مەسعود بارزانی مەدالیای بە عەزیز محەمەد بەخشیی
Thursday, 11/06/2015, 7:12
رۆژی چوارشه‌ممه 10ی حوزه‌یرانی 2015، له سه‌لاحه‌دین مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سەرۆکی پارتیی و سەرۆکی خێڵی بارزان، پێشوازی له سكرتێری پێشووی حزبی شیوعیی عیراق عه‌زیز محه‌مه‌د كرد، سوپاسی ماندووبوون و خه‌باتی كرد. بە قسەی مەسعود بارزانی عەزیز محەمەد رۆڵی نیشتیمانپه‌روه‌رانه و خه‌باتگێڕانه‌ی له قۆناغه جیاجیاكانی شۆڕشی رزگارییخوازی گه‌لی كوردستان و عیراق بینییوە و ستاییشی هه‌ڵوێستی دڵسۆزانه‌ی كرد به‌رانبه‌ر بە مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و به‌رقه‌راركردنی نزیكی و ته‌بایی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا مەسعود بارزانی بۆ رێزگرتن له‌و رۆڵه نیشتیمانیی و شۆڕشگێڕانه‌ی عه‌زیز محه‌مه‌د کرد، کە له ژیانی سیاسیی خۆیدا گێڕاویه‌تی میدالیای بۆ ئەمە (بارزانیی نه‌مر)ی به (عه‌زیز محه‌مه‌د) به‌خشی.
سەرنجی کوردستانپۆست: پیاهەڵدان بەسەر کەسێک، رێکخراو، کۆمەڵە و هەر گروپێکدا، کە چالاکیی، یان کارێکی مرۆڤدۆستانە و خەبات و تێکۆشانی کردبێت، هەروەها بەخشینی مەدالیا و خەڵاتکردن، بۆ هەموو ئەمانە یاسا و رێسای تایبەت بە خۆی هەیە، لێرەوە بۆیە دەتوانین بڵێین کە مەسعود بارزانی ئەو کەسایەتییە نییە، مافی ئەوەی هەبێت، بەناوی خەبات و ماندووبوون و نیشتیمانپەروەرییەوە هەڵسەنگاندن بۆ خەبات و رزگاریی و ماندوونەناسینی هیچ کەسێک بکات، وەک خەباتگێڕ و ماندوونەناس و نیشتیمانپەروەر بیناسێنێت، ئەو کەسەی بە سان و باڵی یەکێکی دیکەدا هەڵدەدات، خەڵات و مەدالیا دەبەخشێت، دەبێت بۆ خۆی کەسێکی نیشتیمانپەروەر بێت، نەک خائین، ئێمە لێرەدا قسە لەسەر ئەو مەدالیایە ناکەین، کە دەبێت کەسێکی نیشتیمانپەروەر بیدات، چونکە مەدالیای بارزانی مەدالیای شورەیی و خیانەتە، هەر مەدالیایەکی دیکە، ئەگەر مەسعود بارزانیی بیدات بە هەر کەسێک لە روانگەی کار و مێژووی خۆی و بنەماڵەکەیەوە، هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. ئەوانەی لێشی قبوڵ دەکەن، لە ئاستی ئەو پێداهەڵدانەدا نیین، بەڵکو لە ئاستی کارەکانی مەسعود و بیرکردنەوەی ئەودان.
مەدالیای بارزانی مەدالیایەک نییە شانازی پێوە بکرێت، ئەو مەدالیایەی بە عەزیز محەمەد درا، مەدالیای نیشتیمانپەروەریی و خەبات و ماندووبوون نییە، مەدالیای خیانەت و ئاشبەتاڵ و ناپاکییە، ئەوەی مەدالیاکە دەدات لە سنگی خۆی، رابردووی خۆشی دەخاتە ژێر پرسیارەوە، ئەگەر بە لۆگیک قسە لەسەر ئەمە بکەین، عەزیز محەمەد وەک مەسعود بارزانی وایە و لە یەک ئاستدان، ئەو قوتابخانەیەی کە عەزیز مەحەمەد تێدا خوێندووە، یان وەک مامۆستا تێیدا وتوویەتەوە، هەر قوتابخانە پۆخڵەکەی بارزانییە، بەڵگەش بۆ ئەمە دیاردەیەی ناو حیزبی شیوعییە، کە زۆر لە ئەندامانی حیزبی شیوعیی، دەچنە ناو پارتیی و پاراستن، بەشێکی دیکەشیان ئەمڕۆ پشتگیریی لە سیاسەتەکانی پارتیی و بنەماڵە دەکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست