بە سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په، پێگه‌ی پارتیش گۆرانكاری به‌سه‌ردا دێت
Sunday, 07/06/2015, 21:39
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی هه‌ده‌پ واده‌كات پۆلین رێژی ناوجه‌كه له گرنگی دانی زیاتر به كورد به‌گشتی و پ‌ك‌ك به‌تایبه‌تی بێته ئاراوه ، جونكه ژیان به‌پێیی ئه‌و گوته‌ی نازیه‌كانه (هه‌ق هی ئه‌و كه‌سه‌یه به‌هێزه) كه‌لێره‌دا ده‌مه‌وێ بلێم جگه له‌خۆرئاوابونی شۆڤینیزمی توركی و بالاده‌ستی ئه‌ردوگانی ، قسه له‌سه‌ر خۆر ئاوابونی بالاده‌ستی پارتیش دێته ئاراوه كه‌له‌جه‌ند سالی رابردودا وه‌ك هێزی بریارده‌ری پله یه‌ك له‌باشور خۆی ده‌یبینیه‌وه ، به‌لام له‌مه‌ودوا هاوكێشه‌كان ده‌گۆڕێ به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی
١ پارتی هه‌ولی ده‌دا ركابه‌ری پ‌ك‌ك له‌كوردستانی گه‌وره دا بكات بۆیه هاوشێوه‌ی پ‌ك‌ك له‌هه‌موو به‌شێكی كوردستان ، حزبێیكی كارتۆنی دانابوو به‌لام پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان لاوازه ، به‌راده‌یه‌ك له هه‌لبژاردنی ئه‌مرودا له‌باكور ٣٣ هه‌زار ده‌نگیان هێناوه . به‌لام به‌سه‌ركه‌وتنی باله‌كانی پ‌ك‌ك له له‌رۆژاوا و كۆبانی و هه‌ده‌په پێگه‌ی پ‌ك‌ك به‌رامبه‌ری پارتی زۆر هه‌نگاوی تری بری
٢ هه‌ست ده‌كرێ گۆران ویه‌كیتی و پ‌ك‌ك جورێك له‌هاوبه‌ندیان هه‌یه كه‌ده‌یانه‌وێ سنور بۆ ره‌فتاری دیكتاتوریانه‌ی پارتی دابنێین ، ئه‌مه ره‌نگ ده‌داته وه نه‌ك له‌سه‌ر بوێری بونی زیاتری گۆران و یه‌كیتی به‌لكو زۆر حزبی تریش.، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌لبژاردنه‌وه‌ی بارزانیش هاوكێشه‌كی نوێی هاته ئاراوه .
٣ هیج هێزێیكی سیاسی نه‌یتوانی و ناتوانێ ده‌ڤه‌ری ده‌یان ساله‌ی به‌هێزی پارتی كۆنترول یان بكاته جه‌ماوه‌ری ، به‌لام پ‌ك‌ك له‌مه‌ودوا پێگه‌ی به هێز ده‌بێت ، كه‌جگه له‌نزیكی سنور‌و هێزێیكی توكمه‌ی جه‌كدار ی و ٢ ئه‌زمونی حوكمرانی نزیكی (باكور و رۆژئاوا) هاوكات شێوه‌ی هاوبه‌شی ئاخافتنی بادینان و باكور خالی به‌هێزی په‌رینه‌وه‌یه‌تی بۆبادینان جونكه ده‌یان ساله كێشه‌ی سورانی وبادینی له‌م ناوجه‌یه زه‌قكراوه‌ته‌وه.
٤ له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌وانه‌شدا پارتی هه‌موو ده‌وله‌تانی ناوجه‌كه پشتگیری ده‌كه‌ن ، وه كاتێك به‌رژوه‌ندی بكه‌وێته مه‌ترسی ئاماده‌یه شه‌ری مالوێرانكه‌ر ده‌ست پێبكاته‌وه. به‌لام ده‌بێت وێنه‌یه‌كی له‌به‌رجاو بێت پارتی ئه‌مرو جیایه له‌چاو دوێنێ ، جونكه له‌روی جه‌ماوه‌ری و هه‌یبه‌تی سیاسی به‌گشتی پاشه‌كشه ده‌كات و جه‌ماوه‌رێیكی به‌رفراوانی هه‌لپه‌رستی هه‌یه لێی هه‌لده‌گه‌رێته‌وه و پێگه‌ی سیاسی نێو ده‌وله‌تیش زۆرجار به هاوكێشه‌ی ناوخۆ لێك ده‌درێته‌وه باشترین نمونه ولاتانی دیكتاتوری عه‌ره‌بی و شای ئیرانه كه‌به‌په‌ناهه‌نده‌ی سیاسیش وه‌ریان نه‌گرتن كاتێك پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان كه‌وته لێژی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست