کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەردۆغان لەدەرەوەی پرۆژەی ئاک پارتییە!

Wednesday, 10/06/2015, 14:51


میژووی ئیسلامی سیاسی لە تورکیادا بۆ سەرەتای ساڵی حەفتاکان دەگەرێتەوە و هەنگاوی گەورە و دیاریشی ناوە لەناو پرۆسەی سیاسی تورکیادا. ئەربەکان  فتح اللە گولەن بناغە و داریژەری ئەو فەلسفەیەن توانیان خزمەتێکی گەورە و دیاریش بە ئابووری و گەلی تورکیا بکەن، بەڵام خەونی سوڵتانیەتی ئەردۆغان ئەو پرۆژەیەی شکست پێهنا و چارەسەریشی نییە، یان زۆر قورسە.
پرۆژەی ئیسلامی سیاسی لای فتح اللە گولەن دوورە لە توندوتیژی وهەڕەشە و دەست وەردان لە کاروباری وڵاتانەوە، چونکە ئەم پڕۆژەیە کار لە سەر گەشەی ئابوری و پەروەردەی تاک دەکات، لەگەڵ سودوەرگرتن لەپەیوەندی باش لەگەڵ وڵاتاندا، چونگە گەشەی ئابوریی و هاتنەکایەی پیشەسازی پێویستی بەبازاڕ هەیە، دروست ئەردۆغان بەپێچەوانەی ئەم فەلسفەیەوە کاری کرد.
تورکیای ئاک پارتی سودی لەسێ هەلی میژوی بینی :
یەکەم: هدنەی شەڕ لەگەڵ پەکەکەدا، کە خەرجیەکی زۆری شەری دەوڵەتی گەڕایەوە
دوهەم: ڕوخان وهەڵوەشانەوەی دەوڵەتی سۆڤیەتی جاران، راستە سۆڤیەت لەسەرەتای نەوەدەکان هەڵوەشایەوە، بەڵام نزیکی دەساڵ لەشەڕ و گرفتی ناوخۆی و یەکتریدابوون ئەوکات کە حزبی داد و گەشە دەسەڵاتی گرتە دەست ئەوان ئارام ببونەوە و شیاوبوون بۆ بازرگانی و سەرمایەگوزاریی لەو بوارەشدا تورکیا سوودمەندی یەکەم بوو رژێمی سەدام و هەڵڕژانی پارە لە عیراقدا کە بووە سەرچاوەیەکی بەهێزی ئابوری ب ۆحکومەتەکەی ئاک پارتی،
گەشە ئابوریە پیشەسازیە سیاحیەکەی تورکیا پێویستی بەئارامی ناوچەکە هەبوو تا کاڵاکانی ساغ بکاتەوە، بەڵام ئەردۆغان بەهۆی نەخۆشی ڤایرۆزی زەعامەت و خەونی سوڵتانیەوە تەواو بە پێچەوانەوەی ئەم سیاسەتە کاری کرد ،
ڕاستە سیناریۆیەکی جەهەنەمی هەبوو بۆ بەجەنگکردن و وێرانکردنی ناوچەکە لەلایەن ئەمریکاوە، بەڵام ئەردۆغان لە جیاتی ڕیگری لەو شەڕە هاوکار و بەشدارییەکی باشیش بوو بۆ ئەم پیلانە لە جیاتی ڕێکخستنی نیوماڵی عیراقییەکان و سورییەکان میسریەکان و ... هتد، کەوتە هەڕەشە و پشتگیریکردنی توند رەوەکان، کە دواجار ئەو تەقینەوەیەی بەغدا دیمەشق ویران دەکان بێبازاری بۆ کارخانەکانی عەنتاب و ئەستمبوڵ دروست دەکا بیکاری وهەڵاوسان بۆتورکیا دینێتە پێش.
لە ئیستادا ڕۆژ دوای رۆژ جەنگ گەورەتر دەکرێ داهاتی وڵاتانی ناوچەکە بۆ چەک وتەقەمەنی دەروا نەک بۆکاڵای تورکی کەواتە پێناچێ حکومەتی ئایندەی تورکیا خۆشگوزەرانی بۆهاوڵاتیان پیبێ وبتوانێ ڕێگری بەوهەڵاوسانە گەورەیەی ئابوری تورکیا بگرێ،ئەوەی کەگرنگە بۆئاک پارتی بیکا بەپلەی یەکەم کەزەحمەتە بتوانێ دورخستنەوەی ئەوسوڵتانەنەخۆشەیە لەحکومەت وحزب وکارکردنە بۆهێورکردنەوەی ناوچەکەوچارەسەری پرسی کورد
 لەسەر هەدەپەش پێویستە بزانێ بەشداریان لەحکومەتی ئاک پارتی یان هەرلایەنێکی تر حەوت هەنگیان لەداریکا نەدۆزیوەتەوە وەهمی ترسی مەهەپەوجەهەپە هیچ نیەوهیچ کەس ناتوانێ دژایەتی کوردبکاچی لەناودەسەلات یان دەرەوەی دەسەلات بەتایبەت لەبارودۆخی ئیستادا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە