کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆپۆزسيۆنەكەى دوێنێ! ئەمڕۆ بێ ئامانج و بێ هەڵوێست و بێ دەسەڵاتە

Sunday, 21/06/2015, 19:30


- ئۆپۆزسيۆن، هەڵوێست ، دەسەڵات، قەيران، گۆڕانكارى، چاكسازى، پاكێج، گەندەڵى، حكومەت، داعش، بودجە، موچە، لوتكە فراوان، نەهامەتى، ڕێگەى ماڵەوە.
 - ئەى ئێوە حكومەتەكەتان ناونەنابوو بنكە فراوان؟ يان دەبێت دان بنێن بەو ڕاستيەدا كە حكومەت بنكە فراوان نييە، تەنها لوتكە فراوانە و ئێوەش تەنها بەچەند ڕموزێك بەشدارن لەم لە حكومەتدا،
- ئێوەش بەشدارن لەهەموو ئەو نەهامەتيانەى كە بەرۆكى ئەو خەڵكەى گرتووە.
ئۆپۆزسيۆنەكەى دوێنى، ئەمڕۆ بێ ئامانج و بێ هەڵوێست و بێ دەسەڵاتە.
------------
 ئاخر بەشداريكردنى ئێوە لە كابينەى هەشتى هەرێمى كوردستان بۆ گۆڕانكارى و چاكسازى نەبوو؟
ئايا بەشداريتان بەبەرنامەو مەرج نەبوو؟
ئەى مەرجى بەشداريتان بۆ كاراكردنى پاكێجەكانتان نەبوو؟
چونە حكومەتى ئێوە بۆ نەهێشتنى قۆرغكاريى و بنەبڕكردنى گەندەڵى و نەهێشتنى بڕيارى تاكلايەنانە نەبوو؟
بۆ خزمەتى زياتر بەهاوڵاتيانى بەش مەينەتى ئەم مەملەكەتە نەبوو؟
ئەى ئێوە بەمەرجى حكومەتى بنكە فراوان نەك لوتكە فراوان بەشدارى حكومەت نەبوون؟
دەى لێرەدا جێگەى خۆيەتى كە ئێوەى ئۆپۆزسيۆنەكانى دوێنێ و ئەمڕۆى دەسەڵات بەراوردێكى جدى هەموو ئەو بەڵێنانەى دوێنى سەردەمى ئۆپۆزسيۆن و هەڵبژاردنەكان و ئەمڕۆى خۆتان بكەن! ئينجا بزانن چيتان كردووە بەچى؟
ئێوەش وەك دوولايەنەكەي تر خێرا پەنامەبەن بۆ هۆكارەكانى هاتنى (داعش) و بڕينى بودجەى هەرێم لەلايەن بەغداوە بۆ بێ توانايتان، ئەمڕۆ ئێوەش وەك بەشێك لە دەسەڵات بەشدارن لەهۆكارى هەموو ئەو قەيرانانەى كە بەرۆكى ئەم هەرێمەى گرتووە.
ئێوە بەشێكن لەهۆكارى نەهاتنى بودجە.
بەشێكن لە دابەش نەكردنى موچە.
بەشێكن لە قەيرانى سوتەمەنى.
بەشێكن لە قەيرانى بازاڕ.
بەشێكن لە قەيرانى كارەبا.
بەشێكن لە قەيرانى خوێندن و تەندروستى و وەبەرهێنان و زەوي وزار و .....
ئيتر ئێوە بەشێکن لەهەموو قەيرانەكان.
- ئەى ئێوە حكومەتەكەتان ناو نەنابوو بنكە فراوان؟ يان دەبێت دان بنێن بەو ڕاستيەدا كە حكومەت بنكە فراوان نييە و تەنها لوتكە فراوانە و ئێوەش تەنها بەچەند ڕموزێك بەشدارن لەم لە حكومەتدا، يان ئێوەش بەشدارن لەهەموو ئەو نەهامەتيانەى كە بەرۆكى ئەو خەڵكەى گرتووە.
- ئەرێ ئێوە بۆ ڕاپرسیيەك لە نێو جەماوەرەكەى خۆتاندا ناكەن، تا بزانن (ڕازیى بوون) و (رازیی نەبونيان) لە ئەداى كارى نوێنەرەكانتان لە حكومەت و ڕازى بوونيان لە ئامانج و بێ ئامانج و هەڵوێست و بێ هەڵوێستىی و (دەسەڵات) و (بێ دەسەڵاتی)ی خۆتان ئەوكات ڕاستيەكانتان بۆ دەردەكەوێت؟
 من ئامۆژگاريتان دەكەم تا زووە فرياى خۆتان بكەون و بەخۆتاندا بچنەوە و مەرجى سنوردار بۆ حكومەتە لوتكە فراوانەكە دابنێن، ئەگينا هەر گۆڕانكاريیەك ڕووبدات ئەوا زەرەر مەندى گەورە ئێوە دەبن و بەس، چونكە ئەوان لە هەڵبژاردنيشدا دەنگەكانيان ڕێژەى نەگۆڕە.
خۆتان ڕێگەى ماڵەوە بگرن، پێش ئەوەى جەماوەرەكەتان ڕێگەى ماڵەوەتان نيشان بدات!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە