کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ یەکەمجار وێنەی نێچیر و چەند کارمەندێکی رووداو ببینە

Thursday, 28/05/2015, 23:34


ئەمڕۆ دوو ساڵی رەش تێدەپەڕدەبێت بەسەر کردەنەوەی کەناڵی رووداو، ئەو وێنەیە ببینە و ئەم چەند دێرەی خواریشەوە بخوێنەرەوە
کەناڵی رووداو، کە هەر لەسەرەتای کردنەوەیدا نازناوی کەناڵی نەوتەکەی وەرگرت، ئەوانەی کە دەچوونە ئەو کەنالە و کاریان دەکرد، لە لای خەڵکی کوردستان مۆرکی خیانەتیان لێدەدرا و ناشرین دەبوون، گوایە خۆیان فرۆشتووە و لە پێناو بڕێک پارەی نەوتاوییدا کە  نێچیرەڤان بارزانیی بە پارەی دزراوی ئەو نەوتە پێیان دەدات، پێیان دەگوتن، ئەمانە خیانەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی دەکەن، وەڵامی ئەوان ئەوە بوو، کە دەیانگوت ئێمە رۆژنامەنووس و میدیاکاری ئازاد و سەربەخۆین، ئەو کەناڵەش پەیوەندیی بە نێچیرەوە نییە، بەڵام پاش ئەوەی کەناڵەکە دەستی بەکارکرد، هەر لە یەکەم رۆژییەوە دەستی خۆی خستە روو، کەوا بە سپۆنسەری میتی تورکی و لایەنگیریی بۆ سیاسەت و دەسەڵاتی ئۆردوگان دژی پەکەکە و گەلی کورد لە باکور کاردەکات، بۆیە لە هەموو رووداوەکاندا ئەمان بەلای تورکیادا و دژی بزووتنەوەی سیاسیی و چەکداری کوردی باکور ئاراستەی راگەیاندنەکانیان دەشکاندەوە، بۆ نمونە ئەوانەی کە ئیستا لەو کەناڵە کار دەکەن، ناشرینترین  رۆڵی میدیاکاریی دەبینن، هەر لە کارەساتی شەنگال و کۆبانێیەوە بگرە تا دەگاتە بچوکترین هەواڵ و گوفتاریان لە بەرژەوەندی کورددا نەبووە، خۆشیان ئەمەیان نەشاردۆتەوە، کە بێشەرمانە لە هەموو رووداوەکاندا وەک تورکێک دژایەتی کوردیان کردووە، تەنیا جیاوازییەک هەبوو بێت ئەمان بە کوردیی، تورکێکیش بە زمانی تورکی دژایەتیی  کردووە و پەلاماری داوە، کەناڵی رووداو لە بەرژەوەندی تورکیا رووداو و هەوالەکان هەڵدەگێڕنەوە. رێبوار وەلی یەکێکە لەو کەسانەی بەئاشکرا رۆڵی خیانەتکارێکی کورد دەبینێت، بۆ نمونە لە سەروبەندی رووداوەکانی کۆبانییدا، ئەو شەوە ئۆقرەی لێهەڵگیرابوو، چاوەڕوانی تێکشکانی کورد و داگیرکردنی کۆبانی دەکرد، خۆی ئامادەکردبوو بە خۆشییەوە هەواڵەکە رابگەیەنێت، لێرەدا پێویست ناکات زیاتر لەسەر مێژووی رەشی خیانەتکاری ئەو کەناڵە قسە بکەین ئەوەتانێ هەر لە هەفتەی رابردوودا، بە فیتی پارتی و بنەماڵەی بارزانی هانی گروپێکی حیزبی دیموکراتیان دا، کە کێشە لەگەڵ پەکەکە دروست بکات و  بەردەوام نەوتی ئەو کەنالەیان دەکرد بە ئاگری شەڕی براکوژییدا، ئەو وێنەیەی کە لێرەدا دەیبینن، وەڵامە بۆ ئەو کەسانەی کە دەڵێن کەناڵی رووداو، کەناڵیکی سەربەخۆیە، پەیوەندیی بە نێچیرەوان بارزنییەوە نییە، ئەم وێنەیە کوردستانپۆست بۆ یەکەمجار بڵاوی دەکاتەوە، لە ماڵە قەشەنگەکەی نێچیر گیراوە. ئەوەی وێنەکەی بۆ ناردووین لەبەر چەند هۆیەکی تایبەت داوای لێکردووین کە بەشەکەی لای دەستە راست دەرنەخەین، کاتێک پرسیارمان لێکرد، بۆچێ؟! لە وەڵامدا وتی کاتی خۆی بۆ وەلامدانەوەی ئەو پرسیارە دێت، ئەوسا پێتان دەڵیم، ئیستا تەنیا ئەم بەشە بڵاوبکەنەوە.
ئەم وێنەیە هاوکاتە بە رۆژی کردنەوەی ئەو کەناڵە لە رۆژی ٢٩ - ٥ - ٢٠١٣، واتە ئەمرۆ یادی تێپەربوونی دوو ساڵ وەیشوومەی ئەو کەناڵەیە، لەو وێنەیەدا ئاکۆ محمەد بەڕێوەبەڕی  ئەو کەناڵە دەبینرێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە