سەرۆکی هەریم لەشەقامەوە. یان لەگۆڕان وە؟
Sunday, 14/06/2015, 18:44
خانمێکی فریشتە بێ. نەک نێرینەیەکی ئالقە لەگوێ
برین کۆن بێ . یان نۆێ . کە بوونی لەجەستەی مرۆڤدا هەبوو . هەر برینە.
دەستوور و سیستەمی پەرلەمانی وگۆڕینی خەبات لەچەکەوە بۆ خەباتی پەرلەمانی و میدیای ئازاد. داخوازی وئیستراتیجی کاری سیاسی گۆڕان بوو. لەماوەی ڕابوردودا لەتەک بوونی نۆینەری گۆڕان لە پەرلەمانی هەولێر و بەغداد. ئەم دوو بەرە سیاسیە( پەرلەمانی هەولیر وبەغداد)نەیانتوانیوە زاڵببن بەسەر دەسەسەڵاتی دەرەکی و پارتە سیاسیەکاندا. لە بەغداد (بەناو) دەستور هەیە . لێ کاری پێناکرێ. هەردوو سەرۆکی عیراق و سەرۆک وەزیرانی عیراق . ئیران هەڵیبژاردن نەک پەرلەمانی عیراق.
گەر خەمی عیراق نەخەینە کۆڵی ئەم ووتارەوە . خەمی هەریمە مافیانشینەکەی خۆمان بێ. لەم هەریمە بێ دەستور ویاسیایەدا . پلەوپایەکان(حزب) پڕیکردۆنەتەوە نەک دەستور وتوانای کەسەکان. گۆڕان پۆستی پارێزگای سلیمانی بردەوە. بەشەقی ئیران و ویستی جەلالیەکان. هەموو دەنگەکانی گۆڕان بوون بە خۆڵەمێش.کەس فزەی نەکرد.
هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم . تاقیکردنەوەیەکی نۆیە. بۆ گۆڕان .
گۆڕان لە 8 ی شباتدا . شەقام وکۆمەڵی رۆشنبیرونووسەری باشی دەوری خۆی دۆڕان.لە تاقیکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەریم . گۆڕان بەسەرکەوتووی رزگار دەبێ .
ئەگەر کەندیداتی گۆڕان . لەگردکەوە نەبێ . لەشەقامەوە بێت.ئەمە بکات ئەوە شەقام ئاشت دەکاتەوە. مەرج نیە نێر بێ . دەکرێ مێنیەش بێ .
بۆ نابێ گۆڕان کەندیداتی بۆ سەرۆکێ هەریـم هەبێ ؟
لەهەڵبژاردنی سەندیکای پاریزەرەکانی هەرێمدا .
پاریزەر هەبووە دەنگی خۆی بە 200$ فرۆشتووە .KKN..05.11.2013 .
کەرەکتەرو کۆلتوری سیاسی باشور وایە . هەرکەسێک پلەیەکی پێدرا وسەربە رێکخراویکی سیاسی بوو. ئەوکەسە پێش ئەوەی نۆینەری گشت پێکهاتەکانی هەریم بێ . ملکەچ و کۆیلەی ئەو لایەنەیە کە هەڵیبژاردووە. لە بەرژەوەندی ئەو رێکخراوەو ( دپژمێ ) نەک بەرژەوەندی هەریـم.
دوورخستنەوەی دەستی(حزب)لەنێوریکخراوەخزمەتگوزاریەکانی هەرێم هەنگاوێکی باشە بۆ دورخستەنەوەی دەسەڵاتی خیزانی سیاسی و مافیای بازاڕ لەبەڕیوەبردنی هەریمدا.
کاک نەشیرەوان و عبدالکریم قاسم
عبدالکریم القاسم یەکەم سەرۆک و سیاسی عیراق بوو . ئاوڕی لە پێگەی ئافرەت لەبەریوەبردنی عیراق دایەوە.یەکەم جار( یەکیتی ئافرەتان )ی لە عیراق دروستکرد و یەکەم ئافرەت لەئاستی هەموو جیهانی ئیسلامی ( نزیهة الدلیمی)کرد بە وەزیری شارەوانیەکان. قاسم تا دوا چرکەی ژیانی چاوەڕی ئامێزێکی پڕ سۆزی ئافرەتێکی میهرەبان بوو . چاوەڕوانێەکەی بردە گۆڕەوە.
یەکەم ئافرەت لەسەر ئاستی هەموو جیهانی ئیسلامی . خانمە بەرێزەکەی سلێمانی( حپسەخانی نەقیب) بوو قوتابخانەی بۆ ئافرەتان دروستکرد.
ئافرەت لە کۆمەلگای کوردیدا جێگەیەکی گەلێ بەرز وباڵای لەمیژوودا هەیە. ئەوەی ئافرەتی لەمرۆڤەوە کردبەکۆیلە . ئیسلامی سیاسی و بازاڕی دۆلار و ئاڵتوون بوو، ئەوەی هەموو جوانی ئافرەتانی شاردەوە. پیاوە مێشک تەنەکە ئیسلامیە نا ئیسلامیەکانن ، مادامێکی ئافرەت ئەو پێگە مەزنەی هەیە . پیویستە نەوشیروان.وەک خاوەنی پڕۆژەیەکی نۆی سیاسی.
هیوادارم ببێ بەیەکەم کەس لە کوردا ، هەوڵبدا( خانمێکی بەرێزی کورد)بۆسەرۆکی هەرێم هەڵبژێرێ .
ئافرەتێکی بێ سەرپۆش وقوماتکراو.ئافرەتیکی هوشیار نەک(بووکەشوشە)ئاسا.نەک ئافرەتە قاچاخچێکەی سامانی بەلاشی کوردستان .
بە درێژای 54 ساڵ شەر چەکی کورد لە باشوردا. نەیتوانی سۆزی یەک چەکدار و هوشیارو سیاسی و میدیای جیهانی بۆ گرفتی کوردی ڕابکێشی . لێ خوشکانی قەندیل و ڕۆژئاوا لە ماوەی ساڵیکدا بوون بە سمبوولێ ڕاپەرینێك . هەموو میژووی کوردیان جارێکی تر بۆ جیهان خویندەوە.
کاک نەوشیروان ئەم هەنگاوە بنێ و ئافرەتیک وەک سەرۆکی هەرێم هەڵبژێرێ.
ئەوە کولتوری کوردی. کورلتوری ( زارا وئیبراهیم ) لە کۆلتوری خێڵی بیابان دەپارێزێ .
ئافرەت لە بەهەشتەوە هاتووە ، بۆیە محمەد جوانی و پێگەی ئافرەتی بە بەشێک لەبەهەشت داناوە.
بەهەشت : ئاو و سەوزایی و رووی جوانە .
الجنة : الماء و خضر و الوجە الجمیل .
14.06.2015
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست