کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیسان عەشقبازیی نێوان گۆڕان و پارتیی دەستی پێکردەوە!

Wednesday, 10/06/2015, 14:05


رۆژی 25 / 3 / 2015  واتە  ( 2 مانگ و 15 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر) دوو په‌رله‌مانتاری پارتی به‌فه‌رمانی راسته‌وخۆی مه‌سرور بارزانی، هێرشیان كرده‌ سه‌ر عه‌لی حه‌مه‌ ساڵحی په‌رله‌مانتاری گۆڕان، بێ ترس و شەرم، هەردووکیان عەلی حەمە ساڵحیان كوتی. وەک دەبینن لەو رۆژەوە عەلی حەمە ساڵح  گەرمی و گوڕییەکی جارانی نەماوە،
راگه‌یاندنی گۆڕانیش كه‌ له‌دوای رێكه‌وتنامه‌ی شه‌ره‌فه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی، شكۆی له‌ده‌ستداوه‌. له‌په‌لاماردانه‌كه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ ساڵحیشدا ته‌نها وه‌ك هه‌واڵ باسیان كرد.
هەرچەندە به‌بڕیاری سه‌رۆكه‌ كارتۆنییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش لیژنه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ پێكهێنرا. پارتی حسابی بۆ لیژنه‌كه‌ نه‌كرد و دوو په‌رله‌مانتاره‌ شەلاتییەکەش نه‌چوونه‌ لیژنه‌ و له‌جاران زیاتر له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ رێزیان لێگیرا. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌رچه‌نده‌ نێچیرڤان بارزانی بۆ دڵدانه‌وه‌ به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی حه‌مه‌ساڵح كردبوو، لەولاشەوە مه‌سرور بارزانی ده‌ستخۆشی له‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ كردبوو، به‌ پێكه‌نینیشه‌وه‌ پێی وتبون: "ده‌می درێژ، هه‌ر ده‌بێت مه‌قه‌ستی به‌ربكه‌وێت".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵحی دۆستی نێچیرڤان بارزانیش. چوو له‌دادگای هه‌ولێر شكاتی كرد، دیسانه‌وه‌ پارتی نه‌حسابی بۆ دادگا كرد و نه‌ په‌رله‌مانتاره‌كانیش چوونه‌ دادگا. نه‌ سه‌رۆكه‌ كارتۆنییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش توانی حه‌سانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ لاببات.
ئیستا گۆڕان له‌ حكومه‌ت شكستی هێناوە و میدیاكه‌شی له‌ پاشی پاشه‌وه‌یه‌ و  داراییه‌كه‌شی باش نییه‌. بۆیه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌خوانه‌ هه‌نگوینییه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ نێچیرڤان بارزانی، لوتی له‌ بارزانی و پارتی كردبوو، نه‌وشیروان مسته‌فا راسته‌وخۆ باسی کەشوهەوای گۆڕانی بۆ نێچیرڤان باسكردبوو، کە چۆن جەماوەرەکەی لێی ناڕازیین، نێچیرڤانیش راسته‌وخۆ و هه‌مان رۆژ به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ل مه‌سعود بارزانی مامیدا كردبوو. مه‌سعودیش له‌رێگه‌ی ئازاد به‌روارییه‌وه‌ به‌ ئومێد خۆشناوی سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌ردی وتبوو به‌زاره‌كی له‌په‌رله‌مان داوای لێبوردن له‌ عه‌لی حه‌مه‌سالح و فراكسیۆنی گۆڕان بكه‌ن.
ئیتر ده‌بێت بڵێین، ئه‌وه‌تا پارتی خه‌می ئابڕوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانێتی. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌دوای رێكه‌وتنامه‌ی شه‌ره‌فه‌وه‌ سیناریۆسازی و عه‌شقی نێوان گۆڕان و پارتی ده‌ستی پێكردوه‌.
ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت ئه‌و عه‌شقه‌ ببینن فه‌رمون له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی تۆپخانه‌كه‌، كه‌ چۆن به‌ شه‌وق و زه‌وق و ترش و خۆێوه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌. راگەیاندنی گۆڕان ئه‌وه‌نده‌ی بایه‌خی به‌ داوای لێبوردنه‌كه‌ داوه‌ نیو هێنده‌ بایه‌خی به‌ په‌لاماردانه‌كه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح نه‌دا!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە