کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆشگوزەرانى بۆ دەسەڵاتداران ونەهامەتى بۆخەڵكى

Thursday, 18/06/2015, 20:59


ڕۆژبەڕۆژ بارو گوزەرانى خەڵكى  ئەم هەرێمەى كوردستان  ڕوو لەخراپ بوون و نەهامەتى زياترە وقەيرانەكان هەمووى ڕووبەڕووى ئەوان دەبێتەوە و ئەو خەڵكە هەژارو زەحمەتكێشە باجەكانى دەدەن نەك دەسەڵاتداران و حيزبەكانيان كە باكيان لەخەڵكى نيە و خۆيان لەژيانێكى  لێوان لێو لە خۆشگوزەرانى دا دەژين نە لەئاويان كەمە نەلەكارەبا نەلەبەنزينيان كەمە نەلەگازو سوتەمەنى وفينك كەرەوە...نەلەمووچەيان كەمە نەلەكارو كاسبى ..نەباكيان لەگەرماى هاوينە ونەلەچلەى زستان...نەلەخانويان كەمە نەلەزەوى و باخ وكۆمپانيا.بەڵێ خۆشگوزەرانى بۆ دەسەڵاتدارانە و ناخۆشگوزەرانيش بۆ خەڵكى ..
.ئەوەى مايەى سەيرو گاڵتەجاڕيە دەسەڵاتدارانى ئەم هەرێمە لەبەرابەر تەحەمول كردنى ئەم ژيانە سەخت و تاڵەى بۆ خەڵكيان  دروست كردوە هێشتا داوا لەخەڵكى دەكەن سەبر بكەن و دان بەخۆياندا بگرن و ئەزموونەكە بپاريزن ئەو ئەزموونەى بەدرێژاى 24ساڵى ڕابردوو لەنەهامەتى وڕۆژڕەشى هيچى ترى پێ نەبووە و نەبەخشيوە بەخەڵكى بەڵام هەمووشتێكى بەخشيوە بەدەسەڵاتداران و خۆشتروباشتر لەپاشاكانى كەنداو ژياوون..ئەمڕۆش خەڵكيان لەناخۆشترين  ژياندا هێڵاوەتەوە  وناشيانەوێت خەڵكى لە و نەهامەتيە دەرهێنن و خەڵك خۆشگوزەران بكەن ..بەڵێ خەڵك ئاوا ژيان و گوزەران بەسەختى ونالەبارى بەڕێ دەكات وكەچى دەسەڵاتداران و حيزبەكانيان  بەدەسەڵات و بەناو ئۆپۆزيسيۆنيشەوە  ..هەرخەريكى شەڕى پۆست و كورسى و بووجەو دەستووروهەڵبژاردنى سەرۆكى هەرێم وخەريكى شەڕى دانانى پاريزگارو قايمقام و بەڕێوەبەرى ناحيەو بەڕێوەبەرەگشتيەكانى فەرمانگەكانن...
كەمن پێم وايە ئەمانە هيچى كێشەى خەڵكى نيەو بەرژەوەندى و سوودى خەڵكى تيانيە بەپێچەوانەوە ئەمە هەمووى كێشە حيزبەكانە وبەرژەوەندى و سوودى خۆيانى تيدايە ئەم شەڕوململانێيانەيان بۆخۆيان وحيزبەكانيانە نەك خەڵكى..خەونى خەڵكى و خەونى ئەمان دوو خەونى جيايە ..پێشينان گوتەنى ئاش لەخەياڵێ و ئاشەوان لە خەياڵێ...هەربۆيە دەبيت خەڵكى ئەم هەرێمە زۆر ووشياربێت و چيدى خەونەكانى خۆى گرێ نەدات بەوادەو بەڵێنە فريودەرەكانى دەسەڵات و ئۆپۆزيسيۆن..دەبێت خەڵكى ڕيزەكانى خۆيان جياكەنەوە  لەڕيزەكانى دەسەڵات وئۆپۆزيسێۆن و يەكڕيزبن و لەڕێ ى خەبات و فشارى مەدەنيانەو جەماوەريانەوە  ماف و داواكاريەكانيان لەدەسەڵات و ئۆپۆزيسيۆن بسەنن وناچاريان كەن كە ژيانێكى ئينسانيانەو خوشگوزەرانيانەيان بۆ دابين كەن. 
ئەمە تەنها ڕێگەچارەو ئەڵتەرناتيفە و هيچى تر كێشەى خەڵكى ئەمڕۆ لەم هەرێمەدا خۆشگوزەرانيە وژيانێكى ئينسانيە  كێشەى خەڵك  نەدەستوورە نەهەڵبژاردنى سەرۆكى هەرێمە ونەدانان و لابردنى ئەم پاريزگاو ئەوسەرۆكى ئەنجومەن و شارەوانى وئەو قايمقاام و ئەوبەرێوەبەرى ناحيەو بەڕێوەبەرى گشتيە ئەمانە كێشەى حيزبەكانن و تەنيا حيزبەكان و ئەو كەسانەى ئەو پۆستانە وەردەگرن خۆشگوزەران دەژين و سوود مەند دەبن ئيتر باقى خەڵكى نەهامەتى و ناخۆشگوزەرانى پێ دەبڕێ...ئەمانە هەمووى  گەمەى گۆڕينى پلە و پۆست و شوێن و دەموچاوەكانە وهيچى تر  وهيچ خۆشبەختى و خۆشگوزەرانيەكى بۆ خەڵك پێ نيە
. خەڵكى كوردستان دەيەوێت وەك ئينسانێكى سەردەم خۆشگوزەران وئازاد بژى ..كێشەى خەڵك ئەوە نيە كەكێ دەبێ بەسەرۆكى هەرێم يانا چ دەستورێ دادەنرێ يادانا نرێ يان كێ دايدەنێ كێشەى خەڵك ئەوەنيە كێ دەبێتە پارێزگار يان نابێت كێ دەبێتە سەرۆكى شارەوانى و ئەنجومەنى شارەوانى يان نابێت كێ دەبێتە قايمقام و بەڕێوەبەرى  ناحيەو بەڕێوەبەرى گشتى  ..ئەمانەهيچى لەخزمەت خەڵكيدا نيە هىربۆيە نابێت خەڵكى كوردستان خۆشباوەڕ بن بەدانان وگۆينى ئەم پۆستانە ئەم پۆستانە خۆشگوزەرانى  وكامەرانى بۆ خاوەنەكانيان دێنێت نەك خەڵكى.چ پارێزگارو سەرۆكى ئەنجومەنى شارەوانى و سەرۆكى شارەوانى و فايمقام و بەڕێوەبەرى ناحيەو بەڕێوەبەرى گشتيەك ئامادەيە وەك ئەو خەڵكە لە نەهامەتيدا بژي خاوەن ئەو پۆستەش بێت؟! بێگومان نيە كەواتە هيچ كەسێك  نوێنەرى ئەو خەڵكە نيە و نابێت  ئەوە تەنها خەڵكە دەتوانێ لەڕێگەى فشارو خەباتى مەدەنيانەوە ببێتە نوێنەرى خۆى و خۆشگوزەرانى وژيانێكى ئينسانيانەى سەردەم بۆ خۆى فەراهەم بكات مافيش هەميشە دەسێنرێت نادرێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە