کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێت باشە مەسعود بارزانی ببێتەوە بە سەرۆک؟

Saturday, 27/06/2015, 8:19


کەناڵی (NRT) کە ئیستا گومانی زۆری کەوتۆتە سەر، بەوەی دەستی لەگەڵ پارتیی و بنەماڵەی بارزانی تێکەڵ کردووە، ناو ناهێنم بەڵام کەسانی سەر بە دەزگای پاراستنیش خۆیان خزاندۆتەو نێوی و کاریان لەگەڵدا دەکەن، هەرچەندە وەک دەبینرێت، بۆ ئەوەی پێچەوانەکەی دەربخەن دەچنە ناو خەڵکیشەوە و هەندێک لە ئێش و ئازاری خەڵکیی وکێشەکانیان باس دەکەن،  ئەم کەناڵە سەر بە کۆمپانیای نالیایە، نمونەی ئەو کۆمپانیایانەن، کە بەشێکن لە نەهامەتیی و نەگبەتی ئەو میللەتە، بەڵام کەسی وریا دەبێت لە سیاسەتی بەڕێوەبردنی پەخشی کەناڵەکە بگات، ئەوان کاتێک باسی کێشە کۆمەڵاتیی و سیاسییەکان دەکەن، کە ئازارەکان لەەناو ژیانی رۆژانەی خەڵکدا رەنگیان داوەتەوە، ئەو کاتەیە خەڵکی گەیشتۆتە تینی و بە دەستیەوە دەناڵێنێت، جگە لەوە ئەم کەناڵە بۆتە بەشئیک لە شەڕی کوتلەکانی ناو یەکێتیی. ئیستاش سەیر بکەن لەم لاشەوە سایتی ئەم دەزگایە راپرسییەکی داناوە بۆ هەڵبژاردنەوەی مەسعود بارزانی ئەم پرسیارەی کردووە، (پێت باشە مەسعود بارزانی ببێتەوە بە سەرۆک؟) دەیەوێت زۆرترین ژمارە دەربخات کە بڵێن بەڵێ بۆ هەڵبژاردنەوەی مەسعود بارزانی بە سەرۆک، ئەمە پێچەوانەی یاسا و پەرلەمانە، جگە لەوە  سیستەمی راپرسیی سایتەکە وا دروست کراوە و، کە ئەم راپرسییەی بەڕیوەی دەبات فێڵی تێدایە، بۆ نمونە من لە کۆمپیتەرەکەی خۆمەوە، ئەم چوار (گەڕالی) ئینتەرنێتەم تێدا داناوە (Google Chrome, Torch Explorer, Internet Explorer and Baidu Explorer)، لە هەر چواریاندا بۆ تاقیکردنەوە بە جیا دەنگم دا و هەموو دەنگەکانی منی وەرگرت، کە دەبوو بە پێی (IP) دەنگ بدرایە و وەرینەگرتایە و تەنیا جارێک دەنگەکەمی قبوڵ بکردایە، زۆربەی کۆمپیتەرەکانی دەزگای پاراستن، لقەکانی پارتیی و دامودەزگانیان وەک ئەم کۆمپیتەرەی من چەندین گەڕالیی ئینتەرنێتیان تێدا داناوە، لە کەسێکی نزیکی خۆمم پرسی کە پارتییە، ئەویش دانی بەو راستییەدا نا، بۆ خۆی پێنج جار بەو شیوەیە و ئینجا لە رێگای موبایلەکەشییەوە دەنگی داوە.
پرسیار ئەوەیە، مەبەستی سایتی (NRT) لە دانانی ئەم راپرسییە و لەم کاتەدا چییە؟ ئێن ئاڕ تی دەیەوێت چی لەسەرەنجامی ئەو راپرسییە بکات!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە