سەربەخۆيى كوردستان و سنوورى خوێناوى رالف بيترز.. بەشى سێیەم و کۆتایی
Sunday, 07/06/2015, 9:31
پلانى سەرانى ئەمريكا بە جەنڕاڵ و فەرماندەكانى ماسونى هاوشێوەى راڵف و لويز و دەست و پێوەندەكانيان لە قەزەمەكانى سەرانى كەنداو زۆر بە جوانى بەڕێوە ئەچێت. هەموومان بينيمان چۆن مامەڵەيان لەگەڵ كرا لە كامب دێفيد!! چەند ئەفسەرێك وەك بەيدەق دستيان ئەگرتن چەپ و ڕاستيان پێ ئەكردن!! دەتووت ڕۆبۆرتن ڕەق بوونە، تەنيا بە كۆنتڕوڵ كاريان ئەكرد؟!! لە بەشى دووەم وتمان دەبى نەكوينە ژێر باڵ و خيتابى مەلاى خەتێ و سوڵتانى عوسمانى و عەمامە ڕەشەكان. مەلاى خەتێ ئەمڕۆ تەنيا نيە وەك جاران! بەڵكو بە كۆمەڵ و تەيارى جەمسەردار كار ئەكەن، ئەوانيش ئيخوان موسليمينەكان و توندرەوەكان بەهەموو لق و پۆپيان و پرۆژەكانيشيان بەستراو بە توركيا و قەتەر، بەم دوايش سعوديە وەك باوكى تايفەگەرى و توندڕەوەى وەهابيەت ئەيەوێ لە خۆيان بگرێتەوە؟!
ئەم چوار تەيارە فاشيەتێكى ئيسلاميان بەرپا كردووە لە هەڵسوكەوتيان، بەڕابەرايەتى فاشيەتى نەژادپەرستى سوڵتانى توركى بەڵام بە نوكهەى ئايينى، وە سوڵتان لەخەونى ئەوەيە لە دواى گۆڕ بە گۆڕى خۆڵى ئەفسەرێكى عوسمانى پيا بكەن كەچى پاشەڵى عەباكەى لە ئيسرائيل و حيلفى ناتۆيە!! لەو نێوەندەش بنەماڵەيەكى سيخورى ئيسرائيل و ئەمريكا بەناو دەوڵەتى قەتەرى و دەوڵەتێكى دواكەوتوو و توندڕەو وەهابى وەك سعوديە، بە پارەيەكى ئێجكار خەياڵيەوە لە خزمەت گەرم كردنى شەڕێكى زۆر گەورەى تايفەگەرى وەهابيەتن. ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەسەر دەستى ئەو بێ ئابڕوانە بوەتە جەهەنم نە ئاسمان نە ئەرز مرۆڤ بە خۆيەووە ناگرێت، زمانيشيان مەبەست ميدياكانيان ئەوەندە تيژە هيچ نەما نەيشەرعێنن بەناوى ئاينى ئيسلام .. هەرچى وەحشيەت گەرى هەيە بەناوى بەستەزمانى ئيسلام كرديان و بەردەواميشن. دەشيانەوێ خەلكى ئەم ناوچەيە چەپڵە بۆ ئەو شانۆگەريە لێ بدات.
گەورە كاهنى ماسونى راڵف لەبارەى سعوديەوە ئەڵێ (يەكێك لە هۆكارە سەرەكيەكان كە موسڵێمانەتى بێ ئومێد كوردوە ئەوەيە؛ كە بنەماڵەى شانشينى سعودى وا مامەڵەى مەكە و مەدينە ئەكەن، هەروەك موڵكى تايبەتى ئەوان بێت! بوونى ئەو شوێنە پيرۆزانە لە ژێر دەستى وڵاتێكى سەركوتكەر بەڕێوە دەبردێ، لەلايەن دەسڵاتدارێك كە لەهەموو دەسەڵاتێكى ترى جيهان توندڕەوترو داپڵۆسێنەرترە!! كوجاى ئەوە دەستى بەسەر گەنجينەيەكى گەورەو ئامادەكار گرتووە واى كردووە كە نەهجى وەهابى بە بيروباوەڕە توندڕەوەكانى و دەمارگيريەكەى بە دەورو بەرەدا بڵاوبكەنەوە. ئەوەش خرابترين شتە كە ڕوويداوە لەوەتى پێغمبەر محمد د.خ كۆچى كردووە). دەفەرموون خۆيان دروستيانكردوون و خۆشيان لەپشتيانن، نەوتى سعوديەش بالوعەى ماڵى ئەمريكايە، ئەوەش وەسفيانە بۆيان چونكە كاتيان هاتووە ئەو دەعبا ناشيرنانە دەست وقاچيان ببڕن، دواڕۆژيش ئەسەلەمێنى چۆن سعوديە سێ بەش ئەبێ نابووتى ئەچێ دەستپێكيشى شەڕى يەمنە.
لەو لاوەش سنوورى دەوڵەتە سونيەكەى كە دروست ئەكرێ وە پێشتر باسمان كرد هەر وا زياد ئەكات، تا تەواويش نەبێت ڕاناوەستێ. كورديش لە ڕۆژئاوادا ديسان لە ژێر فشارى ميتى توركيە لە ڕێگەى لقەكەى بەناو داعيشەوە فەزيحەى ئاشكرا بوونى ناردنى چەكيش بۆ دێوەكانى قاعيدەو داعيش هەموو كەس ئەيزانى با نەڵين بوختان بە سوڵتان ئەكەين! تا پێان دەكرێت سنورى كورد بچووك ئەكەنەوەو قەتل و عاميان ئەكەن، واشيان لێ بكەن بە كەمترين بەش ڕازى بن، يا ئەوەتا هەرگيز ڕێگا نەدەن نەفەسێك بدەن ناوخۆ ڕێكخەن و خەريكى خزمەتى هاووڵاتيانيان بن!؟ ئەوەش هەمووى فيكى خۆفرشەكانى ئەنقرەو ميتى توركە زۆر بى شەرمانە ياريەكەيان ئەكەن بە پاڵپشتى ئەمريكا.
كوردستانى عێراقيش ئەوا نزيكەى ساڵێكە لە قەيرانێكى ئابوورى گەورەو بێ لەزەت دايە، نە نەوتى بەكەڵكى دێت، نە دۆستياتى ئەمريكا و ئەوروپاو، نە وەزيرە ئابووريە خزمەكەى لە بەغدا؟! خەڵكيش بارى خراپە كەيفى خۆيەتى، گەورەكان گەندەو دزو چەتەن مەلايين دۆلار رژاوە بۆيان هەر خەريكى قومارو لگاو ئافرەتن، دەيانەوەى خەڵكيش ئابرووى لەدەست بدات بەرتيل خۆر و دزو چەتە بێت !! حەيف و مەخابن بۆ خاوەن رێبازى بێ رێبازەكان...!! خۆ بەڕاست وەزيرى دارايى كوردستانيش ناوى رێبازە نازانم ئەويش خاون رێبازێكە يان نا؟! يان لە بستە ئاوەكە رێبازەكەى نوقم بوو!؟ دەڵێن كوردستان خەريكە بكەوێتە قەرز كردنى نێو دەوڵەتى؟! ئينجا كاكە بازاڕ خۆش دەبێ بە تەواوى سەربەخۆيمان ڕادەگەيەنين!! نازانم حەسەن حەيرانێك لەكۆيە بەسەر رێبازەكەماندا هەر بڵێ؟!.
لە بيرتانە لە بەشەكانى تر ديارمان كرد چۆن ڕاڵف مكۆيە لەسەر دروست بوونى دەوڵەتى كودرستان بەڵام باسى پارچەى توركيا ناكات تەنيا ئەوە نەبى كە دەڵێ: (كوردى توركيا زۆريان چەشتووە بەدەست توندڕەوەى سەربازى توركى و ناونانيان بە توركى چيا، .. هەرچەندە ئەنقرە دەسەڵاتى بەسەر كورد شل كردبوو، بەڵام چەوساندنەوە ديسان دەستى پێكردووە، هەرەوەك ئەو پێنج يەكى ڕۆژهەڵاتى توركيا داگيركراوە.!) لەڕاستيدا كوردى باكور؛ واتا سەرۆك ئاپۆ و پەكەكە و گەلى كوردستانى توركيا لە كێشمە كێشمى ياساييدان لە توركيا، ئاپۆ سەرۆكێكى پارتيزان نىيە! بەڵكو بيرمەندو لێكۆڵەروەيەكى گەورەى كوردە، لەراستيدا ئەو ئاگاى لە ئەلف وبێ ئەو پلانەى سنوورى خوێناوى رالفى ئيبليس هەيە چەندەها ساڵە لەبەر رۆشنبيريەتى و خوێندنەوەى زۆرى و بەدواچوونەكان و پرۆفيشناڵەتى بە مێژووى ئەو ناوچەيە، ئەو لە ووتارو نووسينەكانى ئاماژەى بۆ ئەو دوادڕۆژەيە ئەدا، ئەوەتا لە دوايين نامەشى بۆ گەلى كورد لە نەورۆزى ئەم ساڵ بزانە چى دەڵێت: (بە زيندو كردنەوەى يان راهێنان لەگەڵ ئەو قەيرانەى كە دروست بووە، لە ئەنجامى سياسەتى ليبراليەتى كە ڕژێمەكانى سەرمايەدارى كۆلنيالزمى و دەسەڵاتدارە داپڵۆسينەرە ناوەخۆيەكان كه پاڵپشتن لەگەڵيان و دروستيان كردووەو لە دژى ئەو نێوەندە بەشێوەكى زۆر روخێنەرانە! لەو قەيرانەدا دەست كراوە بە لەناوبردنى ميللەتەكان و كەلتورەكان وجيايى نەتەوەو ئاين لە رێگاى شەرێكى ناسنامەيى دڕندانەدا).
ووتەكانى ئاپۆ زۆر ئاشكران كە رۆژئاوايەكان و كولونيالزمەكان خەريكى چين بەڵكو دەڵێ:(بۆ ئەوەى بەراستيەكان بگەيەن لە پێناو ئەو ناوچەيەمان و ميللەتەكەمان، دەبێ لەهەمان كاتدا موقەدەساتيش بگرێتەوە كە لەو ناوچەيەدا گەلێك زۆرە، ڕاستى كولونياليزمى سەرمايەدارى ئەوەيە؛ لەو دوو سەدەى دوايدا، بەڵكو بەتايبەت لەسەدەى كۆتايى هاندەر بوو بۆ ناسنامە ئاينيەكان و كەمە نەتەوايەتيەكان كە بەخويان داخرێن و بەشێوەيەك پێچەوانەى كڕۆك و ئەسڵـى خۆى بێت، دژايەتى يەكترى بكەن لەسەر بنەماى نەتەوەيى و دەوڵەتى نەتەوەيى). تۆپكى عەقلانيەت و لێكدانەوەيە، ئەوەتا داعيشى فاشىو ئيمبريالى هيچى نەهێشت هەموو پشكى ئاگرى ئەويان پێ كەوت و سەربرين و سوتان و كوشتنى مەسيحىو يەزيدى و موسڵمان و كورد و توركمان، ئەوەى هاتە ڕێگاى رايماڵى ئەوەش ڕەواڵەتى ئەمريكا و ڕۆژئاوايە، نابێ هيچ فرەكەلتورى و ئايينى بمێنى! تەنيا ليبراليەتى رووتى ئەوان؟! بێ كەلتورو بێ ئايين و بى ڕەگ و ڕيشە؟! بۆچى؟ چونكە سيستەمى ڕۆژئاوا و عەولەمەكەى هيچ كەلتوور و ئايين و ڕيشەى نىيە واتا زۆڵى كورى زۆڵن!! تەنيا ماددە و بەس. وە ئاماژەى دووەمى ئاپۆش ئەوەيە توركياى ئەتاتوركى و عێراق و سورياى بەعسى و ئێرانى فارسى ئەوان (ڕۆژئاوا) دروستيان كرد ئەوان بوون كورديان جينوسايد ئەكرد بە پلانەكانيان؟!.
بۆيە بە ئاشكرا دەڵێت (كۆلونيالزم دەست لە ئامانجەكانيان هەڵناگرن كە بەتەمان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بۆيە دواترين ئاكارى زۆرداريان كە دەركەوتبێ داعيشە!!؟؟) سەرۆك ئاپۆ زۆر بە قەناعەتەوە داواى ئەوە ئەكات كە دەوڵەتە نەتەوەيەكان واتا ئێران توركياو عيراق و سوريا ...هتد برايەتيەكى ديموكراتى دروست بكەن لە رێگاى سياسەتى ديموكراتى و دروست كردنى ماڵێكى هاوبەش واتا كيانێكى يەكگرتوو هەموو نەتەوەكان جۆرێك سەربەخۆيى و يەكگرتنێكى هەبێ لە ئاليەتێك كە بە يەك هێز بەرەنگارى كولونيالزمى جاران ببنەوە.
ديارە فەرماندەكانى قەنديليش ئەو قەناعەتەيان هەيە ئەوەتا نورەدين سوفى يەكێك لە فەرماندە ديارەكانى پ. ك. ك لە وتارێكى دوايى بەناو ڕۆژهەڵاتى ناوڕاست و هەوڵەكانى گەڕان بەدواى ناسنامە سەبارە بە كورد ئەڵێت (ئەو نەتەوەيەى كە لە ژێر ئاڵاى فەرماندەيەكى كراوەو روناكبير ئەڕوات، ئەوا ئەمڕۆ مەشخەڵێكى ڕوناكى هەڵگرتووە لە پێشەوەى ڕيزەكانە بۆ بەرەو چوون بۆ فيدراليەتى رۆژئاواى ناوەڕاستى ديموكرات. ئەو ئەركەش؛ ئەو رۆڵە مێژوويەمان بەبير دێنێتەوە كە كورد بينويەتى لەسەردەمى سەلاحەددين ئەيوبى، وە لە سەردەمى جياواز لە مێژووى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا. بەڵام نەتەوەى كورد و ڕۆژهەڵاتيەكانى ناوەند داوەت كراون بۆ ئەوەى ئەو ڕۆڵە مێژوويە ببينن كە لايەقى ڕابردووى ڕەگ و ڕيشەى داكوتراويان بن) بەڕاستى ووتەى زێرينن بێگومانيش دوژمنان تووشى كەم خەوى و دڵەڕاوكى ئەكات! بەڵام دەبێ نەوەى كورد هەمووى لە ئاپۆ و هاوەڵانى بگەن؟!! ئەردۆغان لە خەونى زەعامەتى هەتا هەتايىيە! چاوەڕوانى دواى هەڵبژاردنە، تا ئێستا يەك خاڵى ڕێكەوتنى جێ بەجێ نەكردوە لەو دە خاڵەى بڕيارى لەسەر دراوە تەنيا مناوەراتى سياسى نەبێ! بەڵكو چاوەڕوانە بە قەزاو قەدەر ئاپۆ لە بەندينخانە بمرێت و لەو نەيارە زيرەكە نەجاتى بێت؟!! تاوەكو ئەوەندە ئيحراجى نەكات بەو هەموو پڕۆژانەى كە ديخاتە ساحەى توركەكانەوە، ئەوانيش لە كيسەڵ لەسەرخۆترن بۆ وەڵامدانەوەى جيدى و كارا لە چاكسازى!؟ بۆيە تا ئێستا ناهەقى سەركردەكانى قەنديل ناگيرێت بلێن وەختى چەك دانان نىيە تا ئەنقەرە خالەكان جى بەجى نەكەن.
لە كۆتايى ئاپۆ دەڵێت وتەكانم بەو ڕستە كورت ئەكەمەوە (ئەوە هاوارێكى گەورەيە بۆ دووبارە داڕشتنەوەو چاكسازى، وە دوبارە بنياتى مێژوو و كاتى ئێستامان) بەڵام من ئەترسم هاوارەكانى ئاپۆ لەگەڵ خۆى سەرنێتەوە، پێ ناچێ كەس گوێ لەو هەموو چيرۆك و داستانانە بگرێت و وانە وەرگرێت! تا لە بازنەى لەعنەتى نەفامى و بەستەزمانى دەرنەچين لە ڕێچكەى مەلا مەشهور لا نەدەين كاتى دەڵێ؛ والله كاك مسعود ڕاستەو! مام جەلال و هێرۆش ڕاستن و! كاك نەوشێروانيش راستەو حەقيەتى! يەكگرتوو و كۆمەڵيش فەقيرانە حەقيانە راستن چى بكەن هەر ئەوەندەيان پێ دەكرێ! پەكوف و ماڵمان خراپ نەبێ، دەبێ كەى ئەو وەزعە چاك بێت!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست