کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆک بۆ بێده‌نگی؟

Wednesday, 24/06/2015, 22:37


له‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا گفتوگۆکان له‌سه‌ر یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم چڕ و پڕتر بووه‌ته‌وه‌ تا کار که‌وته‌ هه‌ڕه‌شه‌کردن و له‌ژێره‌وه‌ هاندانی جه‌ماوه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی دوو له‌تبوون و کشانه‌وه‌ی ته‌وا فوقی سیاسی له‌ ئارادابوو.
ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که‌ به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌و خۆ هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی ناو خۆیان ده‌کرد.
که‌چی سه‌رۆکه‌ عاشقه‌که‌ی کورسی ده‌سته‌ڵات زۆر بێده‌نگ بوو! هیچ هه‌ڵوێستێکی نه‌بوو، دیاره‌ به‌ڕێزیان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی دروست بوونی ئه‌و بارگرژیه‌ن، وه‌ پێیان خۆشه‌ جارێکی تر ‌شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵگیرسێته‌وه‌،
له‌وه‌شه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێ به‌ڕێزیان ئاماده‌ن وه‌ک دیکتاتۆره‌کانی ده‌ور و به‌ر هه‌موو میلله‌ت به‌فه‌وتان بدات له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆی له‌ده‌سته‌ڵات،
ئه‌گه‌رنا ده‌بوایه‌ ئێواره‌ی پێش دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مان ده‌رکه‌وتبایه‌و په‌یامێکی ئاشتی ئامێزی به‌خه‌نده‌وه‌ پێشکه‌شی هاوڵاتیانی کوردستان و لایه‌نگرانی پارته‌که‌ی خۆی کردبایه‌، بۆ سارد کردنه‌وه‌ی بارو دۆخه‌که‌.
بۆیه‌ زۆر له‌و بێده‌نگیه‌ت ده‌ترسم سه‌رۆک، چونکه‌ به‌پێی یاسای عه‌شایه‌ری کورده‌واری خۆمانبێ بێده‌نگی واتای ڕازی بوونه‌، ئه‌وه‌ بۆ بێده‌سته‌ڵاته‌کانه‌! ئه‌ی که‌ ده‌سته‌ڵاتدار بێده‌نگبێت واتای چیه‌؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە