کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود و راگەياندنەكەى روى ئەردۆغان و ميت يان بۆ سپى ئەكرێتەوە؟!

Friday, 19/06/2015, 12:46


ناخوازم بەدرێژى باسى رۆڵى پەكەكەو خەباتى ئۆجەلان و هەڵساندنەوە و گيان بەبەرداكردنى مرۆڤى باكور بكەم،چونكە باسكردنى ئەو پرسە  رۆچوون بەناو بابەتێكى لەو چەشنە و لەدوتوێى كورتە نوسينێكدا غەدر و ناهەقى و زوڵمە دەرهەق بە رۆڵ و خەباتى  پەكەكە و ئۆجەلان.
پاش شەرِ و پەلامارى داعش  ناو و ناوبانگ و جوامێرى پەكەكە زياتردەركەوت ، بوو بەوێردى سەر زمان  و ناو شوهرەتى كورد بەتەواوى بەجيهاندا بڵاو بۆە،شەرڤانان و گەريلا بوونە سيمبولى نەبەردى وشوراى پۆڵاين، لەبەرامبەر دەست درێژى و هۆڤيەتى داعشدا،لەرووى سياسيشەوە بيرمەندى و ژيرى ئۆجەلان هۆكارێكى گەورە و بەرچاوى پێشخستنى دۆزى كورد وسەرخستنى پرۆسەى ديموكراسى بوو.
ديارە ئەمانەش لەخۆرِا لەچەند رۆژێكدا نەهاتونەتە دى بەڵكو بەرئەنجامى قوربانى و خەباتى چەندين ساڵەى ئەوبزاڤە يە.لەبەرامبەريشدا وەك هەموو جارەكان ،شۆرِشى كورد و بزوتنەوەكەى خاڵى نەبووە لەخيانەت و ناپاك و زۆڵەكوردان،كە دەبينين ئەورۆكە نەوەكانى مەلا مستەفا و پارتەكەى مەسعودى ناپاك بونەتە سەرمەشقى خەتى سەردەم..
تا دێت پێشكەوتن وسەركەوتنى كورد و خەباتەكەى ئومێد و هيوا و ئايندەيەكى رۆشن بۆ تەواوى كوردستان فەراهەم دەكات و،دەبێتە پشت و پەنا و مايەى خۆشحاڵى و زياتر نزيكبوونە لە سەرفرازى،كە ئەوەش خەون و خۆزگەى هەموو كوردێكى پاك و دڵسۆزە. بەپێچەوانەشەوە نيگەرانى و خەم و دڵتەنگى بۆ خائينان و نۆكەران دێنێتە دى، كە ئەورۆكە مەسعود و  پارتەكەى سەرقافڵەى ئەو كارە قێزەون و پرِ شورەييەن.
  گەر سەرنجێك لەميديا و كەناڵەكانىراگەياندنى  سەر بەپارتى بدەين، ئەبينين كە پارتى لەتوركيا پتر بە سەركەوتن و دەستكەوتەكانى پەكەكە پەست و نيگەران و نارِەحەتە، بۆ بىَ نرخ كردن و سوككردنى ئەو بزاڤ و شۆرِشەى باكور  لەميت و دەسەڵاتى توركيا زێدەتر  هەوڵى چەواشەكاريانە دەدات و،دەخوازێت بەهەر نرخێك بێت لە گەورەيى و مەزنى ئەو پێشكەوتنانە كەم بكاتەوە.
 بەسەرنجێكى خێرا لەسەر رۆژنامەى (باس) و گۆڤارى(چركە) زمان حاڵەكانى پاراستن،تێدەگەين كە پارتى نوێنەرايەتى ميت و سەرپەرشتيكارى شۆرِشى چەواشەيە.تەواوى ئەو رۆژنامە رووزەردانەى تەرخان كردوە  بۆ دژايەتى و ناشيرنكردنى پەكەكە و خەباتى باكور، لەنوسينێكدا پاراستنێكى پارتى كە بەخێرىَ مامۆستاى زانكۆيە بەناوى( بارزان جەوهەر)ە . زۆر كاڵفامانەو نابەڵەدانە دەڵێت: پەكەكە لەسەر خاكێك شەرِ دەكات كە خاكى ئەو نى يە) جا هەر بەراست ئەو قسەيە قسەى مامۆستايەكى زانكۆيە ،يان كەسێكى خائين و بەكرێگيراوو، زاخاو دراو بە عەقڵيەتى تەسك و عەشايەرى، برِواناكەم دوژمنانيش زاتى ئەوە بكەن كە رستەيەكى وەهافرِێبدەن، بەهەر حاڵ ئەوە عەقڵيەت و بيرى كەسێكى رۆشنبير و مامۆستاى زانكۆيانە،ئەى ئاخۆ ديد و بۆچونى مەسعودێكى نەخوێنەوار و نيچيرێكى هەرزە  دەبێت چى بێت؟! 
پارتى و راگەياندنە چەواشەكارەكەى بەوەشەوە نەوەستاون،لەشوێنێكى ديكەى گۆڤارى ( چركە) دا، باسێكى لەسەر هەڵبژاردنەكەى توركيا نوسيوە، خۆشيەكەى ئەوەيە هەڵبژاردن لە7ى ئەم مانگەدا ئەنجام درا، سەركەوتنى گەورە بوو بە ياوەرى كورد و هەدەپە،كەچى ئەو گۆڤارە  كە هەفتەيەك دواى هەڵبژاردن دەرچووە، لە 16/6 تەنها بۆشكاندنى شكۆ و گەورەيى هەدەپە و، ساردكردنەوەى كوردانى شۆرِشگێر،باسێكى تەواو درۆزنانە و دوور لەواقيعى وروژاندوە، كە سەرلەبەرى قسەى سەرانى ميت و ئەردۆغانەكانە وە  هاتووە بەكوردى بڵاويكردۆتەوە،خۆشيەكەشى ئەوەيە كە تەواوى نوسينەكەو  سەرنج و تێبينى پارتى يەكان لەگەڵ ئەنجامى هەڵبژاردندا سەد و هەشتا پلە پێچەوانە كەوتونەتەوە.
   شتێكى بەڵگە نەويستە كە ئەوەى كە تۆزێك ئاگادارى رەوشى ناوچەكە و جوڵانەوەى باكور بێت، دەزانێت كە ئەگەر پەكەكە نەبوايە، ئەو هێرش و پەلامارەى داعش درێژەى دەكێشا و، دوور نەبوو هەولێر و كەسنەزان و تەنانەت سەرى رەش يش ، بەچەشنى شەنگال و مەخموربكەوتنايەتە دەست داعش،و مەسعوديش وەك هەزاران ئاوارە بەرەو كەرەج و خانە هەڵدەهات ، لەوێ هەوارى هەڵدەدا. بيجگە لەو گيانبازيەى پەكەكە شەرِڤانەكانى كەلەبەرەكانى شەرِ لەكۆبانى يەوە بگرە تا جەلەولا نوانديان، سەرەوەرى و مەزنايەيتيان بۆكورد و نەتەوەكەى تۆماركرد.كار و مەزنايەتيەكى ديكەى پەكەكە ،كە زياتر پارتى توشى تەنگە نەفەسى كرد،و لەلاى ئەردۆغان و ميت ،خەجاڵەت و مەحجوبى كردن، بردنەوە وسەركەوتنى گەورەى هەدەپە بوو لەهەڵبژاردندا، كە ئەوەش زادەى بير مەندى و پلان و نەخشە و ژيرى و ئايدۆلۆژيەتى ئۆجەلان بوو. كە لەزينداندا و لەژێر كاريگەرى چەندين فشارى جەستەى و دەرونى و، ئازار و ئەشكەنجە و شەرِى دەرونيدا ،ئەوە بەرهەم و ئاكامەكەى بوو.كڵاو سوريش پاش چارەكە سەدەيەك لە فەرمانرِەوايى وخۆ سەپاندن بەسەر ميللەتدا، تازە بەتازە وەك ميزى حوشتر بەرەو پاشمان دەبات، لەبرى ريزگرتن بۆ ريفراندۆمى سەربەخۆى ،بەناخێرى تازە ريزى سەرەى بەنزينمان پێدەگرێت و،لەبرىچاوەرِوانى موژدەى بوون بەكيان و دەوڵەت،  شەو تابەيانى لەچاوەرِوانى هاتنەوەى ئاو كارەبادا رۆژمان پێدەكاتەوە، بەو  سياسەتە سەقەتە و بەو حوكمرِانيە فاشيلە بەنيازێتى دژايەتى گەورەترين هێز و شۆرِش بكات، وەها مەزندە دەكات كە ئەوەى توركيا و ميت و كەماليزەمەكان بۆ سرِينەوەى كورد و بزوتنەوەكەى بۆيان نەكرا ئەم كۆتايى پێدێنێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە