بۆ پشتگیریی لە هەڵبژاردنەکانی هەدەپە
Friday, 29/05/2015, 15:17
رۆژی یەکشەممە واتە ٣١ – ٥ – ٢٠١٥ لە وڵاتی سوید، هاوڵاتیانی تورکیا بەتایبەت کوردانی باکوور، دەچنە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەو پارتەی کە نوێنەرایتییان دەکات، لە نێوانیاندا هەدەپە، ئیمە لێرەدا وەک کوردستانپۆست، بە پێچەوانەی ئەو دەنگانەی کە لەباشووردا بەرز دەبنەوە بۆ دوژمانەیتی کردنی هەدەپە، بەتایبەتی کەناڵێکی وەک رووداو، هەروەها زۆربەی حیزبەکانی دەسەڵاتی باشوور، کە بە ئاشکرا چوونەتە پاڵ حیزب و حکومەتی ئۆردوگان و میتی تورکەوە، ئێمە بەپێچەوانەوە لیرەدا بە هەموو هاوڵاتییەکی کوردی بەشەکانی دیکەی رادەگەیەنین کە لەو سۆنگەیەوە ئێمەش پاڵپشتی هەدەپە دەکەین بۆ تێپەڕکردنی %١٠ی دەنگەکان کوردانی باکور، داوا لە کوردانی بەشەکانی دیکە دەکەین بەتایبەتی لە وڵاتی سوید، کە پشتگیریی بنکەکانی هەڵبژاردن بکەن، ئەمیش بە پەیوەندییکردن بەو ژمارە تەلەفونانەی کەلەگەڵ ئەم نووسینەدا بڵاوی دەکەینەوە.
بۆ زانیارییتان کاک ئارام کۆیی یەکێک بووە لەو کەسانەی کە دوێنی چۆتە نیو کۆبوونەوەکانی دەستەی بەڕێوەبردن بۆ هەڵبژاردنەکانیی ئينستوتى كوردى لە شاری ستۆکهۆلمی سوید، ئەو بەڕیزە دەڵێت بەداخەوە لەمن زیاتر وەک کوردێکی باشوور، هیچ کوردێکی دیکەی باشوور و خۆرهەڵات و خۆرئاوای لێنەبوو، ئەمەش بۆ من ئەوەی گەیاند کە بەداخەوە هەستی نەتەوەییمان تەواو کاڵبۆتەوە.
کلیکی ئەو لینکە بکە بۆ بینینی لیستی پەیوەندییکردن:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست