کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قەیرانی بەنزین یان دزی و درۆ!

Wednesday, 24/06/2015, 17:11


قەیرانی نەبوونی بەنزین ناوە ناوە لە بارو دۆخی ئاساییدا پێش شەری دژ بە  داعشدا و لەکاتی شەری دژ بە داعشدا، گرفتێکی بەردەوام رووبەرووی هاوڵاتیانیی باشوری وڵات دەکرێتەوە لەلایەن دەستەڵاتی بنکە فرەوانی نەوت فڕۆشەکانی باشووری  وڵات. 
ئاشکرایە کە لە زۆربەی ناوچەکانی باشووری وڵات نەوت دۆزاروەتەوەو هەڵدەهێنجرێت لەلایەن حکومەتی بنکە فرەوان. دەرامەتی نەوتی باشوری کوردستان بە رادەییەک زۆرە، کە نەک تەنیا بەشی پێداویستەکانی هاوڵاتییان دەکات، بەڵکو چاوەروانی ئەوەشی لێدەکرا، هەڵهێنجانی ئەو نەوتە لە ماوەی بیست و چوار ساڵدا، لەلایەن بنەماڵەی بارزانییی و خێزانی تاڵەبانیدا، پاشەکەوتیشی هەبێت، دەرامەتەکەی بەکاربهێنرێت بۆ ئیمرۆ کە میللەتی کورد بە بارودۆخی ئابووریی ناهەمواردا رەتدەبێت لە هەرێمدا. 
 بۆ زیاتر دەستکەوت و پڕ کردنی گیرفانی لێپرسراوی یەکەمی پارتە بەشدار بووەکانی حکومەتی بنکە فرەوانی هەرێم، بە تایبەتی گیرفانی هێرۆ و مەسعود، نەوتی کوردستان تاڵان و هەرزان فرۆش دەکرێت، رێگا خۆش دەکرێت بۆ داعش بۆ پەیدا کردنی کڕیار بۆ نەوتەکانیان، دەربازکردنی بە خاکی کوردستاندا بۆ ناو تورکیایی دژە کوردو مرۆڤاییەتی.
کوردستان یەکێکە لەو ناوچانەی کە هەرزانترین شوێنە بۆ هەڵکەندنی بیرە نەوت. تێچوی بەرمیلێک نەوت تەنها ١٢ $ بەبەراورد کردن لەگەڵ تێچووی بەرمیلیک نەوتی ئەمریکی کە تێچوەکەی ٥٠$.  
 مینای سیهانی تورکی ٧٠کم دورە لە شاری ئەدەنە، بۆری نەوتەکانی باشووری وڵاتی بۆ ڕاکێشراوە. لە سەرەتایی ساڵی ٢٠١٤دا، دەستەڵاتی بنکە فرەوانی نەوت فرۆشەکانی هەرێم، دەستییان کردوە بە ناردنی نەوت بۆ ئەو میناییە.  ساڵێک لەمەو پێش، لە سەرەتادا ئەو بۆریە نەوتانە.٢٨٠٠٠٠ بەرمیل نەوتیان لە رۆژێکدا پیادا رەوانە کراوە بۆ مینایی سیهانی تورکیا. 
لە دوای سەرکەوتنی ئەو ئەزمونە، حکومەتی بنکە فرەوانی نەوت فرۆشەکان ، بڕیاریانداوە بۆ وەدەست هێنانی دەرامەتی زیاتر بۆ گیرفانی خۆیان لەو خاڵەدا، ڕازی کردنی زیاتری دڵی تورکیایی دژە کوردو مرۆڤاییەتی و فرەوان کردنەوەی بەرژەوەندییەکانی لە باشووردا، قەوارەی ئەو بۆریانە زیاتر بکەن بۆ ئەوەی بتوانن نەوتی هەناردە کراو لە ٢٨٠٠٠٠بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد بکەن بۆ ٧٠٠،٠٠٠بەرمیل. بۆ ئەو مەبەستەش دووبارە، بە دزییەوە هەستاون بە گرێبەستەیەک لەگەڵ کۆمپانیاییەکی تورکیی کە خاوەنەکەی حکومەتی تورکیایە بۆ زیادکردنی قەوارەی ئەو  بۆڕیانە.      
 Petroleum Pipeline Corporation   (BOTAS کۆمپانیایی ( 
هەستاوە بە کێشانی نەخشەی فرەوان کردنی قەوارەی ئەو بۆڕیانە کە خاوەنی ئەو کۆمپانیاییە حکومەتی تورکیاییە. ئەو کات حکومەتی هەرێم دانی بەوەدا ناوە کە ئەو کارە تەنیا دوو هەفتە دەبات بۆ گەیشتن بەو ئامانجە ئابوورییە. سەرچاوەییەکی فەرمی حکومەتی تورکیا لە میدیایی جیهانی و تورکییەکاندا ددانی بەوە داناوە کە ١٩٢میلیۆن بەرمیل هەناردەی ئەو میناییە کراوە، نرخەکەی ٤٠٠میلیۆن دۆلار بووە و خراوەتە بانکی هەلکی تورکی. 
لە مانگی ٩ ساڵی.٢٠١٤دا، ٣ میلیۆن بەرمیل لە نەوتی باشوری وڵات بە کەشتی بەرەو ئاسیا بەرێکراوە بە نهێنی، بینراوە لەلایەن چاودێرانی زلهێزەکان لە ناوچەکە، بەگوێرەی  ئاماژە پێکردنیان لە میدیا تورکی و جیهانییەکان، کڕیاری ئەو نەوتەش دەکرێت وڵاتی چین بێت.
نەوت سەرچاوەییەکی بەهێزی ئابووریی داعشە لەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی خۆیاندایە بە درێژایی سنورەکانی سوریا و عیراق. لە رۆژێکدا لە نێوان ٢٥٠٠٠ تا ٤٠٠٠٠٠ بەرمیل نەوت لە بیرە نەوتەکانی ژێر دەستەڵاتی خۆیان لە سوریا و عیراق دەردەهێنن، بە رێگای تەنکەرەوە بە قاچاغی دەیفرۆشن. هەر تەنکەرێکیش ٢٠٠٠ بەرمیل نەوت دەگرێت.  بەگوێرەی چاودێرانی سەر بە زلهێزەکان کە لە میدیا جیهانییەکان ئاماژەییان پێداوە، دەربازکردنی ئەو نەوتەش بۆ تورکیا لە رێگای خاکی کوردستانەوە بووە، مەبەست  ئەو ناوچانەی کە لە ژێر دەستەڵاتی حکومەتی بنکە فرەوانی نەوت فڕۆشانە.  
نرخی بەرمیلێک نەوتی کورد کە ناردراوە بۆ تورکیا لەنێوان ٥٠$ تا ٥٥$ بووە. بەڵام داعش هەر بەرمیلێک نەوت بە ٤٠$ یان بگرە کەمتریش فرۆشتوتە قاچاخچییەکان کە بەرێگای خاڵی پشکنینی سەر سنوری هەرێم ڕەتکراوە بۆ ناو تورکیا. مانایی وایە لەهەر بەرمیلێک نەوت  ١٠ تا ١٥ دۆلار زیاتر چۆتە گیرفانی ئەو قاچاخچیانەی کە دارو دەستەی حکومەتی بنکە فرەوانی هەرێمن. 
لەدەرئەنجامی ئەو نمونانەدا دەردەکەوێت هێشتا ساڵێک بەسەر دەستکەوتی ئەو دەرامەتانە رەت نەبووە کە بەم شێوەیە هەرێم دەستی کەوتوە بەهۆی فرۆشتنی نەوتدا و بە تایبەتی لە خاڵێکی بچوکی وەکو مینای سیهانی تورکی، ئەوە جگە لە دەرامەتی  بیرە نەوتەکانی ناوچەکانی تری باشوور. پرسیاری گرنگ ئەوەیە دەبێ بۆ ئیمرۆ قەیرانی نەبوونی بەنزین لە هەرێم سەرهەڵبدات؟  خەڵک غافڵ بکرێت بە کێشەییەکی دروستکراو!  
 حکومەتی بنکە فرەوان قەیرانی نەبوونی بەنزینی دروست کردوە بۆ چەند مەبەستێکی سەرەکی:
 یەکەم، بۆ ئەوەی خۆی بدزێتەوە لە دیارکردنی داهاتی نەوت و جۆری بەکارهێنانی دەرامەتەکەی. 
دووەم، نەبوونی پاشەکەوت لەئەنجامی دزینی ئەو دەرامەتە لەلایەن دەستەڵاتدارانی بنکە فرەوان.  
 سێهەم،  بۆ خۆدزینەوە لە دانی موچە لەکاتێکدا کە ناوەند گرفت دروست دەکات بۆ ئەو مەسەلەیە.
چوارەم، گرنگی نەدان بە هێزی پێشمەرگە لە رووی دارایی و سەربازیوە، قورس کردنی باری  سەرشانی چینی هەژاری کۆمەڵگایی کوردیی باشور کە زۆربەی تاکی پێشمەرگە هەڵقوڵاوی نێو ئەو چینەن. 
پێنجەم، سەرقاڵ کردنی تاکی باشور بە کێشەیەک کە کێشە سەرەکییەکان و قەیرانەکانی تری بە ئەندازە گەورەتر لە بیر بردۆتەوە وەکو ڕاماڵینی دەستەڵاتی سیاسیی بەشداربوانی حکومەتی بنکە فرەوان، سەربەخۆیی و دیاریکردنی سنوری کوردستان.  

سەرچاوە:



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە