گورگستان
Tuesday, 16/06/2015, 8:02
هه‌بوو نه‌بوو وڵاتێکی شاخستانی پڕ گورگ و گیاندار هه‌بوو، به‌ڵام له‌هه‌مووی سه‌یرتر گورگه‌کان دوو جۆر بوون هه‌ندێکیان گورگه سپی بوون، ئه‌وانی دی گورگی بۆر‌بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وناوچه‌یه نه‌شێر و نه‌پڵینگ و نه گیانداره زه‌به‌لاح و نامۆکانیتری لێنه‌بوو، بۆیه هه‌رزوو له‌سه‌ر برا گه‌وره‌یی کێشه که‌وته نێوان گورگه‌کان.
گه‌وره‌ی گورگه سپیه‌کان گورگێکی زۆر فێڵباز وزیره‌ک و دنیا دیده‌بوو،
گه‌وره‌ی گورگه بۆره‌کانیش گورگێکی زۆر له‌بن و له‌خۆبایی و ڕو‌ح گه‌وره‌بوو سه‌لماندنی ئه‌سڵه‌ن نه‌بوو،
ڕۆژگار هات و ڕۆژگار ڕۆیی له‌شاخستان و ناو لێڕ و دارستان هاتنه خوار له‌پێده‌شت و بناری چیاکان له‌گه‌ڵ جۆری ئاژه‌ڵی تر تێکه‌ڵی یه‌کبوون، بۆکاکه گۆشت زۆر نه‌بوو پچکه به‌ز په‌یدا نه‌بوون، به‌خوا کێشه گه‌وره‌تربوو، هه‌رچی گورگی سپی بوو له‌گه‌ڵ که‌متیار و ڕێوی فێڵبازو زۆربه‌ی زۆری گۆشت خۆره‌کانی ناوچه‌که‌ی له‌ده‌وره‌ی خۆی کۆ کردنه‌وه، گورگه بۆره‌ش هه‌رچی چه‌قه‌ڵ و سه‌گی به‌رهه‌ڵا و گه‌ماڵ و دزهه‌بوو له‌ده‌وره‌ی خۆی کۆ کردنه‌وه،
ڕۆژێکیان گورگه سپی به‌گورگه بۆره‌ی گووت: کاکه وه‌ره با پرس به‌هه‌موو گیانداره‌کانی دیکه بکه‌ین ده‌بینی له ئێمه‌ش باشتر هه‌یه، ئه‌وکاته براگه‌وره‌یه‌ک دیاری ده‌که‌ین، گورگه بۆره گووتی باشه.
مه‌جلیسیان به‌ست له‌وسه‌ری بۆ ئه‌وسه‌ری که‌س به‌که‌س نه‌بوو هه‌موو گیانداره‌کی ئه‌و ناوه‌چه‌یه به‌شداربوون، دواجار که‌س له‌که‌س تێنه‌ده‌گه‌یشت.
گورگه بۆره‌و گورگه سپی له‌لای سه‌ره‌وه دانیشتبوون، گورگه سپی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی کرد‌و فێڵێکی بۆ هات، سه‌ری برده بنگوێی گورگه بۆره گووتی براله له‌من و تۆی گۆشت خۆرتر و ئازاتری تێدانیه وه‌ره با ڕێکبکه‌وین و هه‌رچی هه‌یه له به‌ینمان دابه‌شیبکه‌ین بیکه‌ین به‌دوو تۆ ڕان بخۆ من پیل ده‌خۆم من ڕان ده‌خۆم تۆ پیل بخۆ، یان تۆ دڵ بخۆ من جگه‌ر ده‌خۆم، من دڵ ده‌خۆم تۆ جگه‌ر بخۆ.
گورگه بۆره زۆر حه‌زی له‌و قسه‌یه‌بوو قافی قسه‌ی هات و گووتی: باشه به‌ڵام به‌مه‌رج له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ڕه‌سه‌نترم هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وانی دیکه‌ش من برا گه‌وره تۆ برا گچکه، سه‌رتان نه‌یه‌شه‌نم تاماوه‌یه‌کی بۆیه‌که‌مجار دوو به‌دوو ڕێککه‌وتن، دمیان ده‌وگورگستانه‌ی نا هه‌تامه‌ست بوون، ناوه ناوه مڕه‌مڕیان لێکتر ده‌کرد، بۆ لێیان نه‌بوو به‌شه‌ڕ،
له‌به‌رچی؟
وه‌ڵا گووتیان له‌به‌ر دزی!
هه‌ردوو گه‌له گورگی چنگ به‌خوێن هه‌ندیان لێکدا هه‌ندیان له‌یه‌کدی گوشت، ئه‌و ووڵاته‌ی گورگستانی شاخستان و دارستانه خۆش و پڕ به‌ره‌که‌ته‌یان ئاگردا هه‌رچی خێر و بێری هه‌بوو هه‌موویان برد، له‌دژی یه‌کتر په‌نایان بۆ هه‌موو جۆره دڕنده‌یه‌ک برد، هه‌تا شل بوون ماندوو شه‌که‌ت، ووڵاتیان کرده دوو له‌ت.
ئه‌و جاره‌یان بۆ جاری دووه‌م به‌ناچاری ڕێککه‌وتنه‌وه، پێکهاتن له‌سه‌ر دابه‌شکردنی گۆشت و خۆراکی ووڵاته‌که‌یان له‌نێوان خۆیان، هه‌رچی گیانداره کۆنه هاوڕێکانی دیکه‌ش بوون بێبه‌شیان کردن له‌هه‌مووشت، تاماوه‌یه‌کی باش ئه‌وجار له‌ئاشتی و ئارامیدا خۆیان پڕکرد، تاماوه‌یه‌ک که‌س نه‌یوێرا ده‌نگێ بکا.
دوای ماوه‌یه‌ک گیانداره‌کانی دیکه له‌برسان هاواریان لێ هه‌ڵسا.
پیره که‌متیار پێشیان که‌وت له‌گه‌ڵ سه‌گی ماڵی و پشیله و ئه‌وانی دیکه، ده‌ستیان کرد به گاڵه گاڵ، گووتیان کاکه ئاوا نابێ ئه‌ی به‌شی ئێمه کوانێ، هه‌موو وێکڕا ده‌ستیان کرده ته‌په ته‌پ و گاڵه گاڵ و فیکه فیک، تاکو بیان که‌ن به‌شه‌ریک، بۆ کاکه گورگه بۆره‌ی چنگ به‌خوێن توڕه نه‌بوو چاوی سوربوون هه‌ڵسا سه‌رپێ، گووتی ئێوه کێن؟ ناتان ناسم هه‌رکه‌سێک له‌وه‌ڕه‌سه‌ی من نه‌بێ، نه‌ده‌ی ناسم نه پچکه گۆشتێکی ده‌ده‌مێ!
گورگه سپی به‌ترس و له‌رز هاواری کرد و گووتی: هۆ گورگه بۆره‌ی چنگ به‌خوێن بۆ ئه‌ترسی، ئه‌ی من براتنیم با ڕه‌نگیشمان لێک جیابێ، هه‌تا پچکه گۆشتێ مابێ، نایده‌ین به‌که‌س له‌نێوانمان به‌شی ئه‌که‌ین، هه‌رکه‌سێکیش ناڕازیه ئه‌ویش ئه‌خۆین!
به‌ڵام کاکه بێ فایده‌بوو، پیره که‌متیار هه‌ر هارده‌بوو نه‌ک به‌خۆی سه‌گ و پشیله‌شی هارکردبوون.
ئه‌و جاره‌یان به‌ناچاری گورگه بۆره و گورگی سپی کۆ بوونه‌وه و بڕیاریاندا، گووتیان کاکه فه‌رموون ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌یه‌که‌وه به‌شی ده‌که‌ین هه‌رچی هه‌یه له‌سه‌ر سفره به‌یه‌که‌وه ئه‌ی خۆین ، به‌ڵام هه‌روا نابێ با ئیش وکاریش دابه‌شبکه‌ین، گووتیان باشه ئێمه چی بکه‌ین؟
ئه‌وجا گورگه بۆره هه‌ڵسا سه‌رپێ گووتی: له‌به‌رئه‌وه‌ی من برا گه‌وره‌م، ئیش و کاری نهێنیه‌کانی ده‌ره‌وه‌و ناو و خۆ عایدی خۆم، که‌س بۆی نیه قسه‌بکا بۆکوێ بچم بۆ کوێ بڕۆم، به‌ڵام چونکه گورگه سپی له‌مێژه له‌گه‌ڵ خۆمه شاره‌زا بووه جار جاره ده‌یبه‌م له‌گه‌ڵ خۆم ئیشی ئه‌ویان عایدی خۆم.
گورگه سپی له‌ژێره‌وه زۆر توڕه و ناڕازی بوو به‌ڵام چونکه له‌لاشه‌دا زۆر نه‌خۆشبوو به‌ناچاری به‌هه‌ندێک له‌به‌شه کۆنه‌که‌ی خۆی ڕازی بوو،
ئه‌وجا به‌که‌متیاریان گووت کاکه تۆ زۆر شاره‌زای له‌و بواره بۆیه هه‌رچیمان هه‌یه ده‌یده‌نه ده‌ستی تۆ، تۆش به‌یاسا له‌نێوانمان دابه‌شبکه،
ماوه به‌شی ئه‌وانی دیکه گووتیان کاکه ئێوه‌ش ته‌نها و ته‌نها ئیشی ناوماڵمان بۆبکه‌ن ژوره‌که ڕوناک بکه‌نه‌وه! پاکبکه‌نه‌وه! گوڵه‌کانمان بۆ ئاوبده‌ن! هه‌رچی مریشک و قه‌ل و قازه به‌خێوی بکه‌ن! به‌و شێوه‌یه هه‌ربرا بووینه و هه‌ربراده‌بین، ئه‌وانیش ڕازیبوون به‌به‌شی خۆیان، وایان زانی شت زۆر ماوه‌و ئه‌که‌وێته به‌رده‌ستی خۆیان، که‌سه‌یریان کرد هیچ نه‌ماوه!
جگه‌له‌وه له‌ولاشه‌وه گه‌له گورگێکی دیکه‌ی برسی برسی په‌یدا بووبوون به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌نگیان ڕه‌شبوو زۆر دڕنده و زۆر ئازابوون، ئه‌وه‌نده خێر و بێره‌ی مابوو هه‌ندێکیان برد ئه‌وه‌ی دیکه بۆ گورگه بۆره‌یان ڕه‌ش و برشکرد!
ئه‌وجا کاکه هه‌رچی ئاژه‌ڵی ڕه‌ش و ڕووتبوو زۆر برسی بوون هاواریان برد بۆ که‌متیار گووتیان تۆ دادگه‌رنی کوا به‌شمان؟ ئه‌وجا ڕوویان کرده ئه‌وانی دیکه گووتیان کوا ئیشتان؟ کوا کارتان ؟ کوا به‌رهه‌متان؟
ئه‌وانیش ناچار به‌گورگه سپیشه‌وه هاواریان بۆ گورگه بۆره برد، گووتیان: کاکه ئاوانابێ، بابه‌یاسا جارێکی که کاروبارمان ڕێکخه‌ینه‌وه.
گورگه بۆره گووتی: باشه کاکه جارێ ئێمه له‌گه‌ڵ گورگه ڕه‌شه‌کانمان شه‌ڕه، خۆتان براگه‌وره‌بن له‌و کێشه‌یه ئێوه ورده ورده خه‌ریکی ڕێکخستنه‌وه‌ی کاره‌کانبن، منیش ئه‌ڕۆم سه‌فه‌رێک ئه‌که‌م بزانم شتێک په‌یدا ناکه‌م.
بۆکاکه گورگه بۆره مه‌زانه له‌و سه‌فه‌ره چوبوو بۆ وڵاتی شێره‌کان شێری دیبوون له‌و سه‌فه‌ره جل و به‌رگێکی شێران ده‌کڕی! زۆر جوان خۆی ده‌گۆڕێ و ده‌به‌ریان ده‌کا.
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتی خۆی، هاوار ده‌کا و ده‌نه‌ڕێنێ ده‌ڵێ من شێرم شێر من گورگ نیم من پاشای ئه‌ودارستانه‌و جه‌نگه‌ڵه‌م من له‌سه‌روی هه‌مووتانه‌وه‌م که‌ستان بۆتان نیه ده‌ست له‌کار و باری من وه‌ربدات.
ئه‌وانی دیکه‌ش به‌گورگه سپیشه‌وه واقیان وڕما سه‌ریان سوڕما نازانم نه بڕوایانکرد نه‌نا.
ئه‌وه‌ش چیرۆکی گورگستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست