاسته‌قینه (....)(8) چونكه ئه‌وه (ئه‌ده‌به كه ده‌مانخاته سه‌ر (كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ) بوون وه‌كو بابه‌تێكی گرنگ وپڕ به‌رپرسیارێتی (...) ئه‌وه‌ش بڵێین : جولیا كریستیڤا له كتێبی (معنی ولا معنی لتمرد ) دا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه تصوركردنی ئه‌ده‌ب وه‌كو گه‌شتێك وایه له ناو ئاڵۆزی و نادیاره‌كاندا ). (9). ئه‌وه‌تا شاعیر (به‌كر پشده‌ری ) به‌م جۆره باس له‌ونادیارانه ده‌كات :
سه‌دان ساڵه ...هه‌ورێكم چه‌خماخه ئه‌ده‌م ..
رۆژێكم ، به‌رتیشكم داوی مانگێكم پڕ له تریفه چیایه‌كم سه‌ربه‌ته‌م و
چوارپارچه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كم به‌داماوی ...
سه‌رئه‌نجام بوومه میوانی دره‌نگ وه‌ختی نیشتمانێكی بێ باران ...(10)
هه‌روه‌ها شاعیر (به‌رزان عومه‌ر) ، به جۆره ، باس له‌نادیار ده‌كات :
-كێ ده‌ڵێت من كوڕی تۆم من هه‌رخۆم هه‌بووم
له‌ئه‌ستێره سارده‌كانه‌وه هاتووم
شه‌وانه من غه ی‌ب ئه‌بم (....)(11)
ئه‌گه‌ر به‌خێرایی ته‌ماشای ئه‌م دووجۆره له بوون ، له نادیار بكه‌ین به ڕوونی دیاره ، لای شاعیر به‌كر پشده‌ری (به‌رزو بڵندیه‌ك هه‌یه ، به‌تێكه‌ڵ له په‌ژاره‌و ده‌رونێكی غه‌مگین ، گه‌مه له گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌و وشه‌ی شیعر ده‌كات و خۆی تێكه‌ڵ ده‌كات به‌ساتی گه‌یشتن و بێ بارانیش وه‌كو جۆرێك له بێ هیوایی و له‌هه‌مامكاتدا رۆمانتیكیانه په‌خشی ده‌كات ، به پێچه‌وانه‌شه‌وه لای شاعیر (به‌رزان عومه‌ر ) جۆرێك له قه‌له‌قی وگومان له‌و نادیاره به‌دی ده‌كرێت و ده‌شێت بڵێم : له‌وه‌زۆرتر ده‌رده‌كه‌وێت ، كوڕێكی واقعی و سه‌ربه‌م ساته و ده‌چێته‌وه بۆلای غه‌یب و له‌وێوه گه‌مه رۆمانتیكی و خه‌یاڵیه‌كه‌ی خۆی ده‌كات و سه‌رده‌ردێنێت . (بیكۆن) ده‌یگوت : (یاده‌وه‌ری به‌سه‌ر مێژووودا زاڵده‌بێت .(12) لێره‌وه ده‌گه‌مه ئه‌وبڕوایه‌ی كه (خه‌یاڵ و وێنه ) دوانه‌یه‌كی تێهه‌ڵكێشن و لێك جیانه‌كراوه‌ن له‌گه‌ڵ (كێشه)دا ،ئاوێزانن (...)(13) لێره‌دا مه‌به‌ستم له كێشه ، نزیكبوونه‌وه و چونه ناو په‌ژاره‌و ئازاره‌كانه‌وه یه كه مه‌راقێكی ساته‌وه‌ختی و خیرَا تێپه‌ڕنیه ، ئازارێكه له هه‌ناوی (بوون) ی شاعیرانه‌وه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه به‌شێوه‌و ده‌ربڕینی جیاواز ، به‌یه‌كێك له واتاكان ، هه‌ردووشاعیر دوودڵن و ڕازی نین له‌وه‌ی كه هه‌یه ، به‌ڵام به جیاوازی ده‌ربڕینیان ، هه‌ریه‌كه‌یان گه‌شته‌كه‌یان به‌ته‌نیایه‌و ئازاره‌كانیش به‌ته‌نیا ده‌كه‌نه شیعر .
هه‌روه‌كو : شاعیر(به‌رزان عومه‌ر) ده‌ڵێت :
ئێمه وه‌ك زه‌وی نشینه‌كان نین
دڵ ڕه‌ش و دووزمان ئێمه نامرین
نه‌ده‌مرین و نه زیندوو ده‌بینه‌وه
هه‌ربه‌گه‌وره‌یی له‌هه‌ڵم دروست بووین (14)
به‌ڵام به كر پشده‌ری ده‌ڵێت :
زوكه ڕابه چی دی له من ڕامه‌مێنه
دوور نییه ئه‌وساته بمرم ... كه دوا پێكی هه‌ناسه‌ی من هه‌ڵمژی ...
یان خۆم له‌ناو به‌هه‌شتی تۆدا ده‌بینم ...تابمكوژی ....
كه‌مردیشم ناشێت باڵنده‌كان بگرین ..
چونكه فۆتۆی چاوه‌كانم ده‌یانگرێ ...
دێن ولانه‌ی نوێ چێ ده‌كه‌ن ...(15)
به‌ڵام وێنه‌ی جیاواز له‌م دیمه‌نه پانۆرامیه‌دا ئه‌وه‌یه كه ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌م دووشاعیره ، ئه‌وه‌یه له‌كه‌سی تر ناچن ، هه‌ركام له‌شاعیران بوون و مردن و نه‌مری خۆیان هه‌یه ، به‌ئاسانی نامرن و كۆڵناده‌ن ، به‌رزان عومه‌ری شاعیر ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خالق و نه‌ژاده‌ی خۆی ده‌باته‌وه سه‌ر هه‌ڵم ، به پێچه‌وانه پشده‌ری له‌ناو رۆمانسیه‌تدا نگرۆ ده‌بێت و په‌له‌ی ڕابوونیه‌تی.. هه‌ریه‌كه‌شیان به‌جیاو به‌ته‌نیا ، به‌هه‌موو مردن و ژیانێك ، ئارام ناگرن ، به‌جۆرێك شاعیر ( به‌رزان عومه‌ر ) ئه‌وانی تر به دڵ ڕه‌ش ناوده‌بات و مێژووی خۆی ده‌باته‌وه بۆ جێگه‌یه‌ك و هه‌ندێك جار بۆ ڕه‌شبینی . به‌ڵام لای پشده‌ری وێنه‌كه جۆرێكی تره‌و گه‌شبینانه باس له چێ‌بوونی لانه‌ی نوێ ده‌كات و ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی بڵێین پشده‌ری هیواداره‌و رۆمانسیه‌ت به‌گه‌مه‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌داته‌وه كه سه‌ربه‌ساتی نوێ بوونه‌وه‌یه .رۆلان بارت ده‌لێت : (ئه‌ده‌ب كه‌تواریه ، واته‌دره‌وشاوه‌ی ئه‌و كه‌تواره‌یه كه به‌ڕێگای خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌عریفه‌دا ده‌كات ). (16) .واتا ئه‌ده‌بی ئه‌م دووشاعیره له ڕوانگه‌یه‌كی دیاركراوه‌وه كه‌مێك كه‌تواری ده‌نوێنێت ، به‌ڵام به ووردبونه‌وه‌یه‌كی كه‌م ده‌رده‌كه‌وێت به‌مه‌عریفه‌ی جیاواز و ڕێگای جیاواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وشه جیاوازه‌كاندا كراون .وه‌كو چۆن : (بارت له‌وه‌سفی ده قدا ده‌ڵێت : ( ده‌ق فه‌زایه‌كی فره ڕهه‌نده ) .(17). ده‌ق هه‌ریه‌كێكیان له‌م دووشاعیره فره ڕه‌هه‌ندن و جیاوازیشن و ده‌كرێت تێگه‌یشتن و سیلیجزمی جیاوازیش هه‌ڵبگرن . بارت وته‌نی : ( ده‌ق سه‌ربه‌سته‌و وزه‌یه‌كه دژی ئایدۆلۆژیا یه) (18)0 هه‌رچۆن ، له كاتی خوێندنه‌وه‌ی قه‌سیده‌كاندا ، هه‌ستده‌كه‌ین ، دژه شه‌پۆل و دژی ئایدۆلۆژیای باوی ئه‌وكاته یده‌قیان تیا نووسراوه ، سه‌گه‌رمی ژیانن . چونكه ( ئه‌ده‌بیات شتێك نیه جگه‌له شێواز و شێوازی ئه‌ده‌بیاتیش بریتیه له ئامانجی ئه‌ده‌بیات) (19). كاری نووسین به گشتی و هونه‌رو ئه‌ده‌ب به‌تایبه‌تی به‌یه‌كێك له‌ماناكان كاركردنه له‌سه‌ر گریمانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی جوانی (...).لای نووسه‌ران هه‌مووشته‌كان بارگاوین به بیره‌وه‌ری ئه‌ورۆژگارانه‌و ئاوێزان بوون به بوونێكه‌وه كه بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌كه . وه‌كو لای شاعیر به‌رزان عومه‌ر له‌ده‌قی (بوون) دا ده‌ڵێت :
قردێله‌ی ڕه‌شی ته‌مه‌ن ...
له‌سنگی خۆم ده‌گرم
بۆنی خوێن ده‌كه‌م
ئه‌ستێره‌ی مه‌رگ با‌نگم ده‌كات
من پێشبینی نه‌بینراوم
ته‌نهام بێ وڵات و بێ ئاسمانم (20)
پشده‌ریش به‌م جۆره ، ئه‌م ئازارانه‌ی رۆژگارمان بۆ به‌یان ده‌كات :
شان به‌شانی هه‌وری توڕه پیاسه‌یك و...نامه‌یه‌ك و
په‌یامێكی عه‌شقی من و نیشتمانم پێ ڕاسپێری ...
به‌رله‌وه‌ی بێی ... به‌سه‌ر ته‌رمی ده‌بانێكی نوك شكاوی شۆڕشێكدا
هه‌نگاو بنێی ...
له‌به‌رۆكم .. نیگاریك و
له‌كه‌ناری پڕله‌حوزنی ته‌نیایی دا ... شیعرێك بڵێی ...(21)
هه‌ر له‌م ، بینراوه پڕحوزن و پڕجۆشانه‌دا ، به ته‌واوی كاریگه‌ری و جیاوازیان به‌سه‌ره‌یكتره‌وه دیارن و ده‌توانم بڵێم : خه‌و په‌ژاره‌و ئازار‌و كه‌ره‌سته‌كان هه‌مان شتن ، به‌ڵام ده‌ربڕین و روئیا‌و تێگه‌یشتنیان و مه‌عریفه‌یان جیاوازه . چونكه زانینمان ده‌رباره‌ی كه‌ره‌سته‌و هه‌وێنیان گرنگی خۆی هه‌یه به‌تایبه‌تی ، له ( دوای گه‌شه‌سه‌ندنی زانسته‌كانی زمان و مه‌ودای گه‌وره‌ی كاركردنی زانستی نیشانه‌كان ، سورین له‌سه‌رزانینی ئه‌وه‌ی كه وشه و مفرده ی هه‌ڵگیراو مه‌ودای ده‌لالی دیاریده‌كات (...) (22). بۆدیاریكردنی سیمای لۆژیكیانه‌ی سیستمی خوێندنه‌وه ، وه‌ك ده‌ربڕینێكی مه‌عریفی ، ده‌بێ گرنگترین ئه‌و ئاوێته بوون و تانوپۆیانه كه‌شف بكه‌ین كه ده‌سه‌ڵاتی خوێندنه‌وه‌ی لێپێكهاتووه .(...) (23) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به‌یانكه‌ری سیستمی ئه‌و ته‌خمانه‌یه كه په‌یوه‌ستن به‌یه‌كتره‌وه ) (24). ده‌بێت ئه‌وه‌شم بیرن چێت ، هه‌ره‌یكه له‌م دووده‌قه هه‌ڵگری ناوه‌رۆكێكی ئه‌ده‌بین ده‌كرێت چه‌ندان توێژینه‌وه‌ی جیاوازیان له‌باره‌وه بكرێت و خوێندنه‌وه‌ی تریشی بۆبكرێت .
لیستی سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان :
1) محمد جزا ، ڕێباز - اهتزاز الكون فی فیزیائیات الشعر ( مدخل لقرا‌وه القصیده الكونیه فی سدره ا‌لحسین للشاعر صلاح جلال ) ، الجریده المشرق (یومیه دولیه مستقله) ، الاپنین 22ی كانونی الپانی ، 2012العدد 2274، السنه التاسعه .
2) عومه‌ر، به‌رزان ، قه‌سیده‌ی بوون ، ، چاپی یه‌كه م 1993 .ل1
3) پشده‌ری ، به‌كر ،- قه‌سیده‌ی فریشته‌یه‌ك له تاریكی‌دا له‌بڵاوكراوه‌كانی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد /لقی سلێمانی (پرۆژه‌ی چاپكردنی كتێب) ، 2012چاپی یه‌كه‌م .ل318
4) محمد جزا ، ڕێباز - ئه‌نتۆلۆژیای شیعر (خوێندنه‌وه‌یه‌كه بۆ قه‌سیده‌ی < دره‌ختی ده‌سڕ> ی سه‌ڵاح جه‌لال ، رۆژنامه‌ی په‌یك (بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگیی – كلتوری (رۆژنامه‌یه) ، ژماره (19) ، سێشه‌ممه 6/9/2011.
5) محمد جزا ، ڕێباز - كوكب اللغه والازمنه الفلسفیه (قراْ ه لقصیده "سیدره والزیتون و التفاح " للشاعر الكونی صلاح جلال) ، جریده العراق الیوم (جریده یومیه عامه مستقله ) العدد 1887، الاحد 19/5 /2013.
6) عومه‌ر ، به‌رزان - قه‌سیده‌ی بوون ، چاپی یه‌كه م 1993 ل1.
7) پشده‌ری ، به‌كر ،- قه‌سیده‌ی فریشته‌یه‌ك له تاریكی‌دا له‌بڵاوكراوه‌كانی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد /لقی سلێمانی (پرۆژه‌ی چاپكردنی كتێب) ، 2012چاپی یه‌كه‌م .ل316
8) محمد جزا ، ڕێباز ، ئاسته‌كانی به كێشه‌كردن له‌ڕۆمانی (ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌راڵ) ، رۆژنامه‌ی خه‌بات ژماره 3843رۆژی هه‌ینی 5/8/2011
9) محمد جزا ، ڕێباز ، ئاسته‌كانی به كێشه‌كردن له‌ڕۆمانی (ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌راڵ) ، رۆژنامه‌ی خه‌بات ، ژماره 3837 هه‌ینی 29/7/2011.
10) پشده‌ری ، به‌كر ،- قه‌سیده‌ی فریشته‌یه‌ك له تاریكی‌دا له‌بڵاوكراوه‌كانی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد /لقی سلێمانی (پرۆژه‌ی چاپكردنی كتێب) ، 2012چاپی یه‌كه‌م .ل314.
11)
6) عومه‌ر ، به‌رزان - قه‌سیده‌ی بوون ، چاپی یه‌كه م ، 1993 ل1+ 2
12) محمد جزا ، ڕێباز ، ئاسته‌كانی به كێشه‌كردن له‌ڕۆمانی (ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌راڵ) ، رۆژنامه‌ی خه‌بات ، ژماره 3855هه‌ینی 19/8/2011.
13) هه‌مان سه‌رچاوه : ،ژماره 3855هه‌ینی 19/8/2011
14)عومه‌ر ، به‌رزان - قه‌سیده‌ی بوون ، چاپی یه‌كه م 1993 ل2.
15) پشده‌ری ، به‌كر ،- قه‌سیده‌ی فریشته‌یه‌ك له تاریكی‌دا له‌بڵاوكراوه‌كانی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد /لقی سلێمانی (پرۆژه‌ی چاپكردنی كتێب) ، 2012چاپی یه‌كه‌م ل317
16) محمد جزا ، ڕێباز ، ئاسته‌كانی به كێشه‌كردن له‌ڕۆمانی (ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌راڵ) ، رۆژنامه‌ی خه‌بات ، ژماره : 3668هه‌ینی 7/1/2011
17)هه‌مان سه‌رچاوه : ژماره 3849هه‌ینی 12/8/2011.
18) هه‌مان سه‌رچاوه : ژماره 3849هه‌ینی 12/8/2011.
19) هه‌مان سه‌رچاوه : ژماره 3849هه‌ینی 12/8/2011.
20) عومه‌ر ، به‌رزان - قه‌سیده‌ی بوون ، چاپی یه‌كه م 1993 ل5
21) پشده‌ری ، به‌كر ،- قه‌سیده‌ی فریشته‌یه‌ك له تاریكی‌دا له‌بڵاوكراوه‌كانی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد /لقی سلێمانی (پرۆژه‌ی چاپكردنی كتێب) ، 2012چاپی یه‌كه‌م ل
22) گه حافڤ ، یاسین - ملكیه النص (من یملك المحتو؟) ، الادیب الپقافیه العدد 187، السنه السابعه ، 17من أب (أغسگس) 2011م
23) عه‌بدوڵا ، عبدالموته‌ڵیب – (نووسین ، خۆكوژیه‌كی تواو نه‌كراو ) ، هه‌ولێر، له بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكریی و ئه‌ده‌بی نما زنجیره‌ی (60) چاپی یه‌كه‌م: 2006 ل67.
24) ئه‌حمه‌دی ، بابه‌ك پێكهاته‌و ڕاڤه‌ی ده‌ق - وه‌رگێڕانی : مه‌سعوود بابایی ، هه‌ولێر - له‌بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكری و ئه‌ده‌بی نما زنجیره‌ی (36) سه‌رپه‌رشتی كردنی پرۆژه‌ی (15) كتێب ، ئیسماعیل كورده –ڕێبین ڕه‌سوڵ – جه‌مال پیره چاپی یه‌كه‌م 2004ل66
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست