کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرجەم قەیرانەکانی باشووری نیشتیمان، دەستکردی میتی تورکە

Thursday, 25/06/2015, 22:34


زۆربەمان هێشتا بیرمانە کە کەلەکاتی ڕوخاندنی سەدام بە دەستی ئەمەریکا، لێرە و لەوێ کۆماندۆی تورک لەلایەن ئەمەریکییەکانەوە دەستگیر دەکران و توورکەیان دەکرایەو سەر و ڕەوانەی تورکییان دەکردنەوە. ئەمەش خۆڕسکانە نەبووە، بەڵکوو بەرنامە ڕێژی بۆکراوە، چونکە تورک ناتوانێت هەروا بە سانایی لەژێر کۆنترۆڵی لایەنێکدا نەبێت، ئەستەمە کە بتوانن بەناو ئەو هەموو چاودێری دەزگای هەواڵگری سیخوڕیە بەهێزەی ئەمەریکادا بتوانن بێنە باشووری نیشتیمان. جگەلەوەش هەموومان دیتمان کە تورکیا بەخۆی لەشکرە خوێناویەکەیەوە، سنووری باشووریان شکاندوو، هەروەها تەیارەکانی تورکییای فاشی بە بۆردوومانکرن گەیشتە ناوچەی قەرەداخیش، ئەمەش هەروا سادە و ساکار نیە، چونکە خاڵی نیگەتێڤی بۆ تورکیا تۆمار دەکات لە دەزگا نێو دەوڵەتیەکانەوە، هەروەها تورکییای سواڵکەر بەرگەی ئەو هەموو، پەلامارداننانە ناگرێت، چونکە تێچووی گەورەیە، بۆ تورکیا. ئەم کارانە هەروا سادەنین، هەروەکوو چۆن کە ئەمەریکا گەمەی شەترنج لەگەڵ کەنداو سعودییە دەکات، بۆ نموونە بە سعودییەکان و کەنداویەکان ئەڵێ: ئەرەوەڵا ئێران هات، ئیتر هەرچی کۆنە چەکی جەنگە کۆنەکانە پێیان دەفرۆشێت، بەهەمان شێوەش تورکییا هەمان گەمە لەگەڵ بارزانی دەکات، هەموومان دەزانین کە نزیکەی١٨٠٠ کۆمپانییای تورکی لە باشوردایە، هێجکام لەو کۆمپانییانە، کۆمپانیای ئەهلی نین، بەڵکوو سەراپایان سەربە میتی تورک یان جەنەڕاڵە دەست و پێ خوێناویەکانن، پارساڵ لە ئامەد سەردانی کۆمپانیایەکی شاری ئامەدەم کرد، کە ئارمی سەرشەقامەکان دروست دەکات، کاک حەسەن ووتی: خۆم چوومە باشوور و بەدەسەڵاتدارانم ڕاگەیاند کەبە لەسەدا٢٠ کەمتر دەتوانم هەموو شەقامەکانی کوردستان بە کوالێتیترین شێوە بڕازێنمەوە، نەیان کرد و چوون بۆلای تورکەکان بە لەسەدا ٢٠ لە ئێمە گرانتر، هەروەها بەبێ گەرەنتیش. بارزانی ناتوانیت کە سەرمایەکەی کەلە گەلەکەی خۆی دزیووە، لە بانکەکانی ئەوروپادا پاشەکەوتی بکات، چونکە بانکەکانی ئەوروپا، بۆ ئەوان مەترسسیە، هەروەها گەرەنتی تێدانیە، کە وەردەگرێت، جونکە سەرچاوەی سامانەکەیان یاسایی نیە، واتا پارەی ڕەشە. بەڵام لە تورکیا بەسانایی بۆ پاشەکەوت دەکەن، پاشانیش چەند جارێک لە خودی ڕۆژانامەکانی تورکییاوە بڵاو کرایەوە، کە ئەوبانکەی کە بەرزانی سامانەکەی تێدا پاشەکەوت کردووە، بانک ڕووتی کردووە و هیچی تێدا نەماوە، ئەردۆغان و خزم و کەسە نزیکەکانی خۆی سەرجەم سامانەکایان بردۆتە ماڵەوە و ئەردۆغان فەرمانی دەرکردنی ئەو دادوەرانەی لە کارەکانیان دەرکرد،  کە لێکۆڵینەوەیان لە مافیاو چەتەکان کرد.
با بڵێێن ئەوانەش هەمووی گوزەشت، دوای ڕووخاندنی سەدام گەل و نیشتیمان پشوویەکیاندا، چەکەکان کەمێک بیدەنگ بوون، لەکوردستان، دەروازەیەک نیمچە بەختەوەری کرایەوە، کەمێک ژیان بوژایەوە، لەسەدا١٧ی بودجەی عێراق کەم نەبوو، بۆ تەنها٥ ملێۆن کەس، دەتواندرا چارەسی کێشەکانی پێبکرێت، ئەوە تورکییا بوو، کە بە داشەهارەکەیان مەسعود بارزانی ئاسایشی نیشتیمانیان شێواند، بە پشتبەستن بە" ئەگەر کورد لە ئاسمانیش قەوارەیەکی سیاسی بۆ خۆی دروست بکات، ئێمە دەیشێوێنن". ئاخر هیچ لۆجیکێک و ئەقڵگیریەک ئەرێ ئەو ڕەوشە ناکات، کە مەسعود بارزانی بەسەر گەل و نیشتیمانیدا هێنا، یان ئەوەتا مەسعود هەر زۆر زۆر گەوج و نەفامە، یان ئەوەتا هیچ چارەیەکی نیەو کە دەبێت پابەندی داخوازییەکانی تورکیا بێت، چش لە چوونی ئابڕوو، چونکە، سامانەکەی بارمەتەیە لەلای میتی تورکە. ئەگینا هیچ لۆجیکێک ئەوە ناپەرژێنێت کە مەسعود، کوچە بەکوچە پڕوپاگەندە بۆ ئەردۆغانێک بکات، کە تا سەر ئێسقان لێواو لێوە لە ڕق و کینە دژ بەنەتەوەی کوردە. لە قۆناغێکیشدا کە قۆناغی ووشیاری نەتەوەی گەلی کوردە، قۆناغێک کە پۆل پۆل جاشەکانی باکوور واز لە چەکەکانیان دهێنن و دەچنە نێو ڕیزەکانی "پارتی گەلانی دیموکرات هەدەپ، لە قۆناغێکدا کە کەسە هەرە نزیکەکانی ئەردۆغان ویەکێک لە دامەزرێنەرانی ئاکەپە "فیرات دێمیر" واز لە حزبەکەی ئەردۆغان دەهێن و دەچنە ڕیزەکانی "هەدەپ" . ئەمڕۆ ئەو قۆناغەیە کە دەیانی وەکوو "ئێلنوور چەڤیک" وازیان لە دژایەتی گەلی کورد هێناو چۆکیان دادا،کە ڕێنیشاندەری سەربازی جەنەڕاڵەکانی تورکیا بوو، ئەو کابرا جانەوەرە کون بەکون بەدوای مەدییا تێڤی، ڕۆژ تێڤی سەر جەم مەدییاکانی باکور بوو. ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە ساڵی پار نزیکەی لەسەدا ٣٥ی شاری ئاماەد شاری دایکی شەهیدان دەنگیاندەدا بە ئاکەپە و مەهەپەو جەهەپە، ئەمساڵ خۆشبەختانە لەسەدا ٩٠ دەنگی دا بە هەدەپە. ئەمانە هەموو  ئەوە دەسەلمێنیت کە مەسعود بەرزانی جامی ژەهەرەکەی سۆکراتی خواردۆتەوە، چونکە بوون نەبوونی ڕادەستی تورکەکان کردووە. جگە لەوانەش هەرهەمووی ئەوا دەساڵ تێپەڕی بەسەر سەرۆکایەتی سەرۆکی هەرێم مەسعود بەرزانی، کەچی هێستا نەیتوانی لەشکرێکی یەکگرتوو بۆ وولات پێکەوە بنێت، دوای ئەوهەموو سامانەی کەلەبەر دەستیدایە ئاو نیە ،کارەبا نیە،بەنزین نیە، مووچە نیە،کەچی دەبینن کە لە ڕۆژائاوای ووڵات هێشتا مەترسی داعش ئەگەرێکی گەورەیە، کەچی ڕۆژنامەنووس "کاک کۆماس شابازی" لە زمانی بەڕێوەبەرانی ڕۆژئاواوە، ڕایگەیاند، کە دەتوانن بەنرخێکی هەرزان بەنزین و نەوت بۆ باشوور دابین بکەن. واتا ئەوەی کە دەسەڵاتی بەرزانی بە ٢٠ ساڵ بۆی نەکرا، سیستێمێکی نیشتیمانی بە ٢٠ ڕۆژ ئەنجامیدا. ئەمە لەکاتێکدایە، کە هەر ئەوکاتەی کە داعش دەستی نایە بینە قاقای ڕۆژ ئاوا، مەسعود بارزانیش، خەندەقی لێدا، تا ئابڵۆقەکەی کە داعش کردی، تووند تروو و تونتر بکرێت تا زوو ئەو ئاواتەی کە لە ڕۆژئاوا چەکەرەی کردووە، زوتر بیخنێکنن. مەسعود بارزانی ئەو هەموو ڕاستیە دەبینیت و هەست دەکات، بەڵام هیچ چارەیەکی دیکەی نیە، جگە لە جێبەچی کردنی فەرمانی ئاغاکەی کە ئەردۆغانە. دارودیوار هاوار دەکات، کە ئەرۆغان دەستی هەیە لە دامەرزراندنی داعشدا، هەروەها بە هەزران شێوە دەسەلمێندرێت، کە ئەردۆغان هاوکاری داعش دەکات، دەی ئەوە چ نهێنیەکەی تێدایە، کە نێچیر سوپاسی ئەردۆغان بکات، کە گووتی، کەئەردۆغان نەیهێڵا کە کوبانێ بکەوێت؟ جگەلەوەی کە ئەوان سیخوڕێکی هەرزانی تورکە فاشستەکانن. بۆ نموونە هەر هیچ نەبوایە، دوای ئەو هەموو ئابڕووچوونە، نێچیر و مەسعود دەیاتوانی بێدەنگ بن، تا ئابڕووی تکاوینان دوا دڵٶپ نەدەڵێنێت، بەڵام بەدەست خۆی نەبوو، دوا دڵۆپی ئابڕووی دەڵاند، چونکە ڕەشوەکەی بەدەست کەسێکی دیکەوەیە. دڵنیام کە گاگۆڵکێکەری سیاسیش لە نهێنی پەلامردانی "حدکا" بۆ سەر پەکەکە تێدەگات، ئاخر ئێستا بۆتە وێردی سەرزمانی گەورەو بچووک وئەڵێن ئێوە ئەی کەباب خۆرەکانی ئۆردوگا نشین ئێوە ٢٠ ساڵە، چەکەکانیان لەئەمباردا داناوە، ئەوە خێر لەپڕ گەیشتنە ناوچەکانی لە ژێر دەسەڵاتی پەکەکە؟ ئەی مەگەر تەنها ئەو  جێگا کوردستانە کە پەکەکەی تێدایە؟ ئەگەر هەر هەموو بۆچوونەکان هەڵەبن،ئەی بۆ لە شوێنیکی دیکەوە، نەچوون کە کۆماری ئیسلامی ئێران بڕوخێنن؟ جگە لەوانەش هەرهەمووی تێڤی ئەقڵ داعشەکەی ڕووداو، بە سانایی سەرجەم پیلانەکەی ئاشکرا کرد، یەکەم بە گەورەکردنی ڕووداوە، گوایە حدکا دیلی پەکەی لەلایە، هەروەها سەردانی ماڵ منداڵ و کەسو کاری قوربانیەکە، درێژدادڕی کردن تێیدا. بە هیوایەی کە خۆشبەختانە نەزۆک کرا، بە هیمەت و لێبوردەیی گیانفیدا جەربەزەکانی پەکەکە، کە هەوڵ بدەن بە پیلانی میتی تورک، بە پاڵەپەستۆ خستنە سەر کەباب خۆرە کەمپنشینەکانی حدکا، بەتایبەت لەکاتێکی چارەنوسسزادا، کە چەند ڕۆژێکی مابوو بۆ کۆتایی هەڵبژرادنە ئەندام پەرلەمانییەکەی تورکییا. ساڵی ٢٠١٣ ئەردۆغان و مەسعود بەرزانی لە شارەوانی ئامەدا شاییەکەی بە کۆمەڵیان بۆ ٣٠٠ بەچکە جاش سازدا، لەو شاییدا بۆ هەر بووکێک یەک کیلۆ و نیو زێڕیان پێشکەش کرا، کە دەکاتە نزیکەی ٤٥٠ کیلۆ زێر، بەڵام هیچ کام لە زاواو بووک نە کوڕە هەژار نە نیشتیمان پەروەر، بە بووکەکانیشەوە، بەڵکوو سەراپایان بە چکە جاش و سیخوڕ میتی تورک بوون. وێنەی ناو ڕۆژنامەی خەبەرلەر ببنینە، ئەسا دەزانیت کە ئەردۆگان چ سوکایەتەک بە مەسعود دەکات، کەچی مەسعود دەنگیش ناکات، تێچووی سەرجەم زەماوەندەکە، لە قووتی منداڵانی باشوورەبوو. پارساڵ لە قاوەخانەی کولتووری شاری ئامەد، یەکێک لە زاوایانەی کە مەسعود کیلۆو نیوێک زێڕی خەڵاتکرد، لەپڕ هاتە قاوەخانەکەوە بە سێ حیمایەوە، بردەرەکانم دەیانناسی، بانگیان کرد بە سوکاتیەوە،بەناوی کوڕە خروجی، واتا بەچکە جاش، سەرەتا بە ڕووخۆشیەوە خەریک بوو بێت لەگەڵماندا دابنیشیت، بەڵام کاتێک زانی کەیەکێک لە جەرزەکانیش لەگەڵماندا دانێشتوە، هەروەها زانی کە سووکایەتی پێدەکەن، دایبەقوونی خۆیدا، قاوەخانەکەیان بە جێهێڵا، لە ڕووینەهات دابنیشێت.
زۆربەی هەرە زۆرمان ئەو هەواڵەمان خوێندۆتەوە کە خوودی مەسعود بەرزانی بۆ کەناڵی "سی ئێن ئێن تورک" ئەڵێ: ٣٠٠٠ پێشمەرگەمان بۆ کۆماری تورکیا بە کوشتداوە، کەچی هێشتا تورکیا لێمان ڕازی نیە. هەموومان بەچاوی خۆمان دیتمان کە چەکدارەکانی پارتی شەنگالیان بە جێهێڵاو خەڵکە بێچەکەکەشیان ڕادەستی داعش کرد، هەرچەند خەڵکەکە داوای چەکیان کرد، بارزانی خۆیگێلکرد، ئەمەش هەروەها بەبێ بەرنامە نەبوو، دەیانزانی کە داعش چ جۆرە جانەوەرێکە.
لەهەر هەمووشیان ترسناکتر داڕمانی ژێرخانی ئابووریە، کە بەدرێژایی مێژوو و هەمیشەش خاکی کوردستان باشترین بە پیترین زەوی و زاربووەو هەیە، کەچی ئێستا تەنانەت بۆ چڵە کەرەوزێک دەبێت، پەنا بەرین بۆ ئەنقەرە و تاران. لەکاتێکیشدا، جیهانیان هاوار دەکەن کە تورکییا ژەهر بڵاو دەکاتەوە، ئەوەش بەڵگەی بەڵگە نەیستی خودی "سیستێمی کۆنترٶڵی کۆنتەین جیهانی".
مانای چی زێڕ بدەیت و بەڵا بکڕیت؟
ئایا ئەمە پیلان نیە، کە سەدها ساختەجی وەک مەلا عەلی کەڵک مەلا عبدو واحید بەرەڵاکراوەتە، گیانی ئەو خەڵکەو یەکێک میزی ووشتر دەرخواردی خەڵک دەدات وئەوی دیکەیان شیاکەی مانگا؟ سەراپای ئەو هەموو ناهامەتی کارەساتانە، پیلانن، کە بەتایبەت ئەنقەرەوە پیلانی بۆ دادەڕێژڕیت.
لەهەر هەمووشی ترسانکتر و کاریگەرتر، نەمانی ئینتیمای نەتەوەییە، کە بە ئاستێک گەیشتووە کە ڕوحی نیشتیمان پەروەری بوونی نەماوە، پەیوەندی خاک و تاکی کورد هێندە نامۆیە بەیەکە، هەر ئەڵێی کە لەباشووردا هەرگیز نیشتیمان پەروەری بوونی نەبووە. پەندە چیرۆکێک هەیە کە ئەڵێ: لە مێژووی دیواری مەزنی چیندا، تەنها سێجار دوژمن توانیویەکە بچێتە ژوورەوە، هەرسێجارەکەش، دوژمن دەمی پاسەوانەکانیان شیرین کردووە، بۆیە ئەڵین دەبوو کە چینیەکان لە پێش دروستکردنی دیواری چیندا، دەبوو قوتابی پەروەردە بکات، کە نیشتیمانی خۆشبوێت. تا نووسینی ئەم بابەتەی منیش خەڵک وولات بەجێدەهێڵێت، ئەو ووڵاتەی کە پێێەڵێن ووڵاتی زێڕی ڕەش، ئیتر ووڵات فرۆشتن مانای چی، ئیتر بۆ باوەڕناکەیەت کەئەمانە هەمووی پیلانە؟ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە