بەرپرسە گەندەڵەکان سایلۆکەی سلێمانییان فرۆشتووە و دەکەن بە ئوتێل
Sunday, 21/06/2015, 21:29
بەداخەوە کە ٢٣ساڵی ڕابردووی دەسەڵاتی ئیداریی کوردستان لە ژێر دەستی دووحزب بوە کە خەڵکانێك دەسەڵات دار و بڕیاردەربوون هیچ کات خەمی ئەم نیشتمانە و خەڵکەکەیان نە لە هزرو نە لە بەرنامەیاندا نەبووە.ئەم قەیرانانە و گەندەڵیانەی کە ئێستا کوردستانی تێکەوتووە شایەتحاڵی ئەو ڕاستیەن کە دەسەڵاتی ٢٣ ساڵی ڕابردوو چەند بێ بەرنامە و بێخەمانە کاری کردووە! بەداخەوە زەرەرمەندی یەکەم لەو دەسەڵاتەی ڕابردوو خەڵکی کوردستان و کوردستانە لە هەموو بوارەکاندا بەگشتی و لەبواری ئابووریدا بەتایبەت.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە میدیا کوردیەکانەوە وا نیشانی خەڵکی درا کە چەند سایلۆیەك لە پارێزگاری سلێمانی کرایەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە! وەك ئەوەی پرۆژەیەکی زۆر گرنگیان ئەنجام دابێ !
بەبێ ئەوە بڵێن چی لە سایلۆ کۆنە گەورەکەی سلێمانی دەکەن ! کە یەکێکە لە گەورەسایلۆکانی عێراق و کوردستان.واش دروستکراوە، کە بەرگەی هەموو شتێ بگرێ بە چیمەنتۆ دروستکراوە زۆر پتەوە، کوالتێتی ناتوانرێ بەچەند سایلۆ بچوکی لەئاسن دروستکراو بەراورد بکرێ.کە لەعەربەت (٤٠٠٠٠تەن) لە پیرەمەگرون (٨٠٠٠٠تەن) گەنم لە خۆ دەگرن، لە ئێستادا کێشە کەوتۆتە جیهازی پشکنینی بەنزەکانەوە و جیهازی ئەپۆلۆ کە گەنم هەڵدەڵوشێ.لەکاتێکدا سایلۆی کۆنی سلێمانی پارەیەکی واشی نەدەویست چاك بکرێتەوە و بخرێتە بواری خزمەت گوزاریەوە، کە بە دڵنیاییەوە بەبێ کێشە هەموو گەنمی پارێزگاری سلێمانی !بەزیادیشەوە لەخۆ دەگرت.
نهێنییەکی تاڵ هەیە، کە لە خەڵکیان شاردۆتەوە ئەوەیە، کە سایلۆی کۆنی سلێمانی لەسەردەمی دەسەڵاتی تاكڕەوی حیزبدا فڕۆشراوە بە کەسێك، کە ناوی (هيوا رەئوف)ە ئەویش بەتەمایە بیڕوخێنێت و بیکات بە ئوتێل، هەموو کوردستان موڵکی خەڵکی کوردستانە، نەك بنەماڵە و حیزبەکان! چۆن سایلۆی سلێمانی فڕۆشرا، لەکاتێکدا ئەوە موڵکی خەڵکی کوردستانە، دەبێ هەموو کەسێکی دڵسۆز لەلایەنی خۆیەوە هەوڵ بدات جارێکی تر چاوبخشێنرێتەوە بەو زوڵم و گەندەڵیەدا کە ئەمە بۆ بنەمای ئابووری کوردستان زۆر گرنگە و جارێکی تر دەبێ سایلۆی کۆنی سلێمانی بگەڕێندرێتەوە بۆ سەر موڵکی خەڵکی واتە حکومەت.
چۆن کورد دەیەوێ مادەی ١٤٠ لەناوچە وازلێهێنراوەکان جێبەجێ بکات بەدانەوەی تەعویز بو دەرکراوەکان، لەبەر ئەوەی لە سەردەمێکدا حیزب و کەسێک حوکمی عێراقی کردوە دیکتاتۆر و زاڵم بووە، ئێستا کۆتایی پێهاتوە.ئاواش دەتوانرێ سایلۆی کۆنی سلێمانی بگڕێنرێتەوە بۆ باوەشی خەڵك و سلێمانی لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی ڕابردوو دیکتاتۆر زاڵم و بێ خەم بووە بۆ ئەم کوردستانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست