حیزبەکانی باشوور بۆ ئه‌وه ناشێت، به‌رپرسیارێتی و رێکخستنی کۆمەڵگایان پێ بسپێردرێت
Wednesday, 17/06/2015, 13:32
* ده‌سته‌ڵاتی حیزبەکانی باشوور بۆ ئه‌وه ناشێت، به‌رپرسیارێتی جەماوەر و رێکخستنی کۆمەڵگایان پێ بسپێردرێت.
* ئه‌رکی ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی پەڕێوەبردن و پاراستنی خهڵکهکهیەتی. هه‌ر ده‌سته‌ڵاتێک له‌م پره‌نسیپه لایدا، ره‌وای سیاسیی نامێنێت.
* نابێت داواکاری سیاسیی لە ده‌سته‌ڵاتی ئەم پارتانەی باشوور بکرێت، تەنانەت ره‌خنه‌شیان لێ بگیرێت.
* ره‌خنه‌گرتن له ده‌سته‌ڵاتی ئەم حیزبانە، رهوادانە بە حوکمی ئەو دەسەڵاتە، ئەو مانەیە دەگەیەنێت کە داوای لێدەکرێت خۆی چاک بکات و بمێنێتەوە.
* رەخنەگرتن لە دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم پشتگیرییکردنه بۆ مانەوە و رەوادانە بۆ ناڕه‌وایی.
* ئەوەی تا ئیستا دەسەڵاتی ئەم حیزبانەی باشوور کردوویانە، شایانی لێپرسینەوە و دادگاییکردنە.
* ده‌سته‌ڵاتی حیزبەکان ره‌وای خۆیان له ده‌ست داوە، ده‌بێت بخرێنه ژێر پرسیارەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت،.
* ئەم دەسەڵاتە له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکه‌که‌ی شه‌ڕ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی داگیرکەر دەکات.
* شەڕی کورد دەکات دژی کورد.
* سوپای داگیرکەر دەهێنێتە سەر خاک و نیشتیمانی کورد.
* دەستبەردانی بەشێکی زۆری نیشتیمانەکامن دەبێت.
* وەکو داگیرکەرێک، کار بۆ تەعریبکردنی کوردستان دەدات.
* دەسەڵاتی ئەم حیزبانە رەواییان نەماوە، دەبێت لاچن.
ئێمە لەبەردەم شۆڕشێکداین خۆتانی لێمەدزنەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست