هەواڵێکی گرنگ: پارتی داوا له ئه‌مریكا ده‌كات، کە هاوكاری هێزی ئاسمانی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگرێ
Friday, 26/06/2015, 20:28
سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر نهێنی کە نەیویست ناوی بهێنرێت لە نێو مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان، ئەویش بە پشتڕاستکردنەوە لە قونسوڵخانەیەکی بیانی لە هەولێر، ئه‌م هه‌واڵه سه‌رنج ڕاكێشه‌ی به كوردستانپۆست ڕاگه‌یاند:
پارتی به فه‌رمی داوای له به‌رپرسانی ئه‌مریكا كردووه، كه هاوكاری ئاسمانی بۆ رۆژ ئاوای كوردستان پێشكه‌ش نه‌كات، به‌بیانووی ئەوەی ئەم هاوکارییە ئاسمانییە پارسه‌نگ بوو هێز له ناو پێكهاته‌كانی سوریا و به‌تایبه‌ت ڕۆژ ئاوای كوردستان دەشێوێنێت.
ئەو سەرچاوەیە بە سەرسوڕمانەوە وتی، من پێم سەیرە بنەماڵەی بارزانی داواکارییەکی ئاوا داوادەکات دژی کوردانی رۆژئاوا، بەڵام خۆشبەختانە به‌رپرسانی ئه‌مریكاش نه‌ك داواكه‌ی پارتیان ڕه‌ت كردۆته‌وه، بەڵکو پێیان ڕاگه‌یاندوون، كه ئەوان سیاسه‌ت و ستراتیژی خۆیان هه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پارتییه‌وه نییه.
سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند، کە دوای ئەم داواکارییە بێشەمانەی خودی مەسعود بارزانی، ئێستا ڕاسته‌وخۆ ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل په‌یه‌ده هه‌یه و، له‌دوای ئازادكردنی گرده سپی ئەمەریکییەکان رایاگه‌یاند، كه تاكه هێزی خاوه‌ن ئیراده په‌یه‌ده‌یە.
شایه‌نی باسه له‌ماوی ٤٠ ڕۆی ڕابوردودا، په‌یه‌ده توانیویه‌تی زیاتر له ١٥٠ كیلۆمه‌تر درێژی به پانتایی ٥٠ كیۆلومتر زەوی له سوریا ڕزگار بكات.
تێبینی: ئەو وێنەیە لە ئەرشیفەوە وەرگیراوە، پەیوەندیی بە ناوەرۆکی هەواڵەکەوە نییە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست