هەر کەسێک ڕیگای فریودانی کؤمەڵانی خەڵک بزانێ، بە ئاسانی دەبێتە سەرۆکیان. هەر کەسێک هەوڵی ڕؤشەنگەری بدات، لە لایەن ئەوان دەکرێتە قوربانی «گؤستاو ڵۆىۆن»
هه‌ر كوردێكی خاوه‌ن ویژدان كه به‌هره‌ی هۆشی له مامناوه‌ندی بۆ سه‌ره‌وه بێت، به ئاوڒێكی بچوك له مێژوی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی١ بۆی ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌مانه كێشه‌ی كورد وه‌ك كاڵایێكی تیجاره‌تی چاو لێده‌كه‌ن تا به سات و سه‌ودا له گه‌ڵ داگیركه‌رانی كوردستان سه‌روه‌ت و ده‌سه‌ڵات بۆخۆیان و بنه‌ماڵه و عهشیرهكهیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
قیمه‌ته‌كه‌ی هه‌رچه‌ندی ده‌بێ با ببێ، ئه‌وان نایده‌ن گه‌لی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان داویه‌تی و ده‌یدات.داسه‌پاندنی شه‌ری براكوژی به سه‌ر هه‌مو شۆڒشگێرانی كورد له گشت پارچه‌كان و هاوپه‌یمانی داگیركه‌رانی كوردستان له پێناو به‌رژوه‌ندی بنه‌ماڵه، به‌شی جیانه‌كراوه‌ی مێژوی بنه‌ماله‌ی بارزانی پێك دێنن.
به‌ڵام بۆچی خاوه‌نی ئه‌م كارنامه ڒهشه دوای نزیك به حه‌وت ده‌یه هه‌ر خۊشه‌ویستی نزیك به نیوه‌ی كوردانی باشور و به‌شێكی به‌رچاوی كوردانی سێ به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی كوردستانه؟ به كورتی كارێزمای بنه ماڵه‌ی بارزانی جۆن ساز بوە؟
بۆ جوابی ئه‌م پرسیاره بیرۊكهیێكم بۊ ساز بوه كه من ناوی لێده‌نێم «سیندرۆمی بارزانی»
سیندرۆم Syndrome یا بە کوردی کۆنیشان، بریتییە لە کۆمەڵێک نیشانە و ھێما کە نیشاندەری نه‌خۆشییه‌کی تایبەتە.٢
«سیندرۆمی بارزانی» چۆن دروست بوه؟
لێره دا شەش هۆكاری دروست بونی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی كۆمه‌ڵگا باس ده‌كه‌م:
ئهلف-كولتوری كۆنه‌په‌ره‌ستی زاڵ به سه‌ر كۆمه‌ڵگا دا.
ب- ئیشكالی نه‌رمه‌واڵه‌ی مێشكی مرۆڤ«Software bug»
ج- زەمینەی مێژویی (Historical Background)
د- عه‌وام فامی زاڵ به سه‌ر بیر و هزری جه‌ماوه‌ر دا.
ه -پشتیوانی دارایی،عه‌سكه‌ری و مێدیایی داگیركه‌رانی كوردستان.
و- بەهێزبونی ڕوحی ئوستوورە لە ناو کۆمەڵگای کوردەواری و پێویستی خوڵقاندنی ڕێبەریکی ئوستوورە یی.
ئهلف-كولتوری كۆنه‌په‌ره‌ستی زاڵ به سه‌ر كۆمه‌ڵگا دا:
تێگه‌ییشتن له چۆنیه‌تی درووست بونی كۆنه‌په‌ره‌ستی له ناو كۆمه‌ڵگا دا یه‌كێك له پێشنیازه‌كانی ناسینی سیندرۆمی بارزانیه.
له زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كان دا پێشینه‌ی ره‌وانی(mental background)به‌هێز ده‌بیندرێ بۆ كۆنه‌پارێزی(obscurantism)وئۆسولگهرایی (fundamentalism) ئه‌م دیارده‌یه لانیكه‌م له ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بوونێكی به هێز و حاشاهه‌لنه‌گری هه‌یه.
سه‌رچاوه‌ی كۆنه‌په‌ره‌ستی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ مێژوی ژیانی پڒ كاره‌ساتی مرۆڤ. مرۆڤه‌كان بۆ هه‌زاران سال له نائه‌منی دا ژیاون. گیان و ماڵ و منداڵیان له مه‌ترسی له‌ناوچون و به تاڵانچون دا بوه. پشتیوانی هۆز و عه‌شیره‌ت زه‌مانه‌تی ژیانیان بوه. ئه‌مه له بواری فكر و باوەڕیش دا جێگای خۆی كردۆته‌وه. متمانه‌یان به بیر و باوه‌ری باو له ناو هۆز و عه‌شیره كانیان كردوه. هه‌رچی كۆن و قه‌دیمی بوه بروایان پێكردوه. شتی تازه، خه‌ڵكی تازه، بیر و روانینی تازه بۆیان نامۆ و خراپ و خه‌ته‌ر بوه. له ماوه‌ی هه‌زاران سال دا كۆنه‌پارێزی له ناو ره‌وانی ناهوشیاری(unconscious) كۆمه‌ڵگا دا جێگیر بوه.
ب- ئیشكالی نه‌رمه‌واڵه‌ی مێشكی مرۆڤ«Software bug»
له زانستی كامپیوتێر به‌شێك هه‌یه به نێوی « Software bug» 3واته ئیشكالی نه‌رمه‌واڵه. وا وێده‌چێ كه له پێكهاته‌ی مێشك و ئهقلانیهتی مرۊڤ دا ئیشكالێكی هاوشێوه‌ی ئیشكالی ئاماژه پێكراوی كامپیوتێری هه‌بێت. ڒهوهندی فێربون له سیستمی مێشكی مرۆڤ جۆرێك داڒژاوه كه یه‌كه‌مین بیرۆكه پێی ده‌گات به دروست ترین فكر وه‌ر ده‌گرێت و ده‌یكاته بنه‌ما و پێوانه‌ی هه‌مو فكر و بیر و بۆچونەکانی دوای ئه‌و. هه‌مومان زۆر بۆمان هاتۆته پێش ناوێك یان ئادرهسێك به هه‌ڵه وه‌رده‌گرین دوایه بۆمان ڒون ده‌بێته‌وه كه شته‌كه به هه‌ڵه فێر بوین و ناو یان ئادره‌سی دروست وه‌رده‌گرین به‌ڵام ئه‌م شته كۆنه كه بۆ یه‌كه‌مین جار له ڒهوانی ناوشیاری ئێمه دا جێگیر بوه ناهێڵێ ناو یان ئادره‌سه دروسته‌كه كه دوایه وه‌رمان گرتوه له مێشكمان دا جێگیر بێت. له زانستی سایكۆلۆژی( ده‌رون ناسی) دا به‌م كێشه‌یه ده‌ڵێن« پێشگری ڒابردو بۆ فێربون».له زمانی فارسی دا ئاوا تاریف كراوه: »وقتی یادگیری یک مطلب در نگهداری مطلب بعدی اثر بگذارد، اصطلاحاً پدیده فراموشی در اثر من‌ع موثر قبلی ایجاد شده است«.4 (كاتێك فێربونی شتێك پێشی فێر بونی شتێكی دوای خۆی بگرێ فه‌رامۆشی له ئاكامی مه‌نعی كاریگه‌ری پێش‌و دروست بوه.) له ئاكامی ئه‌م ئیشكالهی مێشك دا چاولێكه‌ری و كۆنه‌پارێزی مه‌ودا و جێگای بۆ بیری ژیرانه و سه‌رده‌میانه به‌رته‌سك كردوه. ته‌نیا كهمینهیێك كه به‌هره‌ی هۆشیان له سه‌ره‌وه‌یه ده‌توانن له‌م چاڵه مێشكیه تێپهڒن و به چاوی خۆیان بڒوانن و ببینن و به ئه‌قڵ و هۆشێكی ئازاد لێكدانه‌وه‌یان هه‌بێت.
ئه‌م دیارده‌یه‌ش دهگهڒێتهوه بۆ ئیشكالی نه‌رمه‌واڵه‌ی«Software bug» مێشكی مرۆڤ كه باس كرا. ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤی توشبوی ئه‌م نه‌خۆشیه سۆز و خۆشه‌ویستیان پاوان بكرێت بۆ یه‌كه‌مین بیرۆكهیێك كه ده‌رخواردی مێشكیان درابێت.
ج- زەمینەی مێژویی (Historical Background) :
پێشینیان وتویانه: «بڵێ له كوێ ده‌ژی تا بڵێم تۆ كێی» ئه‌وه شتێكی ئاشكرایه كه مرۆڤه‌كان له كوێ له دایك بوبن و ژیابن بیر و باوهڒ و كه‌سایه‌تی ئه‌م شوێنه به‌خۆ ده‌گرن. هه‌ر بۆیه مناڵی مسوڵمان ده‌بێته مسوڵمان، مناڵی مه‌سیحی ده‌بێته مه‌سیحی، مناڵی بودایی ده‌بێته بودایی و هتد.... نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی ٢٠ بو به جێژنی ڒزگاری و سه‌به‌خۆیی گه‌لانی دونیا. به‌ڵام بۆ كورد بو به تراژدیای دابه‌شبون به سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی دواكه‌وتو و دیكتاتۆڒ. سه‌رهه‌ڵدانی شێخ مه‌حمود و شێخ سه‌عید و شۆڒشی ئارارات و شێخ ره‌زا زۆر بێ روحمانه سه‌ركوت كران. كۆماری مه‌هاباد دوای ١١ مانگ جوانه مه‌رگ بو. له ساڵی ١٩٥٨ دوای شۆڒشی عه‌بدولكه‌ریم قاسم له ئێراق ڒێگا به مه‌لا مسته‌فا درا له ڒوسیهوه بگهڒێتهوه ئێراق. كوردستانی باشور هه‌ر چه‌ند خاوه‌ن ڒوناكبیرانی وه‌ك هه‌مزه عه‌بدولا و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ... بو، به‌ڵام کولتوری عه‌شیره‌تگه‌ری قالبی زاڵ به سه‌ر شعوری نه‌ته‌وایه‌تی له ناو زۆرینه‌ی كورد دا بو. له هه‌ل و مه‌رجێكی ئاوا دا ڒوناكبیران په‌راوێز كران و مه‌لا مسته‌فای سه‌رۆك خێڵی بارزان توانی سه‌رۆك خێڵه‌كانی دیكه له مه‌یدان وه‌ده‌ر خات و ڒوناكبیرانی ناو حیزبیشی توشی ده‌سته‌مۆیی ، ده‌ركردن ،كوشتن و ئابڒو بردن كرد. مه‌لا مسته‌فا به عه‌قڵیه‌تی كورتی خێڵه‌كی بو به تاقه سواری مه‌یدانی كوردایه‌تی.لە وەها هول و مەرجێک دا بۆ زۆرینه‌ی مرۆڤی كورد به هۆی نه‌بونی حافیزه‌ی مێژویی و خێڵه‌كی بونی ژیان و فكری كۆمه‌ڵگا كارێزمای بارزانی ساز بو. ئێستاش ٤٠ ساڵ دوای ئاشبه‌تاڵه‌كه‌ی ١٩٧٥، كوڒ و نه‌وه و نه‌تیجه‌كانی بونه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م و ڒهها له باشور. ڒێبهرانی كارێزما وه‌ك ماتما گاندی له هیندوستان و نێلسۆن ماندیلا بونه مایه‌ی ڒزگاری نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤی له‌و وڵاتانه. ئه‌م ڒێبهرانه به پێچه‌وانه‌ی بارزانی و كوڒ و نه‌وه‌كانی، زانا و خۆنه‌ویست و خاوه‌ن هزر و بیری سه‌رده‌میانه و ئه‌وین به كۆڵگا بون.
بەشێک لە هزری خۆشه‌ویستی بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دهگهڒێتهوه بۆ ئه‌م ئیشكاله كه له پێكهاته‌ی بیر و ئه‌قڵانیه‌تی به‌شێكی زۆر له تاكی كورد دا بونی هه‌یه. زۆرترین كه‌سانێك كه گیرۆده‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ن به‌هره‌ی هۆشیان له مام ناوه‌ندی بۆ خواره‌وه‌یه.
لێره‌دا ڒوبهڒوی پرسیارێك به‌م شێوه‌یه دهبیىنهوه كه چۆنه له ناو لایه‌نگرانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌شێكی به‌رچاو له باسه‌واده‌كانیش ده‌بیندرێن؟
ڒاستیهكهی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر شههادهیێكی قوتابخانه یان زانكۆ به‌رابه‌ر نیه له گه‌ڵ ئه‌و ڒادهیه له زانست. به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر مانای سه‌واد بریتی بێت له ئاگاهی و دونیابینی له سه‌ر بنه‌مای زانستی نوێ. به‌شێك له باسه‌واده‌كانیش ته‌نیا له بوارێك پسپۆڒن. وه‌ك هێندێك له‌و كه‌سانه‌ی كه پزیشكن به‌ڵام له پزیشكی زیاتر هیچ نازانن یان كه‌سانێك كه ماتماتیك ده‌زانن به‌ڵام زانستی كۆمه‌ڵایه‌تیان له ئاستێكی زۆر نزم دا ماوه‌ته‌وه. به‌شێكیش له باسهوادهكانی ناو پارتی هه‌م سه‌وادی ڒاستیان هه‌یه و هه‌م به‌هره‌ی هۆشیان له ناوه‌ند بۆ سه‌ره‌وه‌یه. ئه‌مانه هه‌ست و هزری مرۆڤایه‌تیان لاوازتره له خۆشه‌ویستی سامان و پله و پایه‌یێكی كه بنه‌ماڵه پێیان ده‌به‌خشێ.
د- عه‌وام فامی زاڵ به سه‌ر بیر و هزری جه‌ماوه‌ر دا:
ئه‌حمه‌د شاملو بیرمه‌ند و ڒوناكبیری ئیرانی ده‌ڵێت " مرۆڤی عه‌وام له گه‌ڵ شتێكی كه نایناسێ توندترین دژایه‌تی ده‌كات و ئه‌وه‌ی كه ده‌یزانێ پێی وایه حه‌قیقه‌تی موتڵه‌قه."
بۆ وایه؟ عه‌وام هه‌ر شتێكی كه توشی بیر كردنه‌وه‌ی بكات لێی بێزاره. چونكه له فه‌قیری فه‌لسه‌فه و زانست دا قه‌تیس ماوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی كه بۆ یه‌كه‌م جار باوهڒی پێ هێناوه بۆی بۆته قالبێكی فیكری هه‌تا هه‌تایه. ئه‌ویش قالبێكی پێش ساخته‌یه كه له لایه‌ن كلتوری زاڵ به سه‌ر كۆمه‌ڵگا دا له ده‌وره‌ی منداڵی و هه‌رزه‌كاری دا له ناو مێشكی ئاخندراوه.
زۆرینه‌ی نزیك به ته‌واوی لایه‌نگرانی پارتی خه‌ڵكی عه‌وامن.
لێره دا پێویسته مانای ڒاستهقینهی عه‌وام ڒوون كه‌مه‌وه. عه‌وام ڒاستهوخۆ به مانای هه‌مو خه‌ڵكه به‌ڵام له نێوه‌رۆك دا مانای خه‌ڵكی جاهیل ده‌گه‌یێنیت. زۆر كه‌س پێی وایه عه‌وام به بێسهوادهكان ده‌ڵێن به‌ڵام له ڒاستی دا ئه‌و ماناكردنهوه زۆر سه‌قه‌ته. چونكه سه‌واد یان باشتره بڵێین بڒوانامهی خوێنده‌واری پێوه‌ندیه‌كی زۆر كه‌می له گه‌ڵ ڒادهی فام و شعوری مرۆڤه‌كان دا هه‌یه. هه‌مومان له ده‌وروبه‌ری خۆمان زۆرێك له خاوه‌ن بڒوانامهكان ده‌بینین كه له بیرته‌سكی و گهوجیهكی چه‌قبه‌ستو دا ماونه‌وه. له به‌رانبه‌ریش دا كه‌سانی بێسه‌واد یان خاوه‌ن بڒوانامهی كه‌م ده‌ناسین كه بیر و بۆچونی ئینسانی و ڒوانگهی عیلمانیان هه‌یه بۆ بابه‌ته‌كانی مرۆڤی و جیهانی. مێشكیان كراوه‌یه و ئاماده‌ن هه‌مو كاتێك شتی تازه فێر بن.
لێره دا وه‌بیر وته جوانه‌كه‌ی ئالڤین تافلێر كه‌وتمه‌وه كه ده‌ڵێت: «بێسهوادهكانی سه‌ده‌ی ٢١ كه‌سانێك نین كه خوێندن و نوسین نازانن به‌ڵكه كه‌سانێكن كه ناتوانن فكره كۆنه‌كان فڒێ دهن و سه‌ر له نوێ شتی تازه فێر بن »
ه-پشتیوانی دارایی،عه‌سكه‌ری و مێدیایی داگیركه‌رانی كوردستان.
بنەماڵەی بارزانی هەر لە سەرەتای هەڵگیرسانی بە ناو شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١ کە پڕۆژەیێکی شای ئێران و ئامریکا و ئیسڕائیل دژ بە عەبولکەریم قاسم بو، تا ئێستا بۆ یەک ڕۆژیش بێ پشتیوانی داگیرکەران لە مەیدانی سیاسەت دا نەبینراون. ئەم پشتیوانیە لە پارە و چەک تا پشتیوانی هەوایی (وەک نمونەکەی تورکیا لە شەڕی پارتی دژی یەکیەتی و پ.ک.ک لە نەوەدەکانی سەدەی بیست) و هێرشی زەوینی بە تانک و تۆپ( دیارترینیان ٣١ی ئابی ٩٦ دژی یەکیەتی نیشتمانی) و ... دەبیرێنەوە کە بونە هۆی گۆڕینی باڵانسی هێز بە قازانجی بارزانی و قۆرغ کرانی دەسەڵات و سامانی کوردستان لە دەست بنەماڵە، کە ئەمەش بو بە هۆی ئەوەی بارزانی بتوانێ بەو پارە و سەروەتە زۆرە بەشێکی زۆر لە نوسەران و هونەرمەندان بکاتە شایەری دیوەخانەکەیان و سەرۆک عەشیرە و کۆنە جاشەکانیش لە نەبونی دەوڵەتێکی بە هێزی وەک سەدام باشترین ڕێگای مانەوەیان لە ناو حیزبی بنەماڵە دا دیەوە. ئەمرۆ دیارترین نمونەی پشتیوانی مێدیایی لە تەلەویزیۆنی ڕووداو دا دەبینرێت کە پڕۆژەیێکی تورکیایە بۆ بە هێزکردنی بازانی و لاواز کردنی هێزە کوردە نیشتمانیەکان.
و- بەهێزبونی ڕوحی ئوستوورە لە ناو کۆمەڵگای کوردەواری و پێویستی خوڵقاندنی ڕێبەریکی ئوستوورە یی.
نەبونی ڕێبەڕێکی پێشکەوتنخوازی وەک ماتماگاندی هیندوستان و نێلسۆن ماندیلای ئافریقای باشور و سیمون بولیواری ئامریکای لاتین ڕێگای خۆش کرد تا سەرۆک عەشیرەیێکی ناو مەیدانی شۆڕشی کوردەواری(مەلا مستەفا) ئەم شوێنە گەورە و هەستیارە پڕ کاتەوە.
لە ناو بناغەدانەرانی کۆمەڵەی ژ. کاف و پارتی دێموکڕاتی کورستانی ئێراق زۆر کەسانی باسەواد و ژیر و ڕوناکبیر و بە توانا هەبون کە بتوانن ئەم ڕۆڵە بگێڕن. بەڵام کۆمەڵگای لێقەوماو و دواکەوتوی ناوەڕاستەکانی سەدەی بیستەم نەیدەتوانی ئەم ڕوناکبیرە تازە هەڵقوڵاوانە لە وەها جێگایەکدا قەبوڵ بکات. هەر وەکو لە تەجروبەی کۆماری مەهاباد دا دیتمان لە جیاتی هەڵسوڕاوانی کۆمەڵەی ژ.کاف کە هەڵقوڵاوی چینی مامناوەند بون قازی محەمەد بو بە سەرکۆمار و حاجی بابە شێخ بو بە سەرۆک وەزیر و مەلا حوسێنی مەجدی بو بە وەزیری داد(عەدلیە) و.... کۆمەڵگا لە دەورەی عەشاییری، قەبیلەیی ، دەرەبەگی و دین سالاری تێپەڕی نەکردبو. لەم فەزایە دا ئوستوورەی مەلا مستەفا دروست بو. دوای مەرگی ئەو هێزی ئوستوورە بە ئیدریس بارزانی و دوای ئەو بە مەسعود بارزانی گەییشت. لەم ساڵانەی دواییشدا بە کوڕ و نەوەکانیان گەییشتوە.
ڒێگای چاره‌سه‌ر چیه؟
خوێنه‌ری بهڒێز تا ئێره كۆنیشانی نه‌خۆشیه‌كه (سیندرۆمی بارزانی) باس كرا. وه‌ك هه‌ر بیرۆكهێیكی تازه‌ی دیكه كرچ و كاڵ و ناته‌واوه. به پێویستی ده‌زانم ئه‌م وتاره ده‌سپێكێك بێت بۆ كرانه‌وه و به‌رفراوانكردنی باسه‌كه. لێكدانه‌وه‌ی له سه‌ر بكرێت و ڒهخنه و پێشنییاری ئاراسته بكرێ. ئاكامی ئه‌م باس و لێكدانه‌وانه ده‌بێته هۆی له دایك بون و گه‌شه و په‌روه‌رده كرانی كۆرپهڵهیێكی زانستی بۆ ناسین و چاره‌سه‌ر كردنی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین نه‌خۆشیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردهواری.
وته‌یێكی به نرخ له زانستی پزیشكی دا هه‌یه كه ده‌ڵێ: «ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی ناسرا چاره‌سه‌ر ئاسان ده‌بێته‌وه» ڒێگا چاره‌یێك بۆ ده‌رمانی ئه‌م ده‌رده به زه‌ینی من ده‌گات ئه‌وه‌یه كه تۆوی ئاگایی و زانست له ناو كۆمه‌ڵگادا بڵاو بێته‌وه. ئه‌مه‌ش ببێته هۆكارێك كه تاكی كوردی له جیاتی ڒهعیهت و كۆیله خۆی به شارومه‌ندێكی ئازاد بزانێ و له جیاتی لاسایی و كۆنه‌پارێزی مێژو بخوێنێته‌وه و ژیرانه بیر بكاته‌وه. پێویسته سه‌دان وتار له سه‌ر «سیندرۆمی بارزانی» بنوسرێ، هه‌زاران كه‌س باس و لێكدانه‌وه‌ی له سه‌ر بكه‌ن.5
خۆشبه‌ختانه ئینتێرنێت مهوداییكی پێك هێناوه كه مرۆڤه‌كان بێ ترس له ده‌سه‌ڵاتداران به شێوه‌یێكی سه‌ربه‌خۆ بیر و باوهڒهكانی خۆیان له گۆڒهپانێكی گه‌وره به قه‌د پانتایی دونیا بڵاو كه‌نه‌وه. كه‌سانێكی كه مه‌ترسی ئازار و گیران و كوژرانیان له‌سه‌ره، ده‌توانن نوسراوه‌كانیان به نێوی خوازراو له ڒێگای تۆڒه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ماڵپهڒهكان به ده‌ستی خوێنه‌ران بگه‌یێنن تا كاره‌ساته‌كانی وه‌ك: سەرکوتی شۆڕشی کوردانی ایران لە ١٩٦٨ و ١٩٧٩، آشبەتاڵی ١٩٧٥، تیرۆری سۆرانى مام حه‌مه ،سه‌رده‌شت عوسمان و سەدان ڕوناکبیری دیکە،٣١ی آبی ١٩٩٦ ،کۆمەڵکوژی هەڵسوڕاوانی پ.ک.ک لە ،١٩٩٧ ، فرۆشتنی کوردانی شەنگال و ٢٥٪ی خاکی باشوری کوردستان ڕوو نەدەنەوە.
بۆچونێكی زاڵ له كۆمه‌ڵگا دا هه‌یه كه پێی وایە «جارێ ئه‌م جۆره وتار و باسانه نه‌كرێن تا ته‌بایی و ئاشتی له ناو گه‌ل دا جێگیر بێت.» مێژوی نیو سه‌ده‌ی ڒابردو نیشانی داوه كه ئه‌م ڒێكاره بێ ئاكام بوه. به پێچه‌وانه بێده‌نگی بۆته هۆی بێ ئاگا مانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری جه‌ماوه‌ر و كه‌م خه‌رج بون و پڒدهسكهوت بونی هه‌مو جۆره خهیانهتێكی نه‌ته‌وایه‌تی.
له هه‌مو دڵسۆزان و ڒوناكبیران داوا ده‌كه‌م به پێی توانای خۆیان له‌م باسه دا به‌شدار بن و ده‌وڵه‌مه‌ندی بكه‌ن. وتار بنوسن و بڵاوی كه‌نه‌وه یان ره‌خنه و پێشنیاره‌كانتان بۆ ئه‌م ئیمه‌یله بنێرن
[email protected] تكایه له ڒێگای فه‌یسبوك، وێبلاگ، وێبسایته‌كان یان هه‌ر چۆنێك بۆتان ده‌كرێ ئه‌م وتاره بڵاو بكه‌نه‌وه. با مێژومان بكه‌ین به چرا بۆ دروست كردنی دواڒۆژێكی ڒوون.
لێكدانه‌وه‌ی وشه و سه‌رچاوه‌كان:
١- بارزانی له ئاوێنه‌ی مێژوو دا:
كورته مێژوی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له ١6 خاڵ دا:
1 ـ بەكارهێنانی زەبری هێز بۆ دەرپەڕاندنی ( حەمزە عەبدوڵڵا )، یەكەم سكرتێری پارتی دیموكرات لەلایەنی مستەفا بارزانیەوە لەساڵی 1959دا .
2 ـ بەكارهێنانی هێز لەلایەنی مستەفا بارزانیەوە بۆ یەكلایكردنەوەی ناكۆكی نێوان ئیبراهیم ئەحمەد و مەكتەبی سیاسی لەگەڵ مستەفا بارزانی لەساڵی 1964دا .
3 ـ بەكارهێنانی هێز لەلایەنی مستەفا بارزانیەوە بۆ سەركوتكردنی جوڵانەوەی رۆژهەڵات لەساڵی 1967دا بە پێشەنگایەتی سلێمان موعینی، مەلا ئاوارە و ئیسمائیل شەریف زادە .
4 ـ لەناوبردنی رێبەرانی پارتی دیموكراتی كوردستانی باكوور سەعید ئەلچی و سەعید قرمزی لەساڵی 1972دا .
5 ـ لەناوبردنی فاخر مێرگەسووری و بنەماڵەكەی كە كەسێكی چەپ و سەركردەیەكی دیار بوو لە ساڵی 1975دا .
6 ـ دژایەتی شۆڕشی گەلی كوردستان لەباشوور لەساڵی ( 1976 ـ 1998 ) و شەهیدكردنی دەیان سەركردەی وەكو عەلی عەسكەری ، د . خالید سەعید ، ئیبراهیم عەزۆ ، حسێن بابا شێخ .
7 ـ هاوكاریكردنی ئێران بۆ تێكشكانی شۆڕشی كوردستان لە رۆژهەڵات لەساڵی 1979 و 1982دا
8 ـ هاوكاریكردنی دەوڵەتی توركیا بۆ لێدانی PKK لە ساڵانی، 1992، 1995، 1997، 2000.
9 ـ داگیركردنی هەولێر بەهاوكاری رژێمی بەعس لە 31/8/1996دا .
10 ـ لەناوبردنی چەندین كەسایەتی پێشەنگی وەكو ( سادق عمر، رەئوف ئاكرەیی، هاوڕێ رێناس، د. سیروان )لە ساڵانی 1992 هەتا 1996.
11 ـ هێرشكردنە سەر بنكەی یەنەدەكە و رۆژنامەی وڵات و چەندین رێكخراوی مەدەنی لە 16/5/1997دا و شەهیدكردنی زیاتر لە ( 14 ) رۆژنامەنووس و ( 80 ) چالاكی سیاسی ومەدەنی و شوێنبزركردنیان كە هەتا ئێستاش چارەنووسیان دیار نییە .
12ـ هێرشكردنە سەر خۆپیشاندانی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی و تیرۆركردنی چەندین رۆژنامەنوس و كەسایەتی لەژێر سێبەری ئەم پارتەدا لەم ساڵانەی دواییدا.
13ـ ناردنی دۆسیە بەناوی وەزارەتی دادی هەرێمەوە بۆ دادگای توركیا‌و دەزگا ئەوروپیەكان لە ساڵی 1999دا بۆ تۆمەتباركردنی بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجالان و PKKوەكو تیرۆر .
14ـ دژایەتی راستەوخۆ و ناراستەوخۆی شۆڕشی رۆژئاوا وپێشەنگەكەی كەPYDیە لەساڵی 2011وە هەتا ئێستا.
15- ڒادهست كردنی شه‌نگار و زومار و ڒهبیعه له گه‌ڵ هه‌مو گوند و ناوچه‌كانیان به چه‌ته‌كانی داعش له ٣ی ئابی ٢٠١٤ كه بۆ هۆی كوژرانی ٥٠٠٠ كوردى بێ چه‌ك و بە کۆیلەچونی هەزاران کچ و ژنی ئیزەدی و ئاواره بونی 5٠٠ هه‌زار کەس و له ده‌ست چونی ٢٥٪ی خاكی كوردستان.
١٦- ٣١ی ئابێكی تر بهڒێوهیه. هه‌ر له مانگی ئابی ئه‌مسال دا بنه‌ماڵه له زمان یه‌كێك له ماستاوچیهكانیان به ناوی ڒێبوار كه‌ریم وه‌لی له ته‌له‌وزیونی ڒوداو ههڒشهی ٣١ی ئابێكی تری كرد. بنه‌ماڵه به ڒاگهیاندنی ئه‌م ههڒهشهیه له زمان ئه‌م كه‌سه ویستی بزانێ كاردانه‌وه‌ی له ناو جه‌ماوه‌ر چۆن ده‌بێت. پێشبینی ده‌كرێت له ئه‌گه‌ری وشیار نه‌بونی كۆمه‌ڵگا و هێزه نیشتمانیه‌كان ئه‌مجاره له جیاتی حه‌ره‌س جومهوری و تانكه‌كانی سه‌دام ته‌یاره و تانك و ئه‌رته‌شی فاشیستی تورك بێنێته كوردستانی باشور و ڒۆژئاوا. هێزه نیشتمانیه‌كان وه‌ك یه‌كیه‌تی و پ.ك.ك و په‌یه‌ده و... بكاته ئامانجی له ناو بردن و كۆمه‌ڵكوژیه‌كی گه‌وره له ناو كوردان وهگهڒ خات و خه‌ونی ٩٠ ساڵه‌ی ڒهگهزپهرهستانی تورك به لكاندنه‌وه‌ی ویلایه‌تی موسڵ به ڒوبهرێكی زیاتره‌وه كه هه‌مو باشور و ڒۊژئاوای كودستان بگرێته‌وه وه‌دی بێنێت. له هه‌نگاوی یه‌كه‌م دا به ڒواڵهت ئه‌م هه‌رێمانه وه‌ك دهوڵهتۆكێك یان ئیماره‌تێكی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی سه‌ر به كۆماری توركیا به دونیا بناسێنێت. له هه‌نگاوی دوهه‌م دا له ژێر دروشمی یه‌كپارچه‌یی توركیا دا به تێپهڒاندنی یاسایه‌ك له پارلمانی توركیا دا ئیماره‌ته‌كه به ته‌واوی به توركیای بلكێنن.
٢- سیندرۆم یا بە کوردی کۆنیشان، بە ئینگلیسی Syndrome بریتییە لە کۆمەڵێک نیشانە و ھێما کە نیشاندەری نه‌خۆشییه‌کی تایبەتە؛ کۆنیشان لە خۆگری: نیشانەکانی نەخۆشی (کە نەخۆش بۆ خۆی دەردەبڕێ)، ھێماکانی پزیشکی (کە پزیشک پەی پێ دەبا) و دیاردە و دانستەگەلێ کە پێکەوە سەرھەڵدەدەن. بۆ وێنە:
کۆنیشانی ڕیخۆڵەی هەڵزرنگاو یا ئای.بی.ئێس (IBS) کۆنیشانی داون (Down syndrome) کۆنیشانی ژیلبێرت (Gilbert's syndrome). ئەیدز (بەئینگلیزی: Acquired immune deficiency syndrome) کورت دەکرێتەوەبۆAIDS""کۆنیشانی ئیستیکهولم
Stockholm syndrome
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
3 - a software bug is an error, flaw, failure, or fault in a computer program or system that causes it to produce an incorrect or unexpected result, or to behave in unintended ways….
http://en.wikipedia.org/wiki/Software_bug
4- http://fa.wikipedia.org/wiki/
5- ئوستوورە ئەو چیرۆکەیە کە دانەرەکەی یان ڕەگەزەکەی شاراوەیە و ھەوڵ دەدا ڕەوتەکانی سروشت، بەدیھاتنی جیھان و مرۆڤ، نەریتەکان و ئاھەنگە ئایینییەکان دەرببڕێ. ئوستوورە لە بنەڕەتدا وەکوو سیستەمێک بۆ ڕاڤەی جیھان یان بەرپەرچدانەوەی مرۆڤی سەرەتایی لە ھەمبەر ھێزە سروشتییە نەناسراوەکاندا داڕێژراوە. سەرەکیترین کەسایەتییەکانی ناو ئوستوورەکان خواکان یان پاڵەوانە لەئاسابەدەرەکانن.