بۆ دانانەوەی مەسعود بارزانی، پاراستن پلانی هەیە، کە لە مانگی تەموزدا خۆپیشاندانێکی گەورە رێکدەخەن
Wednesday, 10/06/2015, 19:58
هه‌رچه‌نده بارزانی به ئاخافتن ده‌لێت نامه‌وێ به زۆر له‌پۆسته‌كه‌مدا بمێنمه‌وه، به‌لام ئه‌م قسەیەی بارزانی وه‌ك سه‌رجه‌م قسەکانی تری پێچه‌وانه‌یه ، بۆیه بۆ هه‌لبژاردنه‌وه‌ی خۆی به زۆره‌ملێ سه‌پاندنه‌وه‌ی ئاماده‌یی تا شه‌ریش هه‌یه ، بۆ ئەو مەبەستە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو کە لە نێو مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان دزەی کردووە، پیلانێكی نوێی پاراستن و بنه‌ماله‌ی بارزانی بەڕێوەیە، كه به‌نیازن له‌مانگی تەموزی ئەمساڵدا، به‌هه‌زاران كه‌س بهێنن و برژێننه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دوایی بچنە به‌رده‌م په‌رله‌مان، لە ناویاندا کۆمەڵێک لە پیاوانی پاراستن خۆیان ئامادە دەکەن تا ئەو رادەیەی بە توڕەییەوە به‌ردبارانی په‌رله‌مانیش بکەن ، سەرچاوەکە دەڵێت به‌هه‌زاران كه‌سیان بۆ ئه‌و پیلانه ئاماده‌كردوه كه له زۆربه‌ی شار و شاروچكه‌كان دەیان دێنە هه‌ولێر ، جگه له‌مه‌ش له‌زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی به‌رده‌ستیان خه‌ڵک هان دەدەن، تا به دروشمی ئەوەى (قبوڵمان یان نییە، جگە لە مەسعود بارزانی، کەسی دیکە ببێت بە سەرۆکی هەرێم). هەروەها هەموویان بە یەک دەنگ هاوار دەکەن، کە دەبێت به هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵك مه‌سعود بارزانی هه‌ڵبژێرێت، نه‌ك بە دەنگدانی نێو په‌رله‌مانی کوردستان، سەرچاوەکە دەڵێت هەر لە ئیستاوە هه‌موو پیلانه‌كان ئامادەباشی بۆ کراوە، تا بارزانییش خۆی وا رۆڵەکە ببینێت، گوایە ئەو نایه‌وێ له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێتەوە و كورسی لای ئه‌و هیچ گرنگ نییه، بەڵام ئەوەتا خەڵکەکە وازی لێناهێنن و دەیانەوێت ئەو ببێتەوە بە سەرۆکی هەرێم، کە لە راستییدا مەسعود بارزانی خۆی بۆ شەڕیش ئامادەکردووە، ئەوەی دەیەوێت لەو زوانە رایبگەیەنن، ئەوەشە کە دوای خۆی سەرۆکایەتیی پارتیی دەدات بە مسروری کوڕی، مه‌سروریش ئیستا كاری پاراستنی داوه‌ته دەست وه‌یسی برای، سەرچاوەکە دەڵێت نێچیرڤان بارزانیش، بە هەمان شێوە ئاماده‌كاری بۆ ده‌سه‌لات گرتنه ده‌سه‌تی براكانی یوسف، به پله‌ی یه‌ك و ره‌وان به پله‌ی دوو ئاماده ده‌كات .
بۆ پوچەڵکردنەوەی هەموو ئەو پلانانەی کە پێشتر پاراستن بەنیاز بووە ئەنجامی بدات، کاتێک بڵاوکراوەتەوە، ئیتر وازیان لێهێناوە، واشیان راگەیاندووە کە هەواڵەکە درۆ بووە. بلاوکردنەوەی ئەم هەواڵەش کە پێشوەخت بڵاومان کردەوە، سەرچاوەکە دەڵێت هیوادارم ئەم پلانەشیان سەرنەگرێت و خەڵکی لەوە وشیار ببێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست