کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


لە رۆژانەی فەیسبوکەکەی خۆمدا

Friday, 19/06/2015, 9:15


 من دڵنیام كه مه‌‌سعود هه‌ر سه‌رۆكتان ده‌بێت! به‌ڵام بیر‌تان نه‌چێ، هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌سعود:
- دژایه‌تی خه‌باتی ڕه‌وای كورده‌ له‌ ڕۆژ ئاوای كوردستان
- ڕه‌وایی دانه‌ به‌ كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی شنگال..
- سوكایه‌تی كردنه‌ به‌ خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی به‌ده‌ستی ڕه‌شی داعش شه‌هید بوون
- ڕوایی دانه‌ به‌ دواكه‌وتنی مووچه‌
- به‌بێ كاره‌بایی..
- به‌ سه‌ره‌ی به‌نزین و سووتانی فیت په‌مپ…
ئیتر كێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ نایاسایی و ناده‌ستووریه‌كه‌ی بارزانی نیه‌، ده‌توانی ده‌نگی ناڕه‌زایی هه‌ڵبڕێ.. من به‌ش به‌حاڵی خۆم بۆ له‌مه‌ولا قێز له‌كورد بوونی خۆم ده‌كه‌م.. نه‌فره‌ت له‌و‌ په‌نجانه‌ ده‌كرێنه‌وه‌ مه‌ره‌كه‌بی ئه‌و حزبانه‌ی ده‌نگ ئه‌ده‌نه‌وه‌ به‌ بارزانی، نه‌فره‌ت له‌و حیزبانه‌ی كه‌له‌ ژێره‌وه‌ به‌ناوی سازدان و ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی كوردستان پاكانه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌سه‌رچووی مه‌سعود ئه‌كه‌ن.
-------------------------

خه‌لك ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی لێتان ده‌وێ!؟

بۆشایی ده‌ستوریی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕه‌شنوسی ده‌ستور و سازدانی نیشتیمانی و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر هه‌مووی لای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ڕوون  و ئاشكرایه‌..
یه‌كه‌م: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
هه‌ر كاتێك كاك نه‌وشیروان هاته‌ سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و ڕاشكاوانه‌ ووتی ئێه‌ وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بارزانیمان قبوڵ نیه‌ و ئه‌وه‌شی بیری خه‌ڵك و گۆرانخوازانی هێنایه‌وه‌ كه‌كاتی خۆی ده‌یووت : بنه‌ماڵه‌ی بارزانی حه‌قی خۆیانه‌ حوكمی بنه‌ماڵه‌ له‌ناو پارتی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان  پیاده‌كه‌ بكه‌ن به‌ڵام بۆیان نیه‌ ئه‌م حوكمه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكانی تر‌ بسه‌پێنن.
دووم: یه‌كێیه‌تی
ده‌بێت مه‌كته‌بی سیاسی به‌ینامه‌یه‌ك ده‌ربكات و قسه‌كه‌ره‌كه‌یان گه‌ر هه‌یانبێت له‌سه‌ر ته‌له‌فزۆین بڵێ: ئێمه‌ وه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی قبوڵمان نیه‌، بارزانی چیتر سه‌رۆكی هه‌رێم بێت تكایه‌: پرسی كورسیه‌كه‌ی فوئاد مه‌عسوم پۆستی سه‌رۆك كۆماری هیچ پاساوێك نین. ئه‌گه‌ر نا :

- هێرۆخان وه‌ك باڵاده‌ستیه‌كه‌ی له‌ناو یه‌كێیه‌تی ده‌توانی هه‌مان په‌یام به‌ ئه‌ندامان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بگه‌یه‌نێت.
- كاك كۆسره‌ت هه‌م وه‌ك جێگری یه‌كه‌می مام جه‌لال و هه‌م وه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، پێوسته‌ وه‌ك نوێنه‌ری باڵه‌كه‌ی خۆی به‌یاننامه‌و هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رباره‌ی درێژ كردنه‌وه‌ی بارزانی ڕابگه‌یه‌نێت.
-دكتۆر به‌رهه‌میش گه‌ر قسه‌یه‌كی مابێ بۆ ووتن ده‌توانێ هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بێت.
یه‌كگرتووی ئیسلامی
 ناچینه‌وه‌ سه‌ر پرسی (٢)  جار باره‌گا سوتانه‌كه‌یان له‌ بادینان،به‌ڵام گه‌ر كه‌مێك ڕاستگۆ بن له‌ خه‌ڵك و خوای خۆیان ئه‌وه‌ هه‌لّوێستی خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن و لێبراوانه‌ دژ به‌ درێژ كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌وه‌ستنه‌وه‌
كۆمه‌ڵی ئیسلامی
هه‌رچه‌نده‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی عه‌لی  باپیر وه‌ك ئه‌میری كۆمه‌ڵ جارێكی تر و ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌ ئه‌ویش وه‌ك كاك مه‌سعود به‌دیلی نیه‌، به‌ڵام ده‌توانن ڕاستگۆیانه‌ هه‌ڵوێستی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن.
له‌كۆتاییدا هه‌ر حیزب و لایه‌ن و كه‌سیاتیه‌ك كه‌ناویان هاتووه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئه‌وانی تریش له‌مه‌ كه‌متر بڵێن، ئه‌و له‌گه‌ڵ درێژ كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌ نا شه‌رعیه‌ی بارزانین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە