وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی یه‌كیتی، په‌رده‌پۆشی تاوانێكی به‌عس ده‌كات
Friday, 19/06/2015, 11:40
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان كه‌ده‌م و جاوی ئیداری ده‌سه‌لاتی كوردیه ئیداریه‌كه‌یه تی ، هه‌لساوه به‌سكالا توماركردن له‌سه‌ر نوسه‌ر عه بدولا كه‌ریم مه‌حمود ، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه به‌لگه‌ی ١٨ كچه فروشراوه‌كه به‌ولاتی میسر بلاوكردۆته‌وه ، ساخته‌یه . وه سالی پاریش ( سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواجونی ١٨ كجه‌كه ) یاسین ناوێك بوو به‌یانامه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداری بلاوكرده‌وه ، كه‌گوایه هیج كجێكی كورد به‌ولاتی میسر نه‌فرۆشاوه و تومه‌ته‌كانی نادروست بوو !؟ هه‌ردوو هه‌ول و به‌یانامه‌یه ، به‌هه‌ر هۆكارێكه‌وه كرابێت ده‌چێته خانه‌ی ناپاكی نه‌ته‌وه‌یی ، جونكه گومان و په‌رده‌پۆشی تاوانی فروشتنی كچان نه‌ك هه‌ر له سه‌ر ولاتێكی وه‌ك میسر به‌لكو رژێمی ئه‌نفالیش ده‌كات . له‌كاتێكدا جه‌ندین به‌لگه و كه‌سایه‌تی به‌نوسین و گوتن ئاماژه‌یان پێكردوه كه‌لێره‌دا به‌شێك له‌ونمونانه‌م باس كردوه كه‌بۆده‌وله‌مه‌ند كردنی ئه‌و زانیاریانه‌ی تریش ده‌خه‌مه سه‌ری:
١ گه‌ر به‌عس له ٨٠كانی سه‌ده‌ی رابردودا ده‌یان منالی كوردی به‌ولاتانی عه‌ره‌بی فروشتبێت ؟ ئه‌ی جون له‌كۆتایی ٨٠كاندا كه‌ره‌گی دیكتاتوری و سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌سه‌ركورد و به‌هێزی پێگه‌ی نێوده‌وله‌تی كه به‌هێزتر و ته‌زكیه‌ی هه‌موو تاوانه‌كانی ده‌كرا ، په‌نای بۆ ئه‌و تاوانانه نه‌بردوه ؟ جونكه سكالاكه‌ی وه‌زاره‌ت و به‌یانامه‌كه‌ی به‌ناو سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواچونی ١٨ كچه‌فروشراوه‌كه بێ‌تاوان بونی ولاتی میسر و رژێمی به‌عسه به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه ، كه تازه بوه به‌لگه‌یه‌كی به‌هێز به‌ده‌ستیانه‌وه كه ده‌سه‌لاتی كوردیه نه‌فی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه ده‌كات . بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر به‌لگه‌بونی فروشتنی منالی كوردی فه‌یلی و دۆزینه‌وه‌ی یه‌كێكیان ده‌توانن سه‌یری نامه‌ی منالێیكی دۆزراوی كوردی فه‌یلی له ئیماران بكه‌ن ( لقا جه‌لال) كه‌كاتی خۆی له‌میدیای عه‌ره‌بی بلاوكرایه‌وه دواتر لادرا ، هاوكات ئه‌و كجه و بنه‌ماله‌كه‌ی كوردانی فه‌یلی ده‌یناسن و جیرۆكه‌كه راستییه.
٢ ده‌یان به‌لگه و زانیاری له باره‌ی فروشتنیان به‌ولاتانی عه‌ره‌بی هه‌یه ، ته‌نانه‌ت به‌نامه له‌نێوان من و جالاكوانی بواری ئه‌نفال عه‌داله‌ت عومه‌ر هه‌یه ده‌لێت ، كه‌جه‌ندین به‌لگه‌ی فه‌رمی له‌به‌رده‌ستیتی له‌سه‌ر فروشتنی كجانی كورد به‌ولاتانی عه‌ره‌بی و جه‌ند جارێك په‌یمانی دا بۆ جاك بنێرێ دوایی نه‌یده‌نارد ، جگه له‌باسكردنی كه‌دیداری له‌گه‌ل كجێیك كردوه براكه‌ی له‌كوێت هێناویه‌ته‌وه یان كاتی خۆی دیداری له‌گه‌ل پۆلێك كچ له‌یه‌كێك له‌گونده‌كانی نزیك موسل كردوه كه‌فروشراوه‌ته خێلێكی عه‌ره‌بی یان جه‌ندین جیرۆكی تر كه‌له‌میدیاكان بلاوكرایه‌وه . بۆیه پێویست به‌وه‌ناكات نوسه‌رێك بدرێته دادگا و ئه‌و به‌لگه‌یه له‌سه‌ر كورد تومار بكرێ كه كج نه‌فروشاوه‌ته میسر ، كه‌من ناتوانم راستی ئه‌و به‌لگه‌یه یان ناراستی با سبكه‌م به‌لام روژنامه‌نوس محمه‌د ره‌ئوف به‌وردی هه‌لسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و به‌لگه‌یه له‌په‌رتوكی پاكیزه‌كانی ئه‌نفال كردوه له‌گه‌ل له‌باسكردنی جه‌ندین نمونه‌ی فروشتن له‌م باره‌وه .
٣ئه و ده‌سه‌لاته كوردیه له‌٢٤ سالی رابردوو قێزه‌وه‌نترین روڵی له دۆسیه‌ی گه‌لكوژی كورد بینیه له داكۆكیكردنی له‌گه‌وره جه‌لادانی ئه‌نفال ، پالپشتی و دالده‌دانی ، به‌به‌رپرسیاركردنی ده‌وله‌تی تاوانباره‌كانی ، به‌سوكایه‌تی كردن به‌بنه‌ماله‌ی قوربانیان ، به كارنه‌كردنی بۆدۆسیه‌كه و دزینی كار‌و چالاكی ئه‌و خه‌لكانه‌ی خاوه‌ن به‌روبوم بونه.... به‌دژایه‌تی كردنی ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه‌بوێرانه روبه‌روی تاوانه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه وه‌ستاون یان به‌دوانه‌جون له‌سه‌ر گه‌وره جه‌لادێیكی وه‌ك حه‌جاج ..... بۆیه ئه‌و هه‌وله‌شیان له‌هه‌مان جوارجیوه‌یه و هیجی كه‌متر نیه له داكۆكیه‌كانی گه وره جه‌لادانی جونكه پاكانه كردن و به‌لگه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌بێت به‌ده‌ست رژێمی به‌عس و ولاتی میسر كه‌ده‌مێكه له‌دوای به‌لگه‌یه‌كی ئاوان ... ئاخر هیج ولاتێك ئه‌وه‌نده ده‌به‌نگ نیه وه‌ك حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌رێم و لیژنه‌كه‌ی بچێ به‌دواجون له‌گه‌ل میسریه‌كان به ئاشكرا بكات و بلێت كچی ئێمه‌تان بردوه بمان ده‌نه‌وه و ئێوه به‌شدارن له‌بازرگانیكردنی كۆیله‌بون به‌مرۆڤ. دواین پرسیاریشمان ئه‌وه‌یه دلنیاین ئه‌و دۆسیه‌یه هه‌ر سه‌رهه‌لئه‌نداته‌وه وراستیه‌كان دیارده‌كه‌وێ ئه‌وكات گه‌ر یه‌ك كجی كورد له‌میسر دۆزرایه‌وه ئه‌و ده‌سه‌لاته چ وه‌لامێیكی ده‌بێت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست