پیاوه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هاوڵاتییه‌ك له ده‌ڤه‌ری بارزان بریندار ده‌كه‌ن
Friday, 29/05/2015, 14:06
پێرێ رێکەوتی ٢٧ – ٥ - ٢٠١٥ له ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سور هاۆلاتی (حاته‌م مه‌لا حه‌سه‌ن هۆستانی) له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه به‌رگۆلله ده‌درێت و برینداری دەکەن.
حاته‌م مه‌لا حه‌سه‌ن، كه خه‌لكی گوندی هۆستانه نزیك بارزان، پێش ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی ماڵی بارزانی به‌ناوی (سەباح بارزانی) و كوڕه‌كه‌ی به ناوی (موعته‌ز سەباح بارزانی)ی کە دەکاتە برازای عه‌بدولموهه‌یمه‌ن بارزانی، پارچه زه‌ویه‌ك له شاری زاخۆ (به مساتحه) وه‌رده‌گرن و ده‌یكه‌ن به گه‌راجی تراكۆر، دوای عه‌رزكردنی ئه‌و گه‌راجه بو فروشتن، بازرگانێك بڕی 4 ملیون دولاری پێده‌دات بو ئه‌وه‌ی بیكڕێت. به‌ڵام به‌پێێ گوته‌ی حاته‌م هوستانی ئێستا چه‌ند كه‌سێكی نزیكی ته‌ره‌فی شه‌ریك، دەیانەوێت ناچاری بكه‌ن كه به 60000$ رازی بكه‌ن ، هه‌ر بو ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین جار هێزه ئه‌منیه‌كانی بارزانی دەچنە سه‌ر ماڵی حه‌ته‌م.
دوای راكردنی حه‌ته‌م له ده‌ڤه‌ری بارزان بو هه‌ولێر، هەر ئەو رۆژە له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بو مێڕگه‌سور به‌ر ده‌ستدرێژی گوللەی دەدەن و بریندار ده‌بێت و ده‌یبه‌نه مێڕگه‌سور، دواتریش به برینداری ته‌سلیم به پولیسی سوران ده‌كرێت. سەرچاوەیەکی نزیک بەو رووداوە دەڵێت، کەسوکاری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی رۆژانه قوڵی خه‌ڵك ده‌بڕدڕن و پاره وەک سەرانە لە خەڵک وەردەگرن، به شێوه‌یه‌ك ئەگەر ناوی (شێخ) هێنرا له لایه‌ن ده‌زگا حكومیه‌كانی هه‌ولێڕ و دهوك ده‌رگا والا ده‌كرێت و كه‌س ناوێرێت قسه‌ش بكات!
تەنانەت له دهوك و هه‌ولێر ئەم بارزانیانە دۆخێکیان خوڵقاندووە، کە هیچ كومپانیایه‌ك بوونی نابێت ئەگەر پشک و بەشی ئەندامێکی بنەمالەی بارزانی تێدا نەبێت، هه‌ندێك له‌وانه له ترسی له ده‌ستدانی ئیش یان پاره‌کانیان، ناچار ده‌بن ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه بكه‌نه شەریکی خۆیان و هه‌ندێكیشان ئەوەندەیان پارە لیداوا دەکەن، ئەگەر نەیدەن ئەوا تیرۆر دەکرێن، یان سەرەنجام ئیفلاس ده‌بن. سەرجاوەکە دەڵێت: روژانه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ کوڕی ئەو خه‌ڵکە شه‌هید ده‌بیت، لەملاشەوە بارزانییەکان و کەسوکاری بارزانی بەم شیوەیە خەڵکی هەژار و کاسبکار دەچەوسێننەوە و كه‌وتونه‌ته گیانی میلله‌ت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست