كێ لە قەیرانەكانى دارایی هەرێم بەرپرسە؟
Sunday, 07/06/2015, 11:49
سەرهەڵدانى تەنگژەى دارایی لەهەر شوێنێك دێوەزمەئاسا بەرۆكى سەرتۆپی هاونیشتمانیان دەگرێتەوە كە لەم نێوەندە دەرفەت بۆ دەوڵەمەند و دەستڕۆیشتوان دەرِەخسێ هێندەى دیكە خۆیان دەوڵەمەند بكەن و چینە هەژارەكەش بەسواڵ و سەدەقە و هێندەى دیكە نەبوونى بچن.
كوردستان بەبەراورد لەگەڵ دەوڵەتانى دیكە ژمارەیەكى زۆر نیە نەتواندرێ سەرفسوونى و مشووری بخورێ نەخاسمە ئەوەندە مووچەخۆرەى هەیەتى بەبەراورد لەگەڵ پرِۆژەكان دەتواندرێ بە بەرنامەڕێژییەكى تۆكمە كە وەزارەتێكمان بەناوى پلاندانان هەیە كەم درك بەبوون و قورسایی ئەو وەزارەتە لەهەمبەر تەنگژەكان دەكەین.
كاكڵی مەبەست سەركردایەتى سیاسی كورد بەپێی لێدوانەكانیان جاڕی سەربەخۆییان كردۆتە وێردی سەر زوبانیان كە ئەمە بۆ هەموو كورد (دەوڵەتداری سەربەخۆ) خەونێكى لەمێژینەیە و لەهەر كاتێك زیاتر كورد پێویستى بەگەلەكۆمەك و یەكدەنگى و ڕێكخستنى ڕیزەكانى هەیە، وەلێ قەیران بەدوای قەیران وایكردووە جۆرێ لەڕەشبینى باڵ بەسەر هاولاَتیان و ئەو ئایندە گەشە بكێشێت.
پەرلەمانى كوردستان بەزۆرینەى دەنگ بڕیاری لەسەر قەرزى نێودەوڵەتى كرد، لەڕووى شەرعەوە ئەوە ئەركى ئێمە نیە قسەى لەسەر بكەین بەلاَم وەكو هەلاَوسان و كەلەكەبوونى ئەو قەرزەى هەیە وەك لە یەك لەمیدیاكان ئاماژەى پێدراوە بڕی نزیكەى 17ملیار دۆلار پارەیەكى ئەوەندە زۆرە بەو داهاتەى نەوتی هەرێمى وابەئاسانى نادرێتەوە لەكاتێكدا لەكوردستان ستاندارێكى نێودەوڵەتى بۆ كەرتى تایبەت نیە كە جێ پەنجە و داهات و بێكاری ڕەواندبێتەوە ئەمە لەكاتێكدایە كورد هێشتا بەئومێدەوە لەگەڵ بەغدا ڕێ دەكات، بەواتایەكى دیكە لەدوای پرۆسەى ئازادى ئێراقەوە نەیتوانیوە لەو بەشە بودجە زەبەلاحەى لەسەدا حەودە سوود وەربگرێ و تەخشان و پەخشانكردنى بەشێكى لە پڕۆژەى وەهمى و پلەبەخشین و خانەنشینى حزبی و چەند مووچەیی و پەنادیوار و كۆنتڕۆڵی گومرگەكان و ئەو بارەی دوای كەمكردنەوە و نەناردنى بودجە بۆ هەرێم ئەوەندە قورس كردووە ئەگەر بەجددى چاكسازى تەنها لەو سێكتەرانە بكرێت ڕێژەكە كەم دەبێتەوە دەتواندرێ تەنها بەداهاتى ناوخۆیی و وەزارەتە خزمەتگوزارییەكان كێشەى مووچەى فەرمانبەران دابین دەكات كە ئەوە چارەسەر نەكرێ فەرمانبەران دەتوانن حكومەت پەكبخەن.
قەرزى نێودەوڵەتى بە سوو و ئەز یادەخستنە وەك دەوڵەتانێكى كەم توانیویانە لێی سوودمەندبن بەلاَم بەڕێژەى لەسەدا حەفتا لە بازنەى بۆرۆ شكستى هێنا كە بۆنان یەك لەو ولاَتانەیە سەرەڕای ئەو قەرزەى دەیكات توانای ئەوەى نیە تەنانەت سوو و زیادەخستنەسەرەكەیش بداتانەوە، لێرەدا دەپرسین: ئایا هەرێمێك خۆی قەرزاربێ چۆن دەتوانێ تەنانەت پارەى سوودەكەیش بداتەوە ئەگەر پارەى قەرزكرد، ئەوەش قەیران لەدوای قەیران بۆ هەرێم دروست دەكات و باجەكەیشی لەداهاتوو دەردەكەوێ.
لەكوردستان بەدەیان ملیاردێر و ملیۆنێرمان هەن كە لەسایەى ئەم ئازادیە وەبەرهێنان دەكەن و ئاسایشیان پارێزراوە پێویستە ئەوانە بێنە سەر خەت و خۆبەخشانە پارە بەقەرز بدەنە هەرێم كە بەبێگومان پێویستمان بەو قەرزە نابێت.
حزبە گەورەكان لەتوانایاندایە ئەگەر بێنە پێش هەتا شەش حەوت ساڵ مووچەى تەواوى هەرێم بدەن بەلاَم كە نایدەن خۆیان ناخەنە ژێر باری پێدانێك ئەگەر دڵنیانەبن لە سپیكردنەوەى پارەكانیان یان تێكە و لێكەیەك بكەن دوو ئەوەندە قازانج نەكەن.
من وای دەبینم كورد بێ خاوەنە و لەو هەموو سەرمایەدارە زەبەلاحانەى بەوای من و تۆوە بوونە ئەو دەوڵەندە ئەگەر دڵسۆز و پەرۆشی هەرێمن هەڵوێستى خۆیان لەم ڕووەوە دەردەبڕی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست