چیرۆکی بولبول وگوڵ
Sunday, 07/06/2015, 0:18
چیرۆکێک لە ئەدەبی ئینگلیزیەوە گۆرێنی لەعەرەبیەوە و دابەشکردنی بۆپەخشان
بەیانێیەکی
تەمەنی وەرز
لە مانگی
وەرزی هاوینە
شەونمی بەرەبەیان
لق و گەڵای
درەختی
دائەپۆشی
لەسەر چڵێک
بولبلێک
بە تەنها دەیخوێند
بە دەنگی خۆش
دەرونی ئەهێنایە
جۆش
هەر لەو جێگا
لە ژێرەوە
گەنجێک
بە کول ئەگریا
لە گریانە
باسی کڵۆڵی خۆی
ئەوتەوە
بولبولی بەوەفا
لێی پرسی
بۆ چی ئەگری ؟
ووتی
ناتوانم
لەم وەرزەدا
گۆلێ سوور
پەیدا بکەم
تۆ دەزانی
من وجۆلیا
چەند یەکترمان
خۆش ئەوێ
سبەی
ئاهەنگی مەزنە
لە گەڵ جۆلیا
سەما دەکەین
بەڵام
داخەکەم
ئەگەر
گۆلێکی سوور
پەیدا نەکەم
تا
بیدات لەقژی
لە گەڵم نایەت
بۆ ئاهەنگ
سەما ناکات
لەگەڵم
بولبولی بەوەفا
ووتی
دڵتەنگ مەبە
لە هەر
کوێ بێ
گۆلی سوورت
بۆ ئەهێنم
ئینجا فڕی
بەشەقەی باڵ
گەڕا
بەدوای
چڵێکی
گوڵی سوورە
گەڕا.... گەڕا
تا چلێک
گوڵی دۆزییەوە
ووتی هاتووم
گۆلێ سوورم
پێشکەش بکەی
ووتی بەداخەوە
ڕەنگی گۆلێ من
سپییە
شیوەی
چیا
لەسەرەو
لەوانەیە
گوڵی سوورت
دەستکەوی
ئینجا گەڕا
تا چڵێکی کەی
دۆزییەوە
وتی
ئەتوانی
گولێ سوورم
پێشکەش بکەی
ووتی بەداخەوە
گوڵی من
شێوەی ئاسمان
ڕەنگی شینە
ئینجا گەڕا
تا چڵێ کە ی
دۆزییەوە
گەڵاکانی
ڕەنگ زەردو
لق و پۆی
بێ ڕەنگ و بۆن
ووتی هاتووم
وێڵم بەدوای
گوڵی سوورە
ووتی ڕاستە
گوڵی من
ڕەنگی سوورە
بەڵام
سەرمای بەهار
ووشکی کردم
ئەمساڵ
مەحاڵە
گول بگرم
سەیری
لق و پۆم بکە
چەند ووشکە
تەنها
یەك ڕیگا هەیە
ئەوێش مەحاڵە
سەر بگرێت
لەو ڕێگایە
تۆ دەمری
بولبولی شەیدا
دڵخۆش بوو
ووتی
پێم نیشاندە
ووتی
کاتێک مانگ
لە نێو ئاسمان
دەرئەکەوێ
وەرەوە
بەڵام دەمرێ
بولبول
بیری کردەوە
بڕیاری دا
خۆبەخش بێت
ئینجا ڕۆیشت
بۆلای
هاورێی کلۆل
ووتی ئەی برادەر
سبەی شەو
کاتێک مانگ
لە نێو ئاسمان
دەر ئەکەوی
برٶ
بۆ سەر چیاکە
گۆڵێکی سوور
بکەرەوە
پرسیار مەکە
چۆن و بۆچی ؟
برۆ لە گەل
جولیا
دڵخۆش بە
سبەی شەو
کاتێک
مانگ لە ئاسمانە
دەرکەوت
بولبول
ڕێی مەرگی
گرت و
ڕویشت بۆ
لای چڵی
گۆڵی سوور
گەڵاکانی
ووشک و
لقەکانی
بێ گەڵاو گوڵ
وتی وەرە
نزیک بەرەوە
سینەت بچەقێنە
لە دڕکی چڵەکانم
تا لق پۆم
بە خوێنی تۆ
گەش دەبێت
ئەوکاتە
گۆلی سوورت
پێشکەش بکەم
زیاتر
نزیک بەرەوە
بەم شیوەیە
داری مردوو
لقو پۆی
گەش بووە
گۆلێکی گرت
بە ڕەنگی سوور
بەڵام داخەم
بولبولی
شەیدایی مەرگ
لە ژێر باری ئازارە
بەرگەی نەگرت
مرد و
رۆحی سپارد
لە بەردەم
پەیمانێکە
ژیانی خۆی
بەخت کرد
سبەی
لاوی کڵول
هات بۆلای
گوڵی ئازار
کە دیی
بولبولی هاوری
لەپێناوی گوڵێکە
مردووە
بە دڵیكی پڕ خەمەوە
گۆڵی سووری
کردەوە
گەڕایەوە
بۆلای جۆلیا
گۆڵی
پێشکەش بکا
بەڵام
رەتی کردەوە
ووتی
بەداخەوە
گەنجێکی تر
لە باتی گول
ملوانکەی زێڕی
پێبەخشیم
بۆیە
بڕیارم داوە
لە گەل ئەوە
پێکەوە
لە ئاهەنگە
سەما دەکەین
داخەم
ڕەنجی
عاشقی شەیدا و
خوێنی
بولبولی بەوەفا
بەفیڕۆ چوو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست